ململانێی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و كوێ ؟!
وتار/
25/07/2018
768 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
ململانێی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و كوێ ؟!
شوان هه‌ورامی
له دوای پاشه‌كشه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
له رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ، قه‌یرانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته
چووه قۆناغێكی نوێ ، كه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت و زۆر شرۆڤه‌كاری ئه‌و بواره
به پێی خواستی ده‌زگاكانی میدیای خۆیان بابه‌ته‌كه ده‌خه‌نه ژێر باس و مشت‌ومڕ ،
بۆیه له‌م رۆژانه‌دا به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
به‌رپرسانی ئێرانه‌وه ، دۆخه‌كه جۆرێك له ئاڵۆزیی به‌خۆیه‌وه دیتووه ، كه هه‌ندێ
وای شرۆڤه ده‌كه‌ن جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو وڵاته نزیكه ، بۆیه به پێویستی ده‌زانم
له‌و گۆشه نیگایه‌وه كه لێمانه‌وه دیاره شرۆڤه‌ی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین .
بۆچی دووره جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت ؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره زۆر بابه‌تی ئاڵۆزی ستراتیژیی
و مێژووییمان بۆ روون ده‌كاته‌وه ، كه به كورتیی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ئاماژه‌یان
پێ ده‌ده‌ین :
1. هه‌ر له‌سه‌رده‌می "هێنری كیسنجه‌ر"
ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه ، ئه‌مه‌ریكا خه‌ونی به‌وه‌وه دیووه كه
ململانێی تائیفیی و مه‌زهه‌بیی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زیندوو بكاته‌وه ، بۆ
ئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێت . ئه‌م ویسته‌ی ئه‌مه‌ریكا
له وته‌یه‌كی كیسنجه‌ردا هاتووه ، كه ئه‌و كاته هێشتا شۆڕشی گه‌لانی ئێران هه‌ڵنه‌گیرسا
بوو !!
2. له ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵی رابردوودا ، سیستمی
نوێ له ئێران هاوكێشه‌یه‌كی نوێی كۆنی زیندوو كرده‌وه ، كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی
چاڵدێران ( 1514 ) ه‌وه له نێوان ئێران و عوسمانی‌دا به‌رقه‌رار كرا ، كه ئه‌و
ململانێیه بووه هۆی ئه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان له كۆنترۆڵ كردنی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا
ده‌ست هه‌ڵگرن و بگه‌ڕێنه‌وه خۆرهه‌ڵات ، به‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی گه‌وره‌ترین
خزمه‌تی به ئه‌وروپاییه‌كان كرد ، بۆیه زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه له
فۆرمێكی تری شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سوننه‌دا ، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌مه لایه‌نه‌ی
به ستراتیژی خۆرئاوا له ناوچه‌كه‌دا كردووه .
3. هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی 600 ساڵدا عوسمانییه‌كان
گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست بوون بۆ خواستی داگیركه‌رانه‌ی خۆرئاوا بۆ داگیركردنی جیهانی
ئیسلامیی ، بۆیه له ئه‌مڕۆشدا ده‌بینین خۆرئاوا هه‌موو مۆدیل و مه‌زهه‌به سیاسییه‌كانی
موسوڵمانانی سوننه ره‌تده‌كاته‌وه ، هه‌موویان تۆمه‌تبار ده‌كات به تیرۆر ، جا یا
راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ به هۆی نۆكه‌رانییه‌وه ، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا ، ئه‌گه‌ر
به ناویش باسی تووندڕه‌ویی هێزه چه‌كدار و میلیشیاكانی شیعه‌ش بكه‌ن ، تا ئێستا
له هیچ شوێنێكدا ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی دژی ئه‌و هێزانه نه‌جه‌نگاون ، ئه‌مه‌ش
بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن سوننه زۆره‌و شیعه كه‌مه ، بۆیه بۆ راگرتنی هاوكێشه‌ی
جه‌نگ ده‌بێ زۆره‌كه سه‌ركوت بكه‌ن تا شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بێت و هه‌ردوولا
بتوانن زیاتر له‌یه‌كتر بكووژن و شه‌ڕه‌كه دریژه پێ بده‌ن !!
4. له كاتی داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراقدا
ئێران نه‌ك هه‌ر دژایه‌تیی ئه‌مه‌ریكای نه‌كرد ، به‌ڵكو به ناڕاسته‌وخۆ هاوكاریی
ئه‌و وڵاته‌ی كرد ، ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا هێزی نه‌یاری ئێرانی
رووخاند و دۆسته‌كانی ئه‌وی هێنایه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات .
5. بوونی هه‌ڕه‌شه و گوشاری ئێران بۆ سه‌ر
سعودیه‌و وڵاتانی كه‌نداوی فارس ، له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی رابردوودا سه‌دان ملیار
دۆلار قازانجی له بابه‌تی فرۆشتنی چه‌ك خستووه‌ته هه‌ژماری كۆمپانیاكانی چه‌كسازیی
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی خۆرئاواوه ، كه دواترین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سعودیه‌كاندا له
نێوان دۆناڵد ترامپ و شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیزدا به مه‌بله‌غی 460 ملیار دۆلار
واژۆ كرا ، كه ئه‌گه‌ر مه‌ترسیی ئێران نه‌بوایه له ناوچه‌كه‌دا سعودیه ئه‌و چه‌كانه‌ی
نه‌ده‌كڕیی ، هه‌ر هه‌مان مه‌ترسییه كه سعودیه‌ی تووشی هه‌ڵپه‌یه‌كی ئاشكرا
كردووه بۆ چوونه باوه‌شی ئیسرائیل و رێكخراوی زایۆنیستی جیهانییه‌وه .
6. ئه‌مه‌ریكا به هۆی گوشار و هه‌ژموونی ئێرانه‌وه
، گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر سعودیه زیاتر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی باجی زیاتری بخاته سه‌ر ،
په‌سه‌ند كردنی یاسای " جاستا " له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه له بۆشه‌وه
نه‌هاتووه ، له 6 ی ئازاری 2016 دا " باراك ئۆباما "ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
له دیمانه‌ی گۆڤاری " ئه‌تلانتیك " دا به راشكاویی هێرشی كرده سه‌ر
سعودیه و رایگه‌یاند : ئه‌وانه‌ی تاوه‌ره‌كانی "نیۆیۆڕك "یان ته‌قانده‌وه
سعودیی بوون نه‌ك ئێرانیی . ترامپ له ده‌سپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا رایگه‌یاند
: سعودیه مانگایه‌كی شیرده‌ره و به‌كاری ده‌هێنین تا شیری هه‌بێت ، دوای ئه‌وه‌ش
سه‌ری ده‌بڕین . كه‌واته سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه باوه‌كو كاراكته‌ر و كه‌سه‌كانیش
بگۆڕدرێن و له رواڵه‌تیشدا ستراتیژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تری چه‌واشه‌كارانه نیشان
بدرێن !!
7. وته‌بێژی كۆشكی سپی به نوێنه‌رایه‌تیی
ترامپ رایگه‌یاند كه مه‌به‌ستی ئه‌وان له گوشار خستنه سه‌ر ئێران گۆڕینی سیستمی
وڵاته‌كه نیه ، ئه‌وه بڕیاری گه‌لی ئێرانه ، مه‌به‌ست گوشار خستنه سه‌ر ئه‌و
وڵاته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه بكه‌ن بۆ دیالۆگ ، پۆمپیۆی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر هه‌مان بابه‌تی دووباره كرده‌وه ، كه مه‌به‌ستیان ته‌نیا
گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسانی ئێرانه ، نه‌ك گۆڕینی سیستمی وڵاته‌كه !!
كه‌واته لێدانی ئێران هیچ سوودێكی نابێت بۆ ئه‌مه‌ریكا
، به رووخانی سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكیی و ئینجیلیی
گه‌وره‌ترین زیانیان لێ ده‌كه‌وێت ، به‌وه‌ی موسوڵمانان له جه‌نگی تائیفیی رزگاریان
ببێت و به‌ره‌و یه‌كگرتن هه‌نگاو هه‌ڵگرن ، له‌و كاته‌دا ناچنه ژێر باری سه‌رمایه‌داره
داگیركاره‌كان ، بۆیه بڕوا ناكه‌م خۆرئاوا به گشتیی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌ت دژی
ستراتیژی خۆیان هه‌نگاو هه‌ڵگرن !!
ئایا لێدانی ئێران ئاسانه ؟
گریمان ترامپ وه‌كو بازرگانێكی نه‌زان و به‌ڵا بۆ ئابووریی
وڵاته‌كه‌ی و جیهان ویستیی هێرش بكاته سه‌ر ئێران ، ئایا لێدانی ئێران ئاسانه ؟
له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ره‌كان چین ؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ئاماژه به چه‌ند ئه‌گه‌ر و
به‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ین :
1. له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داخستنی گه‌رووی
هورموز بابه‌تێكی ئاسانه ، چونكه گه‌وره‌ترین هێزی ده‌ریایی ناوچه‌كه‌ی هه‌یه ،
گه‌رووه‌كه‌ش له‌رووی جوگرافییه‌وه به‌ناو ئاوی ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێت و ناوچه‌ی تێپه‌ڕینی
كه‌شتیه نه‌وتكێش و بازرگانیه‌كانیش ته‌سكه و پانتاییه‌كه‌ی كه‌مه ، ده‌كرێت به
مین و مووشه‌ك رووماڵ بكرێت ، ئێرانیش به جۆره‌ها چه‌ك و موشه‌كی ژێر ئاو و ژێر
ده‌ریایی ده‌توانێت به‌و ئه‌ركه هه‌ڵسێت .
2. هورموز رۆژانه ( 45% ) ی پێداویستی نه‌وت
و وزه‌ی هه‌موو جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی كه‌مه‌رشكێن له
ئابووریی جیهان ده‌دات ، به تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ، له‌وانه‌یه
بوترێت ئه‌مه‌ریكا پێویستیی به نه‌وتی كه‌نداو نییه ، ئه‌وه راسته ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
بۆ ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسیداره له وه‌ها حاڵه‌تێكدا نه‌وت نرخی ئێجگار به‌رز ده‌بێته‌وه‌و
نرخی دۆلاریش كه مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرێت زۆر داده‌به‌زێت ، دۆلاریش به دراوی
گرانبه‌ها ( العملة الصعبة ) ناو ده‌برێت و هه‌ر وڵاتێك ئێستا دۆلاری زیاتر له وڵاته‌كه‌یدا
كۆ بكاته‌وه نرخی دراوی نیشتمانیی به‌رز ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام هه‌روه‌كو " ئه‌بولحه‌سه‌نی
به‌نی سه‌در " ی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران ده‌ڵێت ، نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكا
به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه وڵاتان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن ، نه‌ك ئه‌وه‌ی نرخێكی
راسته‌قینه‌ی هه‌بێت ، وه‌كو ئه‌وه‌ی زێڕ پشتیوانیی بكات ، ئه‌گه‌ر نرخی مامه‌ڵه‌ی
له بازاڕی ئاڵ‌وگؤڕی بازرگانییدا بشكێت ، ئابووریی ئه‌مه‌ریكاش مایه‌پووچ ده‌بێت و
بانكه‌كانی هه‌ره‌س ده‌هێنن ، خۆ له كۆتاییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بۆشی كوڕدا جه‌نگێكی
له‌و شێوه رووی نه‌دابوو ، ئه‌وه‌بوو كاتێ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ویستیان پاشه‌كه‌وت و
دانراوه‌كانیان له بانك بكشێننه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بانكانه له‌سه‌ر
پشكداریی راسته‌قینه دانه‌مه‌زرابوون ، ئه‌مه‌ریكا و جیهانیش كه‌وتنه قه‌یران ،
چونكه نرخی دۆلار به‌هۆی مایه‌پووچ بوونی ده‌یان بانكی ئه‌و وڵاته‌وه دابه‌زیی .
كه‌واته جه‌نگ زۆر به ئاسانیی ده‌توانێت ئابووریی ئه‌مه‌ریكا بخاته مه‌ترسییه‌وه
، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌رووی هورموز بۆ ماوه‌ی مانگێك دابخرێت ، كه له حاڵه‌تی
جه‌نگدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه ئێجگار زۆره .
3. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه خاوه‌نی هه‌زاران
مووشه‌كی بالیستیی مه‌ودا به‌رز و مام ناوه‌نده ، ده‌توانێت هه‌موو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو
هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا بكاته ئامانج ، به تایبه‌تیی له مانگی حوزه‌یرانی
ئه‌مساڵدا ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌ئی رێبه‌ری ئێران له وتارێكدا رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی
بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران ده‌بێ بزانن له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می
جه‌نگدا شه‌پۆلی مووشه‌كه‌كانمان هه‌موو شوێنه ستراتیژه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌نه
ئامانج و وێرانی ده‌كه‌ن ، كه چاودێرانی سه‌ربازیی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان به جدیی وه‌سف
كرد ، چونكه ئه‌وان بڕوایان وایه موشه‌كی بالیستیی بوركان كه كه‌مێك له سكۆد پێشكه‌وتوو
تره و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له دژی سعودیه‌ی به‌كار ده‌هێنن و یه‌كه یه‌كه
ئاراسته‌ی سعودیه‌ی ده‌كه‌ن ، ئه‌زموونێكی باشی داوه‌ته ئێرانییه‌كان ، بۆ نمونه
ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك خالید كرا له ریازی پایته‌ختی
سعودیه ، شه‌ش مووشه‌كی دژه ئاسمانیی پاتریۆتی ئاراسته كرا ، تا خرایه خواره‌وه
، پاتریۆت ناتوانێت له قوڵایی ئاسماندا مووشه‌كی بالیستیی بكاته ئامانج ، به‌ڵكو
مه‌ودای 6 كیلۆمه‌تره ، كه‌واته مه‌حاڵه ئه‌و شه‌پۆله مووشه‌كانه‌ی ئێران كه
زۆر پێشكه‌وتووترن له‌وه‌ی حوسییه‌كان ، رێگرییان لێ بكرێت ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر 500
مووشه‌كی شه‌هاب له یه‌ك كاتدا رووه‌و سعودیه بته‌قێنرێن ، سعودیه چه‌نده پاتریۆت
و بنكه‌ی دژه مووشه‌كی هه‌یه ؟ بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان ( 5 – 6 ) پاتریۆت بته‌قێنێت ،
ئه‌مه له كاتێكدایه مووشه‌كی شه‌هاب ئێجگار تیژڕه‌وه‌و مه‌حاڵه پاتریۆت بتوانێت
هه‌موویان بته‌قێنێته‌وه .
4. جیۆپۆلۆتیكی ئێران وه‌كو كۆریای باكوور نییه
كه بتوانرێت گه‌مارۆ بدرێت ، ئێران ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر دوو ناوچه‌ی گرنگی وه‌كو ده‌ریای
خه‌زه‌ر و كه‌نداوی فارس‌دا ، ئه‌وه وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاستن كه پێویستییان به
بازرگانیی ئێرانه‌و له رێگه‌ی هێڵی ئاسنی " بافق – به‌نده‌ر عه‌باس " ه‌وه
ساڵانه بایی سه‌دان ملیار كاڵا ده‌گوێزنه‌وه ، له رووی فه‌رهه‌نگیی و په‌یوه‌ندییه
مێژووییه‌كانیشه‌وه ئه‌و وڵاتانه به حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئێران ده‌ژمێردرێن ، هه‌زاران
ساڵه رێگه‌ی ئاوریشم خۆرهه‌ڵاتی به خۆرئاواوه به‌ستووه‌ته‌وه ، بۆیه گه‌مارۆی
ئێران ئاسان نییه . جگه له‌وانه‌ش ئێران نه‌وت و گازی خۆی به وڵاتانی باشوور و
خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و توركیا و هیندستان فرۆشتووه ، هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش
ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری بازرگانیی ده‌یان ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران ببن . توركیا
ساڵانه زیاتر له 30 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران بازرگانیی هه‌یه ، هیندستان هه‌ر
ئێستا به گوژمه‌ی 5 ملیار دۆلار به‌نده‌ری بازرگانیی له ناوچه‌ی چابه‌هار دروست
ده‌كات بۆ فراوانتر كردنی قه‌باره‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاستدا
، هه‌روه‌ها هێڵی گازی سروشتی ئێران – پاكستان – هیندستان به‌رده‌وامه‌و ئه‌و سێ وڵاته
ناتوانن له‌و به‌رنامه ستراتیژییه ده‌ست هه‌ڵگرن ، ئه‌مه‌ریكاش ناتوانێت قه‌ره‌بووی
هه‌موو ئه‌و زیانانه بكات كه له‌و وڵاتانه ده‌كه‌وێت . گه‌رچی ئه‌وروپاییه‌كان
له پێناوی ئێران‌دا قوربانیی ناده‌ن ، به‌ڵام كاتێ ده‌بینن ترامپ له لوتكه‌ی ناتۆدا
بێڕێزیی به‌رانبه‌ر به ئه‌ڵمانیای بڕبڕه‌ی پشتی ئابووریی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات
، ناتوانن پشتیوانیی له ترامپ بكه‌ن ، له كاتێكدا ئه‌و وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارێك ده‌ركه‌وتووه
كه رێز له یاسا و رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناگرێت ، بۆیه ده‌بینین ئه‌وروپاییه‌كان
سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمیی ، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش نه‌یانتوانیووه
قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ئێران بكه‌نه‌وه .
5. له چه‌ند ساڵی رابردوودا ، رووسیا له
سوریا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به یارمه‌تیی ئێران توانیویه‌تی ستراتیژی خۆی پیاده
بكات ، راسته هێزی ئاسمانیی رووسیا بۆ یارمه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كاریگه‌ر بووه ،
به‌ڵام جه‌نگه‌كانی دونیا سه‌لماندوویانه باوه‌كو هێزی ئاسمانیی كاولكه‌ر بێت ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌ی كۆتایی ده‌كات ئه‌و هێزانه‌ن كه له‌سه‌ر زه‌وی ناوچه‌كان كۆنترۆڵ
ده‌كه‌ن ، بۆیه رووسیا له سوریا‌و ناوچه‌كه‌دا ئێران وه‌كو هاوپه‌یمان ده‌بینێت ،
بۆیه ڤلادیمیر پۆتین له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ولایه‌تیی راوێژكاری
كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رێبه‌ری ئێران بۆ مۆسكۆ پێی راگه‌یاند كه رووسیا به بڕی 50
ملیار دۆلار له كێڵگه‌كانی نه‌وت و گازی سروشتیی ئێران‌دا وه‌به‌رهێنان ده‌كات ،
وه‌كو قه‌ره‌بووی پاشه‌كشه‌ی كۆمپانیا خۆرئاواییه‌كان . له‌وانه‌یه رووسیا سازش
له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێران له سوریادا بكات ، به‌ڵام رێگه نادات ئه‌م
دۆسته ستراتیژییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له ده‌ست بدات ، چونكه به له ده‌ستدانی
قه‌زافیی له باكووری ئه‌فه‌ریقا زیانی گه‌وره‌ی لێكه‌وت ، نایه‌وێت له ناوچه‌ی
خه‌زه‌ر و كه‌نداویشدا زیانێكی له‌و شێوه‌یه‌ی لێ بكه‌وێت ، به تایبه‌تیی رووسیا
زۆر هه‌ستیاره به‌وه‌ی ناتۆ له سنووره‌كانی نزیك ببێته‌وه . ئه‌مه له كاتێكدایه
ئێران چه‌ند فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی خسته خزمه‌تی هێزی ئاسمانیی رووسیا بۆ شه‌ڕی سووریا
، كه ئه‌مه ئاستیی هاوكارییه‌كانی نێوان دوو وڵات ده‌رده‌خات .
بۆیه لێدانی ئێران – وه‌كو ئه‌گه‌رێكی دوور – ئاسان نییه
و زۆریش ئاڵۆزه ، نه‌ك هه‌ر له رووی ستراتیژیی و ئابوورییه‌وه به زیانی ئه‌مه‌ریكا
و وڵاتانی خۆرئاوا ده‌ژمێردرێت ، به‌ڵكو له رووخانیدا ناوچه‌ی پڕ له وزه‌ی كه‌نداو
و ده‌ریای خه‌زه‌ر تووشی ئاژاوه‌و قه‌یرانێكی گه‌وره ده‌بێت كه ئه‌و كاته له
ئه‌فغانستانه‌وه بۆ سوریا درێژ ده‌بێته‌وه‌و مه‌حاڵه به هیچ هێزێكی جیهانیی كۆنترۆڵ
بكرێت .
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018