بۆچی مه‌رگه‌مووشی به‌غدا ده‌كرێته‌ ره‌چه‌ته‌ی هه‌رێم !!

وتار/ 16/07/2018 845 جار بینراوە

شوان هه‌ورامی

بۆچی مه‌رگه‌مووشی به‌غدا ده‌كرێته‌ ره‌چه‌ته‌ی هه‌رێم !!
شوان هه‌ورامی

بیرتانه‌ خاوه‌نی كورسیی و پله‌و پۆستێكی به‌رزی هه‌ولێر – به‌ر له‌ ریفراندۆم – رایگه‌یاند : هیچ رایه‌ڵه‌یه‌ك ئێمه‌ نابه‌ستێته‌وه‌ به‌ به‌غداوه‌ ، ئه‌ندام و لایه‌نگری پارته‌كه‌شی بۆ نیشاندانی پشتیوانیی كوێرانه‌ و سه‌ری خۆ قه‌بڵاندن ، پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و پێناسی باری شارستانیی فۆرمی خۆراكیان دڕاند و سووتاند !!
بیرتانه‌ كه‌ به‌غدا نرخی نه‌وت و به‌نزین و كاڵاكانی دابه‌زاند ، ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیی به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بڕیاری سیاسیی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییمان له‌كه‌دار ببێت ، رایانگه‌یاند كوردستان ناچێته‌ ژێر باری بڕیاره‌كانی به‌غداوه‌ ، به‌ڵام بۆ گران كردنی كارتی مۆبایل ملكه‌چی به‌غدا بوون و چاوپۆشییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسیی كرد ، چونكه‌ قازانجه به‌رده‌وامه‌‌كه‌ی ده‌چێته‌ گیرفانی كۆمپانیاكانی حیزبه‌ سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه‌‌ !!
به‌نزین له‌ كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌برێت بۆ كه‌ركوكی داگیر كراو ، له‌وێ به‌ 450 دینار ده‌فرۆشرێت ، به‌ڵام هه‌مان به‌نزین بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ 750 دینار ده‌فرۆشرێت ، چونكه‌ مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسییمان به‌نده‌ به‌و ریسكه‌ كوردانه‌یه‌وه‌ !!
بیرتانه‌ نرخی ئینته‌رنێت له‌ به‌غدا دابه‌زیی ، دووباره‌ بڕیاری سه‌ربه‌خۆی كوردانه‌ رێگه‌ی نه‌دا له‌ كوردستان جێبه‌جێ بكرێت ؟!
ئه‌ی ده‌بێ ئێستا ئه‌م سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ چیی بێت ، كه‌ چاوپۆشیی له‌ سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری دیموكراسییانه‌ی كوردستان ده‌پۆشرێت و له‌گه‌ڵ داخستنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فه‌یسبوك و ئه‌نیستاگرام له‌ عێراقدا ، هه‌ولێریش راسته‌وخۆ جێبه‌جێی ده‌كات ؟!

گومانی تێدا نیه‌ ئه‌مه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌یه‌ی بازاڕی پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌ سته‌مكاره‌ی دوای داگیركردنی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌م وڵاته‌ی له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ مایه‌پووچ كردووه‌و له‌ رووی سیاسییشه‌وه‌ كردوویه‌تیه‌ مه‌یمونی ده‌ستی هێزه‌ ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان و گه‌لانی ئه‌م وڵاته‌شی چاره‌ڕه‌ش كردووه‌ ، كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌یبینین له‌ زاخۆوه‌ بۆ فاو ، وڵات نقومی گه‌نده‌ڵیی و ده‌سه‌ڵاتی مافیایی بووه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دیكتاتۆرانه‌یه‌ی به‌غدا بۆ دڵی مافیاكانی كوردستانیش وه‌كو ره‌چه‌ته‌ی شیفا وه‌رده‌گیرێت و ئه‌مان چاوپۆشیی له‌ كوردایه‌تیی و سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و بێ سڵه‌مینه‌وه‌و رامان ، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن !!

نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌