هەڵبژاردن و هۆشیاری تاکی حیزب
وتار/
01/10/2018
593 جار بینراوە
سیروان کاکی
هەڵبژاردن
و هۆشیاری تاکی حیزب
سیروان
کاکی
ئەو
شکستەی کە بەر گۆڕان و یەکگرتو کەوتوە لە روی ژمارەی دەنگ و کورسی ، بەسەرکەوتن دەبینم
نەك شکست ، سەرکەوتن لەڕوی هۆشیاری تاكەوە بەرەو هۆشیاری کۆمەڵگا ،
ڕاستە
لە روی دەنگدەرەوە کەمیان کردوە بەڵام ئەوە نیشانەی هۆشیاری دەنگدەرەکانیانە کە
مادام لە ٤ ساڵی رابردوە هەڵەی سیاسیان کردوە کەواتە شوێنکەوتەکانیان کۆیلە نین و
عەقڵیان قفڵی حیزبی لێ نەدراوە ،
ئەمە
بۆ یەکگرتوو کە لە٤ ساڵی ڕابردو لە ٣ وێستگەی سیاسیدا زۆر خراپ مامەڵەیان کرد کە ئەویش
یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و پشتیوانی ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان بو لەبەرژەوەندی
پارتی .
هەرچی
گۆڕانیشە بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی و خانەی بەساڵاچوانی ئەو حیزبەو تاپۆ کردنی گردەکە
لەسەر نماو چیا ئەمانە هۆکاری شکستەکەیانن ،
کاتێك
تاک هۆشیار بوو ئەم هەڵە ستراتیجیانە لە سەرانی حیزبەکەی قبوڵ ناکات ئەوە نیشانەی
زیندویەتی تاكی ئەو هێزەیە نەك شکستی هێزەکە ،
هەڵبەت
بۆ کۆمەڵیش کە هەندێك لەدەنگەکانی زیادی کردوە هەر جیگای دڵخۆشیەو نیشانەی زیندویەتی
خەڵکە چونکە کۆمەڵ بەدریژایی ئەو ٤ ساڵە هەمیشە پشتگیری خەڵک و دژی ستەمکاران وەستاوەتەوە
کە دەبوو زۆر لەوە زیاتر دەنگی بهێنایا ، بەڵام کۆمەڵیش فکری سەلەفی لەناو ئەو حیزبە
وای لێکردوە کە لەبازنەیەکی داخراودا خول بخوات .
ئەوەی
جێگای نائومێدی و خەفەتی ئێمەیە جووت حیزبی دەستەڵاتن کە لەدوای ئەو هەمو قەیران و
نەهامەتی و وێرانیەی بەسەر ئەم هەرێمەدا هێنایان دەنگ و کورسیان زیاد دەکات ..!!
ئاخر
هێزێكی وەک پارتی بەهۆی هەڵەی ریفراندۆمەوە نیوەی خاکەکەی لەدەست بدات ،گەر لەناو
گەلێکی هۆشیاردا بوایا قورسترین سزا دەدرا نەك دەنگی زیاد بکات ...!!
هێزێکی
وەک یەکێتی خاوەنی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بێت دەبو سزا بدرێت نەك کورسیەکانی زیاد بکات ...!
راستە
ئەمانە تەزویریان لەگەڵ شیردا خواردوە بەڵام حاشا لەوە ناکرێت کە زیاتر لەنیوەی دەنگەکانیان
دەنگی حەقیقی خۆیانن ، هەرچەندە ئەوەی تەزویریشیان بۆ دەکات هەر هاوڵاتی ئەم مەملەکەتەیە
، هەر ئەو مرۆڤانەن کە بەکۆیلە کراون بۆ وەها کارێك گوێ بەهیچ بەهایەکی ئینسانی
نادەن ، ئەم تایپە لەناو کۆمەڵگا ڤایرۆسێکن و وەک پەتا کۆمەڵگا بۆ گەن دەکەن ، خۆیان
توشی قورسترین نەخۆشی درێژ خایەن بون کە هەتوانی نیە ، ئەویش نەخۆشی گەمژەیی یە وەبەهۆی
گەمژەیی ئەم تایپەوە ڤایرۆسی بێ هیوایی بە تەواوی کۆمەڵگادا بڵاو دەبێتەوە ، ئەم ڤایرۆسەش
داینەمۆی دەستەڵاتی فیوداڵیزمە لەم هەرێمە .
نوێترین نوسینەکانی سیروان کاکی
-
سیروان کاکی
01/10/2018
-
سیروان کاکی
25/09/2018
-
سیروان کاکی
07/10/2017
-
سیروان کاکی
22/06/2017
-
سیروان کاکی
20/06/2017
-
سیروان کاکی
14/06/2017