پارتی و گۆڕان گەیشتنە فیناڵ ......

وتار/ 14/06/2017 1161 جار بینراوە

سیروان کاکی

 پارتی و گۆڕان گەیشتنە فیناڵ   ......

دوای کێبڕکێەکی توندی چوار ساڵی ڕابردوی گۆران و پارتی ئێستا لە کۆتایی یاریەکە نزیک بوینەتەوە لەم وەرزەدا  ، لەسەرەتای دەستپێکی خولی تەشکیلەی پەرلەمان و کابینەی هەشتەم ی حکومەت گۆڕان لە پێشڕەوی دابوو بۆ بردنی نازناوەکە بەڵام لەنیوەی خولەکەدا پارتی بە ئینقیلابێک بەسەر هەردوو دەزگاکەو دەرکردنی گۆڕان لە ساحەکە جڵەوی پێشەنگی گرتەوە دەست و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە تۆپ و ساحە لە قاچی خۆیدایەو حساب بۆ فیل ناکات ، بەڵام لەم حەرەکە تازەیەی دەستی پێ کرد بەناوی ڕیفراندۆم وا بزانم خۆی توشی شکست دەکات بەرامبەر ڕکابەرە سەرسەختەکەی کە گۆڕانە ...!!  
ئاخر ئێستا پارتی بەم سیاسەتە دیماگۆجیەی ناوی ناوە ڕیفراندۆم کەوتوەتە دووڕیانی گۆران و ڕیفراندۆمەوە یان دەبێت تەسلیمی گۆڕان ببێت و ڕیفراندۆمەکەی بەجێ بگەیەنێت یان دەبێت واز لە هاش و هوشی ڕیفراندۆم بهێنێت و ئیحراجی بەردەم میلەت و دەنگدەری خۆی ببێت  ، چونکە خۆی باش دەزانێت گۆڕان تەنها ئەو نیوملیۆن دەنگەی خۆی نیە کە نەخێر دەکەن بۆ ڕیفراندۆمێك لە غیابی پەرلەمان و کەنار خستنیان لەلایەن حیزبی چەکداری پارتی یەوە ،  بەڵکو جگە لە کۆمەڵی ئیسلامی  زۆرینەی جەماوەری زۆنی سەوز و زیاد لە چارەکە ملیۆنێك دەنگی هەولێریشیان  لەگەڵدایا بۆ نەخێر بەرامبەر سیاسەتی تاك ڕەوی پارتی ، ئاخر پارتی لە چوار ساڵی ڕابردوو جۆرێك خەڵکی نائومێد کردوە بەسیاسەتی دیکتاتۆریەت و شکست خواردوی ئابوری و گوێ نەدانە یاساو دیموکراسی و  دەنگ و مافی هاوڵاتیان ، وە لوش دانی پارە و داهاتی نەوت هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە جگە لە پارتیەکان وەک مۆتەکە سەیری ئەم حیزبە ئەکەن کە دەستی داوەتە بینەقاقای تاک بەتاکی هاونیشتیمانیانی ئەم هەرێمە ، هەرچەند یەکێتی لە هەموو ئەو نەهامەتیەی چوارساڵی رابردوو لەم هەرێمە بەسەر خەڵکدا هاتوە شەریکی پارتی یە بە لام بەسیاسەتی دەنگ لەگەڵ خەڵک و گیرفان لای پارتی کەمێك باری لاری خۆی ڕاست کردوەتەوە لای دەنگدەرو خەڵکی فەقیرو خۆش باوەڕ ، نەک نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیران ...!! بۆیە لەحاڵەتی دەنگ نەدانی گۆڕان بۆ ڕیفراندۆم پارتی توشی شکستێكی سیاسی دەبێت کە برینەکەی ئەوەندە قوڵ دەبێت بەئاسانی بۆی ساڕێژ نەبێت ، بۆیە پارتی لە مەسجی شکستی ڕیفراندۆمەکەی تێگەیشتوە و بەگەرمی  دەکەوێتە چڕ کردنەوەی هەوڵەکانی لەڕێی یەکێتی و یەکگرتوەوە تا گۆڕان ڕازی بکات پشتگیری ڕیفراندۆمەکەی بکات، ئێستا تۆپ کەوتوەتە قاچی گۆڕان بۆیە گۆڕان ڕۆژیەتی گورزە گورچك بڕەکانی لە کەمەری پارتی بدات ، نەوشیروان گوتەنی دەرزیەک بکەن بەئەژنۆیاندا ئازەرەکەی مێشکیان بهەژێنێت  ، تا بۆ جارێکی تر بزانن کە کوردستان تاپۆ نەکراوە لەسەر ئەوان  بەئارەزوی خۆیان هەنگاو بەرەو مەلەکیەت بنێن و خێر و بێری ئەم وڵاتە تاڵان بکەن بۆ خۆیان و بن دیوارەکانیان . سادە ترین مافیش بەخەڵک ڕەوا نەبینن .
هیوادارم گۆڕان مەرجەکانیان زیاد بکەن لەسەر پارتی و لەگەڵ کۆمەڵ یەك هەڵوێست بن و درز نەکەوێتە بەینیان بۆ پشتگیری ڕیفران دۆمە بێ ئەنجامەکەی پارتی  وا بەئاسانی پشتگیری ڕیفراندۆم نەکەن .
سیروان کاکی

نوێترین نوسینەکانی سیروان کاکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌