ڕێکەوتنی تورکیا و ڕوسیا لەبەرژەوەندی تورکیایە

وتار/ 23/10/2019 685 جار بینراوە

خالد فرج احمد

ڕێکەوتنی تورکیا و ڕوسیا لەبەرژەوەندی تورکیایە


ئەمریکا لەسەردەمی دۆناڵد ترامپ دا کۆڵەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دادەنێت و، ڕازییە کە هاوپەیمانەکانی لە دنیای سەرگەردانیدا بسوڕێنەوە. ئەوەتا کوردی سوریای دایە دەست تورکیا و ڕوسیا و ڕژێمی سوریا.
کوردی سوریا ئەو تاڵاوەیان نووشی کە کوردی عێراق لە ساڵی ١٩٧٥ نۆشییان و، شۆڕشەکەیان بە پیرۆزبایی کردنی ئەمریکا لە ڕێکەوننامەی الجزایر شکستی هێنا و، بەرەو ڕژێمی عێراق گەڕانەوە. ئەوەتا کوردی سوریاش گەڕایەوە باوەشی ڕژێمی سوریا.
نەئەمریکا و، نەڕوسیا و،نەنەتەوە یەکگرتووەکان و، نەئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و، نەیەکێتی ئەوروپا و، نەکۆمکاری عەرەبی و، ئەنەجوومەنی وڵاتانی کەنداو گوێیان بە کوردی سوریا نەدا.
دوێنێ ٢٠١٩/١٠/٢٢ بۆتین و ئەردوغان لە "سوچی" لە ڕوسیا دوای زیاتر شەش سەعات دانیشتن لەسەر بارودۆخی سەربازیی باکوری سوریا ڕێککەوتن. هەردوولا ئەو ڕێککەوتننامەیان بە :مێژووی" لەقەڵەم دا. لە کاتێكدا کە بۆ کوردی سوریا گەورەترین زیان بوو.
خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی سوتشی لە نێوان ڕوسیا و تورکیادا بریتین لە:
١ـ هەردوو وڵات جەختیان دەکەنەوە لەسەر یەکپارچەیی خاک و سیاسەتی سوریا و، پارێزگارییکردن لە ئاساێشی نەتەوەیی تورکیا.
٢ـ هەردوولا جەخت دەکەنەوە لەسەر بەگژداچوونەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانییەوە و، ڕێگریکردن لەو پرۆژانەی هەوڵ دەدەن کە خاکی سوریا جیاببنەوە.
٣ـ پارێزگارییکردن لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە کە لە سەری کانییەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە تەڵ ئەبیەز.
٤ـ هەردوولا جەخت دەکەنەوە لەسەر پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی (ئەدەنە) و، ڕوسیا ئاسانکاریی دەکات بۆ چەسپاندنی ئەم ڕێککەوتننامەیە.
٥ـ لە سەعات (١٢) نیوەڕۆی ٢٠١٩/١٠/٢٣ بە کاتی سوریا پۆلیسی سەربازیی ڕوسیا و پاسەوانی سنوری سوریا دەچنە ئەو ناوچەیەی نزیک بە سنوری تورکیا و، لە دەرەوەی ناوچەی ئارامن، ئەویش بۆ ئەوەی چەکدارە کوردەکان و چەکەکانیان تا قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دوور بخرێنەوە و، ڕوسیا و سوریا پێکەوە پاسەوانێتی ئەو ناوچانە دەکەن.
٦ـ هەموو چەکدار و ئەندامەکانی هەسەدە و چەکەکانیان لە شاری مەنبج و تەل رەفعەت دەچنە دەرەوە.
٧ـ هەردوولا ئەو تەگبیرانە دەکەن کە ڕێگە دەگرێت لە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناو تورکیا.
٨ـ هەردوولا هەوڵ دەدەن ئاسانکاری بکەن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەران بۆ ناو خاکی سوریا.
٩ـ لێژنەی هاوبەش دروست دەکەن بۆ چاودێری و هەماهەنگی لە پێناوی چەسپاندنی ڕێککەوتننامەکە.
١٠ـ هەردوولا هەوڵ دەدەن چارەسەرێکی سیاسی هەمیشەیی بۆ قەیرانی سوریا بدۆزنەوە بە پێی ڕێککەوتننامەی (ئەستانە) . هەروەها پشتیگیریی دەکەن لە لیژنەی دەستوری.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌