ڕەمەزان فرصەتە...بە خەو و تەمەڵی بەسەری مەبە

وتار/ 07/05/2019 713 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

ڕەمەزان فرصەتە...بە خەو و تەمەڵی بەسەری مەبە


ئازیزان:ڕەمەزان لە ھەمووتان پیرۆز بێت،ئەبێت زۆر خۆشحال بین خوای میھرەبان تەمەنی پێداین ئەمساڵیش گەشتینە خزمەتی مانگی پڕ خێر و بەرەکەت و پڕ پاداشتی زۆر بۆ ئەوانەی ئەم مانگە پیرۆزە بە فرسەت ئەزانن بۆ زیادە عیبادەت و قورئان خوێندن و تەراویح و گوێ گرتن لە ئامۆژگاری و زیکر و فیکر کە پاداشتی چاکە و عیبادەت لە مانگدا یەک بە حەفتایە.
وە ئەو خوایەی داوای لێ ئەکەین ڕەحممان پێ بکات لە نەخۆشی و ناخۆشی بمان پارێزێ و بمان خاتە بەھەشتە پڕ ناز و نیعمەتە ھەتاھەتایی یەکەی پێمان ئەفەرموێ ڕۆژوی ڕەمەزان بگرن و ئاداب و ئەخلاقیاتی ڕۆژوە وانتان ھەبێت دوعاکانتان قەبول ئەکەم و ئەفەرموێ ڕۆژو بۆ منە و خۆم ئەزانم پاداشتان چۆن ئەدەمەوە،جا نیەتی لێ بێنە و حازری جەماعەتەکان بەو ویردەکان بخوێنە و زۆر لە خزمەتی قورئانا بەو تەراویحت لە دەس نەچێ و توڕەبوون و تەمەڵیت پێوە دیار نەبێت و بەخەو ڕۆژگارت بەسەرنەبەیت و لە خزمەتی باوک و دایک و دڵی مناڵەکان خۆش کەن و کوڕەکان ئیشی دەرەوە بکەن و کچەکان ئیشی ماڵەوە بکەن و ڕووتان خۆش بێت و سەری خزم بدەن و ھێمنی ماڵ و مزگەوت بپارێزن و ھاوکاری مامۆستای مزگەوت بکەن،بە خێرێکی زۆرەوە سەری بنێرەوە.
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌