حجاب و مۆرکی حیزبایەتی

وتار/ 21/07/2019 656 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

حجاب و مۆرکی حیزبایەتی

 
ئازیزان : حجاب و داپۆشراوی ئافرەتان و باڵاپۆشی فەرمانێکی خوایی یە وبە ئایەتی پیرۆزی قورئان و فەرموودری پێغەمبەر ( صەلات و سەلام و بەرەکاتی خوای لەسەر ) واجب کراوە و شعارێکی ئایینیە ، نەک حیزبی ، ھەموو خوشک و دایکێکی موسڵمان ، گەورە و باڵغ بوو فەرزە لەسەری حجاب و باڵاپۆش بێت و جگە لە دەم و چاو و دەستی لە ئاستی كوڕ و پیاوی نامەحرەم ھەموو سەر و لەشی داپۆشراو بێت بە قوماشی کە تەنک و تەسک نەبێت و ئەگەر پانتۆڵی لەبەرابوو ئەبێت کراسەکەی بەلای کەم تا ئەژنۆی بێت ، ئەمە فەرمانی خوایە و پەیوەندی نییە بە ھیچ حیزبێکەوە ، ئەو خوشک و دایک و کچانەمان لە حیزبا بن یان بێ لایەن مادەم بڕوای بە خوای گەورە و قیامەت ھەبێت و بەتەمای چوونە بەھەشت بێت واجبە لەسەری ئەو حجاب و باڵاپۆشیە بکات ، وەک نوێژ کردن وایە ، وە پەیوەندی نییە بە دڵپاکی و دڵ پیسیەوە جا خوازیارم دایکان و خوشکان و کچانمان ، خۆیان گوناھبار نەکەن بۆ کەمێ ژیانی ئەم دونیایە و وە الحمدللە ئێستا حجاب و باڵاپۆشی لە میللەت و کوردەواری ئێمەدا بووەتە رەمزی زیرەکی و پاکی و جوانی و حورمەت ، خوای گەورە ھیدایەتی سفورەکان بدات بۆ ئەوەی لەشیان بە ئاگری جەھەنم نەسوتێ .
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌