لەپێناو ناوێکدا لە ناومان مەبە
وتار/
20/06/2017
1182 جار بینراوە
سیروان کاکی
لە پێناو ناوێکدا لە ناومان مەبە
ئەگەر سەیری گوزەرانی خەلک بکەین لەم هەرێمە لەکەناری نائومێدیدا لەنگەرمان گرتوە ، سەرەتایی ترین ماف کە موچەی موچەخۆرانە بوەتە چارەک و لە هاوینا موچەی بەهار دەدرێت ...!
بەهۆی سیاسەتی حەکیمانەی دەوڵەت مەدار هەر ٦ مانگ جارێك دانە غاز بەملیارەها دۆلار دەباتەوە لێمان و کەوتوینەتە بن ساجی عەلی ...!
وڵاتمان وەک دەواجنی جوجەڵە ی لێ هاتوە بەرگەی یەك ڕۆژ بێ عەلەفی ناگرین ،
چونکە لەسەر زەوی لە هەرێمی کوردستان بەرخۆرتر شك نابەم کە سەلکە تور و شێلمەکەشی لە ئێران و تورکیاوە بۆ دێت ...!
ئەمانەو هەزار و یەک کێشەی ئابوری و سیاسی و سەربازی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ...هتد
کەچی لەم تەوقیتەدا جەنابی سەرۆک زەوقی ڕیفراندۆمی هەڵساوە ...!
ئاخر بەقوربان تۆ کە خاوەنی ملیارەها دۆلاریت و خۆت و عەشرەتت پاسپۆرتی ئەمریکی یان وڵاتێکی ئەوروپی لە گیرفانتانە تا هەزار ساڵی تریش پشتاو پشت بیخۆن تەواو نابێت و لەهەر ئەگەرێکی ترسدا بە فڕۆکەی تایبەت کۆچ دەکەیت ئیتر لاف و گەزافی برسی بونی چی لێ ئەدەیت ..؟!
جەناب تەنها لەبەر ئەوەی بڵێن یەکەم بەردی بناغەی دەوڵەت مسعود بارزانی دایناوەو ئەندازیاری دروست بونی دەوڵەتی کوردیە ئەگەر دوای ۵٠٠ ساڵی تریش بنیات بنرێت دەمانخەیتە ئەم تەهلوکەیەوە ...؟!
دیارە بەهۆش خۆت هاتویتەوە و دەزانیت لەپایزی عومرتا گوزەر دەکەیت وەخۆری تەمەنی سیاسیت لەدەم کەلی ئاوابونە ، ئاخر هەر دوێنێ بوو پرۆفیسۆر michael gunter لە پانێلی زانکۆی کوردستانەکەت ڕەخنەبارانی کردیت و هەموو قەیرانەکانی بەستەوە بەکورسیەکەی جەنابتەوە ، بۆیە گەیشتویتە ئەو قەناعەتەی دەبێ چۆڵی بکەیت بەڵام کوڕەکەتت ئامادەکردوە ببێتە وەلی عەهد...! ئاخر بەدرێژایی ۲٦ ساڵی حوکمڕانیت مێژویەکی ئەوەندەڕەشت تۆمار کردوە کەدەتەوێت بەم مجازەفەگەورەیە بەمیلەتەوە سپی بکەیتەوە...؟!!
وە دواتر بڵێیت من بۆیە لەسەر کورسی لانەئەچوم دەمەویست دەوڵەتتان بۆ دروست بکەم ..!!
ئەزبەنی دەزانم کاتێک دەبیستیت وناوی ئەندازیاری ڕاپەڕین دەهێنرێت لە زهنی هەموو تاکێکی کوردا وێنەی نەوشیروان مستەفا دێتە سەرشاشەی چاومان ، دەتەوێت ئەو وێنەیە دیلەیت بکەیت و خۆت بکەیتە ئەندازیاری دەوڵەتی کوردی ، بەڵام تکایە گوێ لەو پەندە بگرە کە دەڵێت مریشك ناتوانێت لاسایی قاز بکاتەوە . ئاخر جیاوازی ئێوە لەگەل کاک نەوشیروان ئاسمان و ڕێسمانە قوربان .
تەنها یەك جیاوازیت پێ ئەڵێم کە ئەوەیە کاک نەوشیروان خۆشەویستی هەموو کورد بوو جگە لەپارتیەکان بەڵام تۆ هەموو کورد رقی لێتە جگە لەپارتیەکان....!!!
بۆیە لەم شەوەزەنگی قەیرانەدا واز لەم سەرکێشیە بهێنەوە تروسکایی ژیلەمۆیەک کەهەیە خامۆش مەکە لێمان ...
سیروان کاکی
نوێترین نوسینەکانی سیروان کاکی
-
سیروان کاکی
01/10/2018
-
سیروان کاکی
25/09/2018
-
سیروان کاکی
07/10/2017
-
سیروان کاکی
22/06/2017
-
سیروان کاکی
20/06/2017
-
سیروان کاکی
14/06/2017