بارزانی بە بەردێك ٣ نیشانی شکاند

وتار/ 07/10/2017 1959 جار بینراوە

سیروان کاکی

بارزانی بە بەردێك ٣ نیشانی شکاند

بارزانی بەجۆرێك مەراسیمی مام جەلالی بەکار هێنا بۆ مەبەستی سیاسی و بەرژەوەندی خۆی کە بەجارێك ٣ نیشانی پێکا
یەکەم بارزانی دەیزانی گەر تەرمی مام جەلال بچێتەوە بەغداد بەئاڵای عیراق و بەمەراسیمێکی گەورەو شایستەی نێودەوڵەتیەکی وا پێشوازی لێ دەکرێت کە لە ١٠٠ ساڵی پێشودا بۆ کەس نەکرابێت چونکە مام جەلال بەسیفەتی ٨ ساڵ سەرۆك کۆماری عیراق کەسایەتیەکی بۆخۆی دروست کردبوو کە بوبوە خۆشەویستی هەردوو مەزهەبی سونەو شیعە و چین و توێژەکانی عیراق و عەرەب ، تەنانەت ئەو ئامادە نەبوو ئیمزای لەسێدارەدانی صدام حسین بکات لەبەر ئەوە بەعسیەکانیش ڕقیان لێی نەبوو .
بۆیە بارزانی بەم مەراسیمە شایستەیە چاوی هەڵنەئەهات چونکە دڵنیابوو ئەوەی بۆ مام دەکرا بۆبارزانی دوبارە نەئەبویەوە لەکاتی مەرگیا ، ئیتر هات لەژێر ناوی کوردایەتی مام جەلالی بێ بەش کرد لەو شکۆداریەی عیراق و وڵاتانی عەرەبی و کردیە مەراسیمێکی لۆکاڵی .
دووەم لێدانی عەبادی و دەستەڵات دارانی عیراق بو کە ئەو مەسجەی پێدان کوردستان بەتەواوی لەژێر هەژمونی بارزانیدایەو هەر کارێك فەرمانی ئەوی لەسەر بێت جێ بەجێ دەکرێت و کەلێنی ناسیۆنالیزمی کورد و عەرەبی ئەوەندەی تر گەورە کرد لەبەرژەوەندی خۆی و ئەجیندای حیزبەکەی نەک کورد و کورداستان .
سێهەم لێدانی لە بزوتنەوەی گۆڕان بوو کە بۆ مەرگی نەوشیروان مستەفا پەرەگرافێکی ئەوەندە سادەی نوسی ئەگەر سەرۆك عەشرەتێکی سادە وەفات بکات لەوە زیاتری بۆ دەنوسێت ، وە هەرچەند کۆسرەت ڕەسول کە بەحساب جێگری سەرۆکی هەرێمەو لەوکاتەدا بەفیعلی سەرۆکی هەرێم بوە چونکە بارزانی لەدەرەوەی وڵات بوو داوای کرد مەرگی نەوشیروان مستەفا بکرێتە پشوی ڕەسمی بەڵام هەر وەڵامیشیان نەدایەوە لەکاتێکدا بۆ دایکی خۆی دووڕۆژی کردە پشوی ڕەسمی و بۆ مام جەلال یش یەک هەفتە کە نەوشیروان مستەفا هاوشان و هاوخەباتی مام جەلال بوەو بە ئەندازیاری ڕاپەڕین دەناسرێت ، ئەو ڕاپەڕینەی بوەهۆکاری دروست بونی هەرێم و ئێستا بەرهەمەکەی بارزانی و پارتی دەیخۆن ..!!
بەشداری کردنی خودی بارزانی و تەواوی مەکتەب سیاسی و شاندی باڵای پارتی و هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیان بەو قورسی یە هەم بۆ دڵدانەوەی یەکێتی لەلایەك بەوەی بێدەنگ بن لەو فێڵە گەورەیەی لێی کردون و هەم بۆ بێزار کردنی بزوتنەوەی گۆڕان کە هیچ گرنگیەکیان نەداوە بە مەرگی ڕێکخەرەکەیان .

سیروان کاکی

نوێترین نوسینەکانی سیروان کاکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌