تێپەڕبوونی ساڵی ٢٠١٩ چیمان پێ ئەڵێ

وتار/ 01/01/2020 570 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

تێپەڕبوونی ساڵی ٢٠١٩ چیمان پێ ئەڵێ

 
ئازیزان : تەمەن چەن ساڵێکە و لە کاتی باڵغ بوونمانەوە تا کاتی مردنمان کە کەسمان نازانین کەی تەواو ئەبێت ، ئەوەی تیایا ئەیڵێیت و ئەیکەین و ئەینوسین ھەمووی بە دەنگ و ڕەنگەوە (مەلائکە ) تۆماری ئەکەن ، لە دوای مردنمانەوە و لە جیھانی ( بەرزەخ) تا زیندوو بوونەوەمان بۆ دادوەریمان لە بەردەم خوای زانا و دانا و پرسینەوەی ھەموو ژیانمان ( تۆمارکراو ) لێ ئەکرێ و (
﴿إِنَّ الاَْبْرَارَ لَفِى نَعِيم (13) وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِى جحِيم‬) واتە : چاکەکاران لە بەھەشتان ، خراپەکاران لە ئاگردان ، ئەمەش سەرنجامێکە ئەوەی مرۆڤ بێت و ژیر بێت ئەبێت زۆر بیری لێ بکاتەوە و خۆی یەکلایی بکاتەوە ، جا ئەوا ساڵێ تر لە تەمەنت کەم بوویەوە و یەک سال لە مردن نزیک بووینەوە ، یەک ساڵ دوو ( ملائکە ) ی سەرشانمان (عن الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ،مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ) ( ھەر قسەیەکت کردووە ھەر کردەوەیەکت ئەنجام داوە بە نھێنی و بە ئاشکرا ، ھەرشتێک لە ( فەیس بووک ) نوسیوتە و ئازاری دڵی ئیماندارێکت دابێت ، یان دووبەرەکیەکت دروست کردبێت ، یان مرۆڤێکت چەواشە کردبێت یا..یا.. ) ھەموو ئەخرێتە بەردەم ( رب العالمین ) ، جا ئازیزم ، برا باشەکەم ، کچە باشەکەم ، کوڕە باشەکەم ، ئەمساڵیش وەک پار ئەڕوات باشت کردبوو بەردەوام بە ، ئەگەر خراپت کردبوو بەپەلە تەوبە بکە و ئەمساڵ باش بکە ، دوعاش بۆ یەکتری بکەین .
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌