چەن ڕۆژێ ماڵەوەتان بکەن بە (خەڵوەت)گە

وتار/ 08/03/2020 898 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

چەن ڕۆژێ ماڵەوەتان بکەن بە (خەڵوەت)گە


ئازیزان : (خەڵوەت )واتە چەن ڕۆژ و ساتێ بەتەنھا لە خزمەتی خوای گەورەدا بەسەربەریت بە بیرکردنەوە و زیکر و عیبادەت و پاڕانەوە و خۆسازدانی ئیمانی و ڕووحی و دەروونی بۆ دووبارە چوونەوە ناو کار و خەڵکی بە ھیمەتێکی تازەوە،جا ئێستا دوای ئەوەی دەوامی قوتابخانەکان ڕاگیرا و پرسە و بۆنەکان ڕاگیرا و کەم کەم باسی جەماعەتی مزگەوت و نوێژی ھەینی و لەوانەیە زیاد بکات بۆ وەستاندنی دەوامی دائیرەکان و ھات و چۆی ناوشاریش بۆ ماوەیەکی کەمی دیاری کراو تا گەرما دەست پێ ئەکات و ئەم پەتایە ئاساری نامێنێ بە یارمەتی خوای گەورە،(من ئەزمونێکم ھەیە،ساڵی ١٩٨٧ کە گیرام لە ئەمنی عام (٥)مانگ و نیو لە ژورێکی بچوکی ٢ بە ٢ ی انفرادی لەگەل (٥)برای ھاوڕای خۆما،کردمان بە خەڵوەت گەیەک یەک مانگ ڕەمەزانی بەرکەوت و زۆر سودی ڕۆحیمان لێ بینی)جا من پێم باشە ئەمانەمان لا گران نەبێت و بەگوێ ی ڕێنمایی پزیشک و زانایان بکەین و ئەم ماوە کورتە لەماڵەوە خۆمان و ماڵ و مناڵمان بمێنینەوە و پاک و خاوێنی ماڵەوە زۆر ڕەچاو بکەین و بۆ حاڵەتی دینداریشمان ئەو(خەڵوەت)گەیە بۆخۆمان ساز بکەین کە باسمان کرد و دوای ئەنجامدانی ھەموو پارێز و پاک و خاوێنی پشت بە خوای خاوەن میھر و دەسەڵات ببەستین و بڕوامان بەھێز بێت کە ھەرچی خوای گەورە رەزامەندی لەسەرنەبێت ڕوونادات،وە دوعا و پاڕانەوە چەکێکی زۆر پیرۆزە و سەدەقە و خێرکردن بەڵا لائەدات و تەوبە و پەشیمانی لە گوناھ و تاوان خۆشی و ئاسایش و بەرەکەت ئەکاتە ناومان و ئەم حاڵەتەش بە ئیزنی خوا بەسەلامەتی ئەگوزەرێ،خوای گەورە ھەموومان بپارێزێ (يا حي يا قيوم ، برحمتك أستغيث)
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌