چەند سەرنجێک لەسەر لێدوانی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە کوژرانی ئامانج

وتار/ 17/10/2019 882 جار بینراوە

خالد فرج احمد

چەند سەرنجێک لەسەر لێدوانی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە کوژرانی ئامانج


دوێنێ شەو لە سلێمانی ڕۆژنامەنووس ئامانج بابانی و هاوسەرەکەی و منداڵەکەی لە ئوتومۆبێلەکەیاندا کوژران. زانیارییە سەرەتاییەکان باسیان لەوە کرد کە هەریەکەیان یەک فیشەک لە سەریان دراوە.
ئەمڕۆ ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەڵگەکانی بە وێنە نیشانداوە و دەڵێ:
(تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی نەکراوە، هیچ فیشەکێک بەر ئۆتۆمبێلەکە نەکەوتووە. ئەو فیشەکانەی بە دەمانچەکە تەقێندراون و ئەوانەی تێیدا ماون یەکجۆر بوونە و تەقەکان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا کراون و قەوانەکانی تێدا ماون. منداڵەکەیان سێ فیشەکی بەرکەوتووە، لانە محەممەدی هاوژینی ئامانج بابانی، دوو فیشەک و خۆیشی یەک فیشەکی بەرکەوتووە".).
سەرنجەکانی من:
ئەگەر یەکێکیتر یان چەند کەسێکی تر ئەوانەیان کوشتبێت، ڕایانگرتووە و ئەویش جامی ئوتومۆبێلەکەی داداوەتەو بزانێت چییان دەوێت. ئیتر گوللـەکانیان پێوە نراوە ، دەمانچەکەشیان فڕێداوەتە ناو ئوتومۆبێلە.
کاتێک کەسێک دەزانێت لە نزیکەوە گوللـەی پێوە دەنرێت و بەرکوێی جەستەی دەکەوێت، بەدەست بەرگری لەو شوێنە دەکات. ئەگەر هەیە ئامانج وایکردبێت و باروتی فیشەکەکان دەستی تۆزاوی کربێت.
گوللـە تەقێنداروەکان و ئەوانەش کە لە دەمانچەکەدا ماون یەکجۆرن. ئەگەر کەسێک ئامانجی کوشتنێت ناتوانێت دوو جۆر فیشەک بخاتە دەمانچەکەیەوە، چونکە نازانێت چەند فیشەک دەتەقەێنیت.
دەمانچەکەش لەناو ئوتومۆبێلەکدا بووە، زۆر بەئاسانی بکوژ دەتوانێت دوای کوشتنەکە دەمانچەکە فڕێبداتە ناو ئوتومۆبێلەکە و بۆی دەرچێت، بەتایبەتی کە دەمانچەکە تۆمار نەکراوە.
دەبێ ئامانج لە پێشدا ژنەکەی خۆی کوشتبێت و دواییش منداڵەکەی. خێزانەکەی ٣ فیشەکی بەرکەوتووە. دەبوو پۆلیس ڕوونی بکردایەتەوە کە ئایا ژنەکە خۆیداوە بەسەر منداڵەکەدا یان نا، چونکە لەو حاڵەتەدا ژنەکە سور دەزانێت کە منداڵەکەشی دەکوژێت و بەرگری لێدەکات.
ئەگەر خۆکوشتنە بۆچی ئامانج نەچووە لە چۆڵەوانییەک و خۆی بکوژێت؟
زۆر ئەستەمە لەو ڕوونکردوەیە تێبگەیت.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌