تا هەموو وەڵامەکانمان دۆزیەوە هەموو پرسیارەکانیان گۆڕی !!
وتار/
16/07/2017
1185 جار بینراوە
أكبر غريب أحمد
تا هەموو وەڵامەکانمان دۆزیەوە هەموو پرسیارەکانیان گۆڕی !!
* یەکێک لەو هۆکارانەی کۆمەڵگە نەیتوانیوە هەموو پرسێکی سیاسی لەگەڵ سیاسێکاندا بە کامڵی بەجێبهێڵێت بەکارهێنانی تیۆری " تەرکیز بەلا ڕێ بردنە " وای کردوە زۆربەی پرسەکان بەنیوە ناچڵی بەجێ بمێنێت ،
هەمیشە هەوڵیان داوە بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی وەڵام دا بین ، نەگەشتوین بەدۆزینەوەی وەڵامێک پرسێکی تر ئامادەکراو دەکەن ، چونکە دەزانن هەرکات تۆ پەیت بەهەموو وەڵامەکان برد ئینجا ئەکەویتە پرسیار کردن ، پرسیار کردنیش لە ئەوان مانای بچووک کردنەوەی بەرژەوەندێکانیانە ،
بابێینە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە :
ئێمە گەشتووین بە قۆناغی پرسیاروو لێپێچینەوە لە هەموو ئەو سیاسی و بەرپرسانەی کە هۆکاری درووست بوونی ئەم چینایەتی و دۆخە ناهەمواروو خولقێنراوەی ئێستا ، گەشتوین بەقۆناغی " پاداشت و سزا "
ئەوەی خراپەی کردوە سزاکەی وەربگرێتەوە ئەوەشی چاکەی کردوە پاداشتی وەربگرێتەوە ،
هاتینە قۆناغی لێپیچینەوەی یاسای و ڕێککردنەوەی سیستەمی حوکمڕانی
بردینیانەوە بەرەو پرسیاروو ئاراستەیەکی تر
بۆ شاردنەوەی عەورەتی گەندەڵی و بەلا ڕێ بردنی تەرکیزی هاونیشتیمانی لەسەر ئەو پرسانەی کە بەزیانی ئەوان کۆتای دێت ،
پرسی ڕیفراندۆم
لە ئێستا لەوانەیە لای هەندێک وەک ئینتیمای قومی و نیشتیمانی ئاراستە بکرێت بەڵام لای هەندێکیشی وەک کارتێکی فشاری دەروونی بەکار دەهێنرێت بۆ شاردنەوەی گەندەڵێکانی و خۆدزینەوەی لە دەستوروو داپۆشینی مێژووی ناشرینی ڕابردووی و
وە بەکارهێنانی سۆزی خەڵکی بۆ بەدەستهێنانی مەرامی خۆی ،
بۆ پشت ڕاستکردنەوەی ئەم ڕاستیە
دیقەت بدە کاتێک پرسیاری سیستەمی حکومڕانی و مووچەو کارەباو ئاوو کار دەکەیت خێرا ئاراستەت دەکات بۆ سەرقاڵکردنت بەرەو پرسی ریفراندۆم ....
بۆیە بوون بە دەوڵەتیشمان بەبێ چاککردنی سیستەمی حوکمڕانی واک ئەوە وایە :
خۆت فڕێ بەیتە قووڵای بەحرێکەوەو لەوێ بڕیار خۆ فێرکردنی مەلە بدەی ....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
اکبر غریب احمد
نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد
-
أكبر غريب أحمد
10/03/2020
-
أكبر غريب أحمد
28/07/2018
-
أكبر غريب أحمد
23/05/2018
-
أكبر غريب أحمد
29/03/2018
-
أكبر غريب أحمد
13/02/2018
-
أكبر غريب أحمد
28/01/2018