ئەولیستەی دەنگدەرانی سەربەرز دەکات .
وتار/
25/09/2018
757 جار بینراوە
سیروان کاکی
ئەولیستەی دەنگدەرانی سەربەرز دەکات .
هەرچەندە من بڕایاری بایکۆتی هەڵبژاردنم داوە چونکە بێ ئومێدم لەم وێرانەیەی مافیا حوکمی تیا دەکات دیموکراسی بتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات ، بەڵام لەناو هەمو لایەن و لیستەکاندا لە ٤ ساڵی ڕابردو کۆمەڵی ئیسلامی تاکە لایەن بوە کە بە حەجمێکی بچوك توانیویەتی تەحەدایەکی چەند قات لە قەبارەی خۆی گەورەتر بکات لەبەرامبەر دەستەڵاتە خۆ سەپێنەکەی هەرێم ، وە هەر پۆستێکیان وەرگرتبێت ئەو دامەزراوەیە جیاواز بوە لە هاوشانەکانی خۆی لە حکومەتدا ، کاتێك باسی وەزیرو وەزارەت دەکرێت وەزیرەکەی کۆمەڵ عبداستار مجید باشترین نمونەی حکومەتەکەیە بە شاهیدی نەیارەکانیان پێش بێ لایەن ودۆستەکانیان ، لە دەستپاکی و دڵسۆزی و سادەییان ،
ئاخر پارتی بەتایبەتی لەهەڵوێستە نەگۆرەکانی کۆمەڵ زۆر نیگەران بوو کەچی نەیتوانی بچوکترین گەندەڵی لەم وەزیرە بدۆزێتەوە تا بیکاتە خاڵی لاوازی کۆمەڵ و وەزیرەکەی ..!!
کێ بەڕێوەبەرێکی گشتی دەناسێت بە چارەکی عمر گوڵپی دڵسۆز و دەست پاك و خاکی بێت ..؟
ئەم پیاوە کەم جەژن هەبوە لەناو ماڵ و مندالیدا جەژنی کردبێت ، جارێك لەگەڵ بێ نەوایان و جارێك لەگەڵ بەساڵداچوان و جارێكی تر لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت جەژنی دەکرد ...!!
ئەمەیە نیشانەی بەرپرسی ڕاستگۆ و خزمەت بەمانا تەواویەکەی ، وە کەدێینە سەر مەنزومەی پەرلەمان و ئەندامی چالاك ، یەکێك لەهەرە ناوە دیار و ئەکتیڤەکانی ئەو مەنزومەیە سۆران عمر ی ئەم حیزبەیە کە هاوشانی علی حمەساڵح ی بزوتنەوەی گۆڕان لە روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و خستنە روی دزێویەکانی دەستەڵات هەمیشە لە لوتکەی هەرەمدا بوە و یار و نەیار شاهیدی ئەم ڕاستیەن .
دڵسۆزی ئەندامە چالاکەکانی ئەم لیستە ئینکاری ناکرێت ئەوە ئەحمەدی حاجی ڕشید دیارترین پەرلەمانتاری کوردە لەناو هەمو لیستەکانی کورد لە بەغداد ، تەنانەت جێگای سەرنجی هەمو پێکهاتەکانی ناو پەرلەمانی بەغدادە وە ئەو تەحەدا گەورەیەی ئەو کردی لە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی بەغداد بێ وێنە بو .
بیرمان نەچێت سکرتێری پەرلەمان شێخ فەخرەدین ئەو شاخە بو لە پشتی دکتۆر یوسف ، هەتا ئەودەستی لەکار نەکێشابویەوە پارتی و یەکێتی بەو هەمو ترس و تەماحە نەیانتوانی بچوکترین تەنازولیان پێ بکەن .
بۆیە لەکۆتایدا دەڵێم گەر بڕیار بدەم و بەشداری هەڵبژاردن بکەم ئەم لیستەباشترین بژاردەیەو ئەم ٣ بەربژێرەی ناوم هێنان باشترینی ناو لیستەکەن ، چونکە ئەزمونی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و دەستپاکیان بەرچاو ڕونە .
سیروان کاکی
نوێترین نوسینەکانی سیروان کاکی
-
سیروان کاکی
01/10/2018
-
سیروان کاکی
25/09/2018
-
سیروان کاکی
07/10/2017
-
سیروان کاکی
22/06/2017
-
سیروان کاکی
20/06/2017
-
سیروان کاکی
14/06/2017