ئەندازیاری پشکنینی بایۆلۆجیە و نەرویج دەری دەکات

وتار/ 27/06/2017 634 جار بینراوە

خالد فرج احمد

ئەندازیاری پشکنینی بایۆلۆجیە و نەرویج دەری دەکات

مەعهەد محمد، تەمەنی ١٤ ساڵ بووە کە هاتووەتە نەرویج. ئێستا تەمەنی ٣٠ ساڵە و هەڵگری ڕەگەزنامەی نەرویجییە و ئەندازیاری پشکینی بایۆلۆجییە. لە ساڵی پارەوە (٢٠١٦) نەرویج دەیەوێت دەری بکات. فەرمانگەی بیانییەکانی نەرویج دەڵێ کە مەعهد کاتی خۆی لە کەیسی پەنابەرێتییەکەیدا درۆی کردووە و، وتوویەتی کە خەڵکی سۆمالە، بەڵام بۆمان دەرکەتووە کە خەڵکی وڵاتی (جیبۆتی)یە.
فەرمانگەی پەنابەرانی نەرویج کەسێکیان لە جیبۆتی دۆزیەوەتەوە و دەڵێن کە برای مەعهەدە. بە مەبەستی زانیاریی لێوەرگرتنی شاندێکی ئەو فەمانگەیە چووەتە جیبۆتی بۆ ئەو ناونیشانەی پێیان بووە، بەڵام ئەو کەسەیان دەست نەکەوتووە.
حکومەتی نەرویج ڕەگەزنامەکەی لە مەعهەد سەندووەتەوە و، دادگای سزا و دادگای کەیسی پەنابەران بڕیاریان داوە کە دەبێ مەعهەد بگەڕێتەوە بۆ سۆمال. حکومەتی سۆمالیش لە وەڵامی نەرویجدا دەڵێ کە ئەو کەسە هاوڵاتی سۆماڵی نییە.
دادگای نەرویج لە گەڵ بڕیارەکەیدا هاتنەوەی مەعهەدی بۆ وڵاتانی شیگن (ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپایە) بۆ هەتا هەتایە قەدەغە کردووە. لە پارەوە چەندین دانیشتنی دادگا بۆ ئەو کەیسە کراوە و، لە کۆتاییدا مەعهەد دەرچوونی لە نەرویج بە هەندێک مەرج قبوڵ کردووە، لەوانە: قەدەغەکردنی هاتنەوەی وڵاتانی شیگنی لەسەر هەڵبگیرێت و، خاڵەکانی خانەنشینی نەرویجی بۆ هەژمار بکرێت و گەڵ خۆی بیبات.
لە حاڵی ئێستادا مەعهەد بێ وڵات هەژمار دەکرێت، چونکە بەڵگە نییە کە خەڵکی جیبۆتی بێت و، حکومەتی سۆمالیش دەڵێ کە ئەو هاوڵاتی سۆمالی نییە.
دەنگۆیەک لەناو خەڵکیدا هەیە کە دەبێ کەسێک هەواڵی دابێت بە نەرویج کە مەعهەد سۆماڵی نییە.
خالد ڕەنجدەر


نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌