دادگانی کوردستان ، دادگایی کردنێکی نێو دەوڵەتییان پێویستە.

وتار/ 27/06/2017 711 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

دادگانی کوردستان ، دادگایی کردنێکی نێو دەوڵەتییان پێویستە.

 
ئەگەر هەر ووڵاتێک دادگاکانی سەربەخۆ بن و توانای دەرکردنی بڕیاری سەربەخۆو بێ لایەنانەی هەبێت، ئەوە بە ئومێدێکی گەورەوە بۆی دەڕوانرێت و پاشەڕۆژێکی ڕوناک لەبەردەمیدایە، بەڵام ئەگەر دادگا نەیتوانی بە کارو پیشەی خۆی هەستێ بەبێ لایەنانە، ئەوا تروسکاییەک هیواو ئومێد بەدی ناکرێت ، چونکە خوێیەکەی خۆی گەنیوە.
بەڕۆژی ڕوناک لەم کوردستانەدا پێشێلکاری نەما نەکرێت بەرامبەر خەڵک و ڕۆژنامە نوس و مامۆستای زانکۆو مامۆستای ئایینی، سامانی ووڵات هەمووی بەهەدەر درا، خەڵک وەختە پێستەکەی لێ دەگرنەوە لەلایەن چینێکی بەرژەوەندی خوازی بێ ویژدانەوە، دادگا نەچاوێکی هەیە بۆ بینین نە گوێ یەکی هەیە بۆ بیستن، نەووتەیەکی هەیە بۆ ووتن.
بەڵام بە فەرمانێکی مەکتەبی سیاسی حزبێک و دووان، دادگا شێت و هار دەبێت ، دەکەوێتە جوڵە و بزاووتن، چالاک دەبێت، تەنانەت لە ڕۆژێکی پشوی فەرمیدا دەیەها بڕیار دەردەکات و بەدەیەها ڕۆژنامەنوس دەست بەسەر دەکات، یەکێک ئازاد دەکات ، دوان لە جێگەکەیدا دەست بەسەر دەکات ، لەسەر قوتویەک ماسی و دوو قتوو شیرو دزینی قازێک خەڵکانێک ڕاپێچی دادگا دەکات..
بەڕاستی من وای دەبینم هەندێک لەو کەسانەی لە دادگاکاندان، لە مەکتەب سیاسیی حزبەکان، تاوانبارترن، چونکە بەلای خۆیەوە ئەمان لە چینە ڕۆشنبیرو خوێنەوارەکەن، بەڵام ڕێک خۆیان کردووە بە مەقاشێکی باش بۆ جێبەجێ کردنی خواست و بەرژەوەندی مەکتەب سیاسی و بازرگانە سیاسییەکانی ئەم هەرێمە..
مەگەر هەر دادوەرەکان نین چەندەها ڕێکاری یاسایی نادروست و تەموو مژاوویان دۆزیوەتەوە بۆ گەندەڵکاران بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی ووڵات و برسی کرنی خەڵک، مەگەر هەر بەیاسا و لەڕێگەی دادوەرەکانەوە نییە، چەندها خەڵک بوو بەملیار لێر، لەسەر خوێن وژیانی خەڵکانی تر، مەگەر هەر دادەوەرو داواکاری گشتی نەبون بێ دەنگیان هەڵبژاردووە لەسەر بڕینی قوتی خەڵک، کوا ڕۆژێک بەجدی و بە هەماهەنگی هەموویان چوونەوە بە گژ ئەم بێ دادی و نایەکسانییەدا کە لەم هەرێمەدا دەگوزەرێت..
لەکۆتاییدا دەڵێم ئەگەر ڕۆژێک دادگاییەکی نێو دەوڵەتی هەبێت بۆ دادگایی کردنی دادوەران و داواکاری گشتی ، ئەوا هەندێکیان حوکم دەدرێن بە زیندانی هەتاهەتایی ، یان زیندانی کردنیان بۆ ماوەی دەیەها ساڵ و تەنانەت دور نییە حوکمی هەندێکیان بە مەرگ کۆتایی نەیەت..
هیوا محەمەد کەریم.


نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌