هه‌ڵه‌یه‌كی تری پارتی دیموكراتی گه‌لان ( HDP )
وتار/
23/06/2018
759 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
هه‌ڵه‌یه‌كی
تری پارتی دیموكراتی گه‌لان ( HDP )
شوان
هه‌ورامی
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان ، وه‌كو باڵی سیاسیی پارتی كرێكارانی كوردستان
چالاكیی سیاسیی ئه‌نجام ده‌دات و تا راده‌یه‌كی زۆر له‌ژێر هه‌ژموونی باڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی
ئه‌و پارته‌دایه ، زۆر جار هه‌ژموونی ئه‌و باڵه سه‌ربازییه تووشی خوێندنه‌وه‌ی
ناواقعیی دۆخی سیاسیی و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی كردووه ، چ له‌ناوخۆی توركیادا
و چ له ئاستیی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا ، ئه‌م هه‌ژموونه‌ی ( PKK ) له سووریاش هه‌مان هه‌ڵه‌ی بۆ ( PYD ) درووست كردووه ، كه شكستی عه‌فرین و مه‌نبه‌ج دوو نموونه‌ی زه‌قی ئه‌و خوێندنه‌وه
هه‌ڵانه‌ن .
له
دوو رۆژی داهاتوودا له توركیا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی و په‌رله‌مانیی ئه‌نجام
ده‌درێت ، پارتی دیموكراتی گه‌لان بۆ ركابه‌ریی ئه‌ردۆغان له سه‌رۆكایه‌تی توركیادا
" سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش " ی كاندید كردووه . پێده‌چێت خوێندنه‌وه‌ی ( HDP ) بۆ ئه‌م كاندید كردنه ئه‌وه بێت ، له‌لایه‌ك داخوازیی هه‌ندێ
ناوه‌ندی ئه‌وروپایی جێبه‌جێ بكات كه ده‌یانه‌وێت هه‌موو كارتێك له دژی ئه‌ردۆغان
به‌كار بهێنن بۆ تێكشكاندنی ، چونكه ئه‌ردۆغان به‌و كه‌سه ده‌زانن كه توركیای
له پاشكۆیه‌تیی ئه‌وروپا رزگار كردووه ، بۆیه هه‌موو كارێك – به كوده‌تای سه‌ربازیشه‌وه
- ده‌كه‌ن بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئه‌ردۆغان ، له‌لایه‌كی تریش له‌وانه‌یه وا
بزانن به‌و كاندید كردنه توركیا ئیحراج ده‌كه‌ن بۆ ئازاد كردنی ده‌میرتاش ، چونكه
كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیه !!
هه‌ڵه‌ی HDP له‌وه‌دایه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌ویست ده‌میرتاش ئازاد بكه‌ن
له زیندان و حكومه‌تی توركیای پێ ئیحراج بكه‌ن ، ده‌بوو له شارێكی به‌هێز كه لایه‌نگریان
زۆره بۆ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مان كاندیدیان بكردایه ، ئه‌و كاته به ده‌نگێكی به‌رز
سه‌رده‌كه‌وته‌وه‌و به ئۆتۆماتیكیی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاریی
و سیاسیی بۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه و له زیندان ده‌هاته ده‌ره‌وه .
به‌ڵام
به كاندید كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی نه له زیندان ئازاد ده‌بێت و نه ده‌توانێت
ببێته ركابه‌ری ئه‌ردۆغان ، چونكه ركابه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان " موحه‌ڕه‌م
ئینجه " هه‌ر له ئێستاوه بووه‌ته جێگه‌ی گاڵته‌ی خه‌ڵكی توركیا ، چونكه
له ویلایه‌تی كه‌هره‌مان مه‌رعه‌ش بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكی دینداری توركیا له
به‌رده‌می جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا رایگه‌یاند : ئه‌و نه‌ك هه‌ر نوێژ ده‌كات به‌ڵكو هه‌موو
رۆژێ نوێژی جومعه ده‌كات . جگه له‌وه‌ش ده‌میرتاش ته‌نیا لایه‌نگرانی HDP ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن كه له دوایه‌مین هه‌ڵبژاردندا له باكووری
كوردستان ده‌نگیان زیاتر له ملیۆن و نیوێك كه‌متر بوو له ده‌نگه‌كانی AKP ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كورده عه‌له‌وییه‌كان به
به‌رده‌وامیی ده‌نگ به كاندیده‌كانی CHP ده‌ده‌ن
، چونكه ئه‌و پارته به پارتی پشتیوان له خواسته‌كانی خۆیان ده‌زانن ، ته‌نانه‌ت
ده‌میرتاش له‌سه‌رده‌می لاوێتیی خۆیدا ئه‌ندامی رێكخراوی لاوانی جه‌هه‌په بووه ،
بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێت ده‌میرتاش بتوانێت ببێته ركابه‌ری ژماره یه‌كی ئه‌ردۆغان
، ته‌نانه‌ت هه‌موو كوردیش ده‌نگی پێ بده‌ن ناكا‌ته چاره‌كێكی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه
به ئه‌ردۆغان ده‌درێت .
كه‌واته
كاندید كردنی ده‌میرتاش بۆ سه‌رۆكایه‌تیی توركیا هه‌وڵێكی فاشیله‌و هیچ ئاكامێكی لێ
ناكه‌وێته‌وه ، كه ئه‌گه‌ر كاندیدی په‌رله‌مان بایه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌بوو
بۆ HDP و شه‌رعیه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنایه‌وه ، هه‌رچه‌نده HDP له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا وای راگه‌یاند كه لیستی
كاندیدانی په‌رله‌مانی بۆ نوێگه‌ریی داناوه كه ژنان و لاوانی زیاتر كاندید
كردووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راستیه‌كه مه‌رج نیه هه‌موو ژن و لاوێك مانای نوێگه‌ریی
بێت ، به تایبه‌تیی هه‌ژموونگه‌رایی PKK بووه‌ته
هۆكاری شكستیی چه‌ندان سیاسه‌تمه‌داری وه‌كو له‌یلا زانا و ئه‌حمه‌د تورك و عوسمان
بایده‌میر ، ئێستا كه‌سانێكی لاوازی بواری سیاسه‌ت و ته‌سلیم به ئه‌جێنداكانی قه‌ندیل
چۆن ده‌توانن له‌ناو توركیادا سه‌ركه‌وتوو بن ؟!
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018