مژدەیەک بۆ نوێژگەران

وتار/ 13/03/2020 796 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

مژدەیەک بۆ نوێژگەران

 
ئازیزان : ھەموو عاشقانی جومعە و جەماعەت ناڕەحەتین بە داخستنی دەرگای مزگەوتەکان بۆ ماوەیەکی دیاری کراو و ھەر ئیماندارێ پێ ی ناخۆش نەبێت بکەوێتە گومان لە دینداری خۆی.
بەڵام ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینێکی واقعیە و گونجاوە بۆ ھەموو کات و شوێنێ و بۆ خۆشبەختی و بەرژەوەندی مرۆڤەکان ھاتووە لە دونیا و دوواڕۆژدا. جا ئێستاش لەبەر خاتری تەندروستی میللەتەکەمان قەرەباڵغی جومعە و جەماعەت ڕاگیراوە،کارێکی شەرعی و دروستە بە پێ ی فتوای مامۆستا ناودار و ناسراو و زاناکانی کوردستان ، کە ئایینەکەمان پێمان ئەفەرموێ ئەوانە جێداری پێغەمبەرانن و بە گوێ یان بکەن،ئەگەر گریمان ھەڵەش بن ئێوە زەرەر ناکەن و لە بەگوێ نەکردنیان تووشی گوناھ ئەبن و تەفرەقە دروست ئەبێت،جا مژدەکەش ئەوەیە کە پێغەمبەری نازدارمان(دروودی خوای لەسەر) لە جەنگێکدا ھەندێ لە ھاوڕێکانی بۆیان نەکرا بەشداری بکەن و فتوایان بۆ درابوو بەشدار نەبن، دواتر پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر )فەرمووی:ئەوانەی بەشداریان نەکردووە لەگەڵمان ئێمە چەن پاداشتمان بۆ نوسراوە ئەوانیش لەماڵەوە ئەو پاداشتەیان بۆ نوسراوە،کەوابوو نوێژەکانی ماڵەوەمان پاداشتی جومعە و جەماعەتی مزگەوتمان بۆ ئەنوسرێ.(سوپاس بۆ خوا)
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌