چاوەڕێ بە لەگەڵ بکوژەکانت لەبەردەم خوای گەورەدا دەوەستی

وتار/ 17/06/2019 749 جار بینراوە

خالد فرج احمد

چاوەڕێ بە لەگەڵ بکوژەکانت لەبەردەم خوای گەورەدا دەوەستی


ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی دادگایی کردنیدا "قامەتی بەرزی" دکتۆر محمد مورسی سەرۆک کۆماری پێشووی مصر کەوتە سەر زەوی و کۆچی دواییکرد. هەزاران ڕەحمەتت لێبێت گەیشتنی بە کاروانەکەی سەید قوطب و حەسەن بەننا. بەخۆڕایی نەتوتووە (شیرەکانی وڵاتی خۆتان مەکوژن چونکە سەگی دوژمنەکانتان دەتانخۆن..ئایا شێر هەر بەندکراوی دەمێنێتەوە و کەمتیار ببێتە شێر لێتان؟ کاتی دێت ئەم قسەیەی منتان بیربکەوێتەوە...کاری خۆم دەدەمە دەست خوای گەورە...هەر ئەو ئاگاداری بەندەکانییەتی).

شەرمە بۆ کەسێک کە دکتۆر محمد مورسی پلەی بەرزکردبێتەوە و ڕێزی لێگرتبێت، بەڵام لە باتی سوپاس خەنجەری غەدر لە پشتی بدات.

شەرمە بۆ دەزگای قەزای مصر و یاسا و دەستوری مصر سەرۆکێکی هەڵبژێردراوی بێ وەی لەبەردەمیان بکەوێتە سەرزەوی و گیانی بسپێرێت.

شەرمە بۆ سەرۆکەکانی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە بەربەرچاویانەوە پێاوێکی دڵسۆز بۆ گەلەکەی بەو شێوەیە دەمرێت!!

هەموو تۆمەتی دکتۆر مورسی ئەوە بوو کە گوایە پەیوەندی بە (حەماسی) فەلەستینەوە کردووە، وەک ئەوەی حەماس دوژمن بێت و دۆژمنی حەماس دۆست بێت.

بۆچی ئاوڕ لە پەوەندییەکانی خۆتان نادەنەوە کە چۆن پەلکێشی دوژمنان دەکەن بۆ کەنەوە کردنی سامانی وڵاتەکەتان؟ کێ بوو دۆزی فەلەستینی فرۆشت؟ ئێوە بوون یان دکتۆر محمد مورسی؟

لە ئەمانەتی خوای گەورەدا بیت دکتۆر محمد مورسی ئەی غەدر لێکراو.. خوای گەورە خۆی دادگایی تاوانباران بکات و بەسزایان بگەیەنێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌