خۆرئاوای كوردستان و گره‌و له‌سه‌ر وه‌فای سه‌رمایه‌داران !!
وتار/
28/08/2016
765 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
كێشه‌ی خۆرئاوای كوردستان به‌شێكه له كێشه‌ی ئالۆزی سوریا ، بۆیه ناكرێ باسی خۆرئاوا بكه‌ین و نه‌زانین هاوكێشه‌ی نوێ له ناوچه‌كه‌دا چۆنه ، به تایبه‌تی دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داوود ئۆغڵوو یا به تایبه‌تیی تر له دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا ، له‌و وڵاته‌دا پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واو به ستراتیژه‌كاندا كراوه‌ته‌وه و ئاسۆیه‌كی جیاوازتر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا ده‌ركه‌وتووه .
دیداره‌كانی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاویش ئۆغڵوو له ئه‌نكه‌ره و تاران و كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌عات ، ئاماژه‌یه‌كی پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یه له سیاسه‌ته‌كانی هه‌ردوولادا ، كه به تایبه‌تی له دوای ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا و دیداره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له پترسبۆرگ دێت .
ده‌بێ ته‌وه‌ری ئه‌و كۆبوونه‌وه نهێنیانه چیی بن ؟ ئه‌م دۆستایه‌تیه له‌ناكاوه چیه ؟ به‌تایبه‌تیی هه‌دووكیان له دوو سه‌نگه‌ری دژ به‌یه‌كدا وه‌ستاون له كێشه‌ی سوریادا ؟
له‌وانه‌یه به‌شێك له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه له وته‌ی " نو‌عمان كورتولموش "ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیادا وه‌رگرینه‌وه كه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند و رۆژنامه‌ی " حوڕییه‌ت " بڵاوی كرده‌وه كه " سیاسه‌تی پێشووی توركیا بووه هۆی ئازارێكی زۆر بۆ توركیا ، ئینشائه‌ڵڵا به‌م نزیكانه ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێ كه گه‌لی سوریا قبوڵی ده‌كات و ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ره‌كیی " . له شوێنێكی تردا كورتولموش ده‌ڵێت : " من بڕوام وایه كه كاتی ئه‌وه هاتووه جه‌نگی بریكاریی له سوریادا كۆتایی پێ بهێنرێت ، ئینشائه‌ڵڵا چاره‌سه‌ر ده‌دۆزینه‌وه " .
دیاره ئه‌م گه‌شبینیه له به‌تاڵه‌وه نایه‌ت و ئه‌و ئه‌جێندایه‌كی نادیار ده‌زانێت كه هێشتا ته‌وه‌ره هه‌ستیاره‌كانی له رای گشتیی نادیاره .
پێش كوده‌تاكه‌ی توركیا بیناڵی یه‌ڵدریم حكومه‌تی نوێی پێكهێنا و سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌باره‌ی سوریاوه له دوو خاڵدا راگه‌یاند :
یه‌كه‌م – پارێزگاریی له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا .
دووه‌م – دامه‌زراندنی سیستمێك كه گشت ئاین و ره‌گه‌ز و ئاینزاكان له‌خۆ بگرێت ، كه له‌م خاڵه‌دا ئاماژه‌ی به مانه‌وه یا نه‌مانه‌وه‌ی "به‌شار ئه‌سه‌د" نه‌كرد .
هۆكاری ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی سیاسه‌تی توركیا له سوریا په‌یوه‌ندیی به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاو خۆرئاواوه هه‌یه ، ئه‌وه چه‌ندین ساڵه داخوازییه‌كانی توركیا بۆ رووخاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ ئاواره‌كان و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته و كۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن خۆرئاواوه پشتگوێ ده‌خرێ ، كه ئه‌مه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووریی و ئاسایشی توركیا درووستكردووه ، پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكا له ( PYD ) و جیاكردنه‌وه‌یان له ( PKK ) به بیانووی ئه‌وه‌ی جه‌نگی داعش ده‌كه‌ن ، توركیای گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی چیتر له چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناتۆ و هاوپه‌یمانیی ئه‌مه‌ریكادا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا نه‌گه‌ڕێت ، جگه له‌وانه‌ش توركیای دووه‌مین ئه‌ندامی ناتۆ له دوای كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیادا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو خۆرئاواییه‌كانه‌وه پشتگوێ خرا و پشتیوانیی لێنه‌كرا وه‌كو ئه‌وه‌ی له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌یمانی ناتۆدا هاتووه ، به‌ڵام هۆكاری راسته‌وخۆی خێراكردنی پێداچوونه‌وه به ستراتیژه‌كانی توركیادا ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌داوه‌كانی خۆرئاوا بوو له كوده‌تاكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كه هه‌ڵوێستی سیاسه‌تمه‌داران و رای گشتیی به ته‌واویی گۆڕیی ، بۆیه ده‌بینین له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توركیایه‌كی نوێ ده‌بینین كه زۆر جیاوازتره له توركیای پێش كوده‌تا .
خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و سیاسه‌ته‌ی یه‌ڵدریم ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و فیدراڵیه‌ته‌یه كه ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی كردووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا ، كه به‌و پێیه‌ش هه‌رێمێك له باكووری سوریادا بۆ كورد دروست بكرێت ، كه توركیا ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی خۆی ، به تایبه‌تی ( PYD ) به‌شێكه له ( PKK ) و به سه‌ره‌تای پارچه پارچه‌كردنی توركیای له قه‌ڵه‌م ده‌دات . ئه‌مه‌ش هۆكاری گرنگ و راسته‌وخۆی نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و ئێرانه ، رووسیاش كه پێشتر كارتی كوردی به‌كارهێنا ، ته‌نیا بۆ گوشار خستنه سه‌ر توركیا بوو له كاتی قه‌یرانی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا ، نه‌ك بڕوابوونی به مافی چاره‌نووسی كورد . به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورت و خێرادا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئێران و رووسیا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت ، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر هاوپه‌یمانیی پێشووی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و سعودیه و قه‌ته‌ر كاڵ ده‌كاته‌وه ، به تایبه‌تیی ئه‌گه‌ر بزانین هاوپه‌یمانیی نێوان توركیا و رووسیا و ئێران قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوانیان له ئێستادا ده‌گه‌یه‌نێته 50 ملیار دۆلار و له به‌رنامه‌شدایه له ساڵی 2023 دا بگاته 150 ملیار دۆلار ، كه خۆرئاواییه‌كان له‌وه نیگه‌رانن توركیا بووه‌ته هێزێكی گه‌وره‌ی ئابووریی و چیتر وه‌كو پاشكۆی ئه‌وان سیاسه‌ت ناكات !!
دوای ئه‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیادا گه‌یشتنه به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا ، بۆ یه‌كه‌مجاره توركیا ده‌چێته ناو خاكی سوریا و شاری جه‌رابلوس له داعش پاكده‌كاته‌وه و به ئاراسته‌ی خۆرئاوا و باشووری خۆرهه‌ڵات هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی داعش و سوریای دیموكرات كه هێزه‌كانی ( YPG ) بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و هێزانه‌ن ، له سه‌ردانه‌كه‌ی جۆبایدن بۆ ئه‌نكه‌ره ، توركیا به‌ناوبراوی راگه‌یاندووه كه له‌م قۆناغه‌دا نابێ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له خۆرئاوای رووباری فوراتدا بمێننه‌وه و ده‌بێ به زووترین كات پاشه‌كشه بكه‌ن ، ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه‌ی قبوڵ كردووه ، بۆیه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێستا توركیا و سوپای ئازادی سوریا ئۆپه‌راسیۆنی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، نه فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا و نه رووسیا پشتیوانی له سوریای دیموكرات ناكه‌ن و ئه‌وه توركیایه كه باڵاده‌ستیی ئاسمانیی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واویی كۆنترۆڵ بكات ، ئێستا هێزه‌كانی به ئاراسته‌ی شاری باب و منبج له هێرشدان . ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوچه ئارامه دروست ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا چه‌ند ساڵێكه دژایه‌تی ده‌كات ، واته ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی پێنه‌دا ئێستا له‌گه‌ڵ رووسیادا زه‌مینه‌ی بۆ خۆشكرد !!
چاره‌سه‌ر نزیكه ، مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا گرفتی له‌به‌رده‌مدا دروست بكات ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ك نایه‌وێت به ته‌واویی توركیای له ده‌ست ده‌ربچێت ، چونكه چوونی بایدن بۆ ئه‌نكه‌ره ترسیی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌خات له نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا‌و رووسیا ، له لایه‌كی تریش له رووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت رووبه‌ڕووی رووسیا ببێته‌وه .
جیاكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سوریا نیشانه‌یه‌كی تره له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له شاری داریا ده‌یبینین ، كه پێده‌چێت سوریا بكاته دوو هه‌رێمی فیدراڵیی له چوارچێوه‌ی سوریایه‌كی یه‌كپارچه‌دا ، كه هه‌رێمی باكووری سوریا و باكووری فورات تا ده‌گاته ناو خاكی عێراق ببێته هه‌رێمێكی سوننه و هه‌رێمی باشووری فوراتیش تا ده‌گاته ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكرێته هه‌رێمێكی عه‌له‌ویی و شیعه ، كه ئه‌مه خواستی هه‌موو لایه‌نه‌كان دێنێته دیی ، به‌م شێوه‌یه :
ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی : هه‌ر له ئێرانه‌وه تا عێراق و سوریا و لوبنان هیلالێكی شیعه دابین ده‌كه‌ن ، كه یه‌كه‌یه‌كی جوگرافیی نه‌پچڕاو پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه .
توركیا : به‌و پێیه‌ی ئێران و رووسیاش پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ن و دوای شه‌ڕی داعش‌یش خۆرئاوا دژایه‌تیی ناكه‌ن ، چاودێریی هه‌رێمی سوننه ده‌كات و به‌وه‌ش كۆتایی به هه‌رێمه‌كه‌ی ( PYD ) ده‌هێنێت ، كه به باڵی ( PKK ) و مه‌ترسیی جدیی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی .
رووسیا : به‌مه‌ش كه‌ناره‌كانی سوریای بۆ ده‌مێنێته‌وه وه‌كو ته‌نیا بنكه‌ی ده‌ریایی بۆ گه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیی خۆی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا .
ئیسرائیل : ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسیی جدییه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته بوونی هێزی ئازاد و به ئیراده‌ی سوننه‌یه ، چونكه قوڵایی ستراتیژیی فه‌له‌ستینیه‌كان جیهانی سوننه‌یه نه‌ك شیعه ، به‌وه‌ش دیوارێكی تر بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دروست ده‌بێت ، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی ســـوریاوه ( رامی مه‌خلوف ) كه خاڵی به‌شار ئه‌سه‌ده و گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری بنه‌ماڵه‌كه‌یانه ، به خۆرئاواییه‌كانی راگه‌یاند " ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د بڕووخێت ، ئاسایشی ئیسرائیل به ته‌واویی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه " ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكرد له خۆرئاوا بێده‌نگ ببن له جینۆسایدی 600 هه‌زار و ئاواره بوونی 10 ملیۆن و وێرانكردنی سوریا له لایه‌ن ئه‌و بنه‌ماڵه خوێنڕێژه‌وه .
كه‌واته توركیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌گه‌ر فیدراڵیه‌تیش دروست ببێت له سوریادا ، ( PYD ) نه‌توانێت ببێته خاوه‌نی پێكهاته‌ی خۆی و رێگه‌ی پێنه‌درێت وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه .
به‌داخه‌وه خوێندنه‌وه‌ی كورد بۆ هه‌ڵوێستی خۆرئاواییه‌كان و كێشه ناوچه‌ییه‌كان له مێژووی هاوچه‌رخدا زۆر هه‌ڵه بووه و تووشی نه‌هامه‌تی و شكستی كه‌مه‌رشكێنی كردووه ، كاتی خۆی سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد ، كه هه‌رگیز عێراق و ئێران رێك ناكه‌ون ، بۆیه به رێكه‌وتنی 6 ی ئازاری 1975 ئه‌و شۆڕشه تووشی گه‌وره‌ترین شكست بووه‌وه .
ئێستاش زۆربه‌ی ره‌های سیاسه‌تمه‌دارانی كورد گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوا ده‌كه‌ن ، چونكه سیاسه‌تمه‌دارانی خۆرئاوا له لێدوانه‌كانیاندا ده‌ڵێن " پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان شه‌ڕكه‌ری ئازان " ، سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ئه‌م قسانه به‌وه لێكده‌ده‌نه‌وه كه خۆرئاوا پشتیوانیی سیاسیی كورده و ده‌یه‌وێت كورد ببێته خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆی ، به‌ڵام نازانن سروشتی ئه‌و سیستمانه‌ی خۆرئاوا سه‌رمایه‌دارین و له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج و زیان كار ده‌كه‌ن و مافی مرۆڤ و بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان له‌لای ئه‌وان بوونی نیه ، به تایبه‌تی كاتێ ئه‌و بنه‌مایانه په‌یوه‌ست بن به گه‌لانی ئێمه‌وه !!
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان سابوون له‌ژێر پێی سیاسییه‌كانی كورد ده‌ده‌ن به‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانیان شه‌ڕكه‌ری باشن ، ئه‌مانیش ده‌ڵێن " كورد له‌بری هه‌موو جیهان جه‌نگی دژه تیرۆر ده‌كات " ، به‌ڵام كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیهانیی هه‌یه ، یه‌كه‌میان كۆبوونه‌وه‌كانی " جنێف " ه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا ، كه كورد تیایدا به‌شدار نیه ، واته كورد هیچ نه‌خشێكی نیه له داهاتووی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌دا ، دووه‌میش كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌كانی وڵاتانی به‌شداره له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر ، له‌مه‌شدا به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق به‌شداریی پێناكرێت ، واته دوای ته‌واو بوونی جه‌نگه‌كه ئه‌و وڵاتانه بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه‌كه و حكومه‌تی به‌غدا نوێنه‌ری هه‌ولێریشه ، گومانیشی تێدانیه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆرئاواش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا زیاتره تا له‌گه‌ڵ كورد ، بۆیه ئاسۆی كێشه‌ی كورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی ترسناكی تردایه ، كه مه‌خابن حاڵی ئێستای كورد بۆ خۆی وێرانه و پێویستی به دووژمن نیه بۆ هه‌ره‌س پێهێنانی !!
هه‌ر ئه‌و خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ی ( PKK ) و ) ( HDP بۆ بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تیی و كێشه‌ی نێوان رووسیا و توركیا بوو ، كه كوردی باكوور و خۆرئاوای به‌ره‌و سوڕانه‌وه به ده‌وری بازنه‌ی به‌تاڵدا برده‌وه ، به تایبه‌تیی هه‌ڵوێستی ( PYD ) له خۆرئاوا كه له ماوه‌ی چوارساڵی رابردوودا خۆی كرده هاوپه‌یمانی رژێمی دیمه‌شق و خۆسه‌پاندنی به‌سه‌ر خۆرئاوای كوردستان و دژایه‌تیی توركیا وه‌كو هێزێكی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا ، خستوویه‌تیه ئه‌م حاڵه‌ته ترسناكه‌وه ، كه له دوای گرتنه‌وه‌ی پایته‌ختی داعش له ره‌قه و بێ ئاتاجبوونی خۆرئاوا به شه‌ڕكه‌ری كورد چوارچێوه‌كانی ئه‌م نه‌هامه‌تیه باشتر ده‌رده‌كه‌ون .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018