سیناریۆکانی پشتی ونبوونی جەمال خاشقچی

وتار/ 11/10/2018 1204 جار بینراوە

خالد فرج احمد

سیناریۆکانی پشتی ونبوونی جەمال خاشقچی


ونبوونی هاوڵاتی سعودیە "جەمال خاشقچی" لە باڵوێزخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ لە لایەن کەسوکارییەوە قسەی لەسەر دەکرێت و هەوڵی بچووککردنەوەی دەدەن. سەلاح کورێ خاشقچی دەڵێ: لە دەرەوەی مەملەکە هەوڵێک هەیە پرسی باوکم بە سیاسی بکەن. ئەوەش لای ئێمە بە توندی ڕەتکراوەتەوە. سەلاح وتیشی: پرسەکە بریتییە لە ونبوونی کەسێکی خەڵکی سعودیە و، ئێمە لە گەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە هاوکارین بۆ ئاشکراکردنی ئەو پرسە. دەسەڵاتدارانیش هاوکارن لە گەڵماندا. کێشەکە تایبەتە بە بنەماڵەی خاشقچییەوە و زۆر دوورە لە سیاستەوە.
سەبارەت بە "خەدیجە"ی تورکی کە دەڵێ گوایە دەیەوێت هاوسەرگیریی لە گەڵ جەمال خاشقچی بکات، کوڕەکەی خاشقچی دەڵێ کە ئەوان نایناسن و داوای لێ دەکات کە بێدەنگ بێت، چونکە پرسێکی خێزانی خۆیانە.
هاوکات "موعتەسەم خاشقچی" ڕاوێژکاری یاسایی لە کۆبوونەوەیەکی خێزانیدا لە گەڵ کەسوکاری خاشقچی ونبوو دەڵێ: بنەماڵەی جەمال خاشقچی لە گەڵ حکومەتی سعودیە لە گفتوگۆ و هەماهەنگیدان و، ئێمە متمانەمان بە هەوڵەکانی حکومەتی سعودیە و تەگبیرەکانی هەیە و هاوڕاین لە گەڵ هەوڵەکانی باڵوێزخانەی وڵاتەکەمان لە ئەستەنبوڵ. هەروەها وتی: هەندێک لە دەوڵەتان ئەجیندای گڵاویان هەیە کە دەیانەوێت لە ڕێی سود وەرگرتن لە پرسی جەمالدا تێیپەڕێنن. ئێمە بەوانە دەڵێین بێدەنگ بن چونکە هەوڵەکانتان ناگەن بە ئامانج. ئێمە وەلائمان بۆ حاکم و دەوڵەت و خەڵکی خۆمان هەیە. سەبارەت بە خەدیجەش دەڵێ: ئێمە ئاگامان لێی نییە و دەستگیرانی جەمالیش نییە و هەوڵی تێپەڕاندنی ئەجیندای تایبەتی خۆی دەدات.
وەلید بوخاری، کار بەڕێخەری سعودیە لە لوبنان و وەزیری ڕاسپێدراو پرسی جەمال خاشقچی بە شانۆگەری دەزانێت و پێیوایە کە پیلانێکی موخابەراتییە و ئامانج لێی سوکایەتی کردنە بە مەملەکە. ئەو پێیوایە خەڵکانێکی هەژمارکراو لەسەر ئیخوان موسلمین لە پشتی گەورەکردنی پرسی جەمال خاشقچییەوەن.
ڕۆژنامەی "میدل ئیست"ی بەریتانی لە زاری بەرپرسێکی پۆلیسی تورکیاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە جەمال خاشقچی لە باڵوێزخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ ئەشکەنجە دراوە و جەستەشی پارچە پارچە کراوە و گرتەی ڤیدیۆیی ئەنجامدانی ئەو کارەش گیراوە و گرتە ڤیدیۆییەکە لە تورکیا چووەتە دەرەوە.
دوێنێ ڕۆژی شەممە سعودیە شاندێکی ئەمنی ڕەوانەی ئەستەنبوڵ کردووە و، دەسەڵاتدارانی سعودیە تورکیایان لە چوونە ناو باڵوێزخانەکەیان لە ئەستەنبوڵ سەرپشک کردووە. لە تورکیاش ڕەجەب تەیب ئەردوغان ڕایگەیاندووە کە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لە بارەی ونبوونی جەلمال خاشقچییەوە بڵاو دەکەنەوە.
"بۆب کۆرکەر"ی ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا داوای لە باڵوێزی سعودیە لە ئەمریکا کردووە کە گرتە ڤیدیۆکەی باڵوێزخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ ڕادەست بکەن و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌