قەدر و ڕێزی ئەم شەوانە بەهۆی پیرۆزی قورئانەوەیە

وتار/ 17/06/2017 931 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی


قەدر و ڕێزی ئەم شەوانە بەهۆی پیرۆزی قورئانەوەیە


ئازیزان:لەم شەوەوە شەوانی(لیلة القدر)دەس پێ ئەکات و ئەم شەوانەش فرسەتێکی ترە بۆ ئێمەی بەندەی خوا و موحتاج بە پەیداکردنی(توێشوو)بۆ سەفەری دووری سەختی بەرەو قیامەتمان کە زۆر پێویستە هیمەت بە خەرج بدەین و هەوڵ بدەین خێر و پاداشت و رەصیدی قیامەتمان پەیدابکەین بە شعاری( خواناسی و مرۆڤ دۆستی )کە هەوڵ بدەین باشتر خوا بناسین لە ڕوانگەی ناوە پیرۆزەکانیەوە و بەردەوام خۆشی بەهەشت و ترسی ئاگری سەختی جەهەنم نەیەڵێ گوناه بکەین و لەگەڵ مرۆڤی دەوروبەرمان لە باوک و دایک و برا و خوشک و هاوسەر و مناڵ و خزم و هاوسێ و برادەر و هەموو مرۆڤەکان زۆر باش بین و ڕێزیان بگرین و خزمەتیان بکەین چونکە بە خزمەتی مرۆڤەکان لە بەهەشت نزیک ئەبینەوە و قسەی کۆتاشم ئەوەیە ئەم دە شەوەی ( لیلة القدر )ئەتوانین هەندێ چاکەی زیاتر بە دەست بخەین و گەورەترین پاداشتیش لەسەری خێرێ بۆمان تۆمار بکرێ گرنگی دانە بە قورئانی پیرۆز بە خوێندنی بە تێگەیشتن لێی بە پەیڕەوکردن لە داواکانی بە خۆپاراستن لەوەی قورئان قەدەغەی کردووە.
قورئان تەنها ڕێگە و کۆتا فەرموودەی خوای باڵادەستە بۆ بەندەکانی نامەیەکی کراوەیە قسەمان لەگەڵ ئەکات با بە گوێ ی بکەین تەنها ڕێگەی سەرفرازی و دونیا و دواڕۆژە بۆ هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی.
حسن شه‌مێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌