ئایا قسەکەی مەلا بەختیار دێتەدی؟

وتار/ 22/10/2018 892 جار بینراوە

خالد فرج احمد

ئایا قسەکەی مەلا بەختیار دێتەدی؟


ئێستا باسی پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت. دەنگۆیەک هەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەنیازە لە گەڵ یەکێتی و گۆڕان و مەسیحییەکان و تورکمانەکان ئەو کابینەیە پێکبهێنێت. لە هەمان کاتدا باس لەوەش دەکرێت کە لایەنە سەرکەتووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەپێی کورسییەکانیان لە پەرلەماندا پۆستیان بدرێتی. واتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە پێی ٢٢ کورسییەکەی خۆی پۆستی بەردەکەوێت. بەڵام یەکێتی داوای ئەوە دەکات کە پێکهێنانی حکومەت بەپێی خەباتی شاخ بێت. کاتی خۆشی مەلا بەختیار وتی: چ یەک کورسی بێنین و چ ١٠٠ کورسی، یەکێتی هەر یەکێتییە. واتە یەکێتی دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی زۆنی سەوزە. لە ڕاستیشدا هەروایە و یەکێتی هێزی سەربازی و ئابوور و دەزگا ئەمنییەکانی هەیە.
ماوەیەک لەمەوپێش بەرپرسێکی پارتی ڕایگەیاند کە قوباد تاڵەبانی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی پێنادرێتەوە. ئەوەش بێگومان کێشە بەدوای خۆیدا دێنێت و، یەکێتی ڕازی نابێت. گۆڕان بۆ ئەو پرسە چارەسەری هەیە و دەڵێ با سەرۆکی حکومەت دوو جێگری هەبێت، یەکێکیان لە یەکێتی بێت و ئەوی تریان لە بزوتنەوەی گۆڕان بێت. بەڵام ئێستا بیر لەوە دەکرێتەوە کە قەوارەی حکومەت بچووکتر بکرێتەوە. ئەوەش بێگومان کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات. هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتی دەڵێن نابێت پشکی یەکێتی لە حکومەتی نوێدا وەک پشکی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بێت.
گۆڕانیش ترسی ئەوەی هەیە کە پێکهێنانی حکومەت لە نیوان پارتی و هەندێک لایەنی دیکە، یان لە نێوان یەکێتی و هەندێک لایەنی دیکەدا بێ ئەوانیتر، دوو ئیدرارەیی دروست بکاتەوە. بۆیە ئەو پێی باشە کە لەم حکومەتەدا دوو جێگری سەرۆکی حکومەت هەبێت.
وادیارە پێکهێانی کابینەی ئەمجارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ گرفت نابێت.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌