چون بۆ تەعزیە لە سەردەمی کۆرۆنادا

وتار/ 24/10/2020 476 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

چون بۆ تەعزیە لە سەردەمی کۆرۆنادا

ئازیزان:دانیشتن بۆ تەعزیە و چون بۆ سەرخۆشی لێکردنی خزمانی کۆچکردوو عورفێکی کۆمەڵایەتیە و لەکاتی بارودۆخی ئاساییدا کارێکی باشە و خاوەن مردوو دڵی پێی خۆش ئەبێت و ئاسەواری موسیبەتەکە کەم ئەکاتەوە،بەڵام لەم کاتەدا و بەتایبەت لەم ڕۆژانەی دوایی کە نیسبەتی توشبوون و مردوو بە کۆرۆنا زۆر بووە،إحتیاتی زۆری ئەوێ و ئەبێت زیاتر لەهەر کاتێ خۆمان بپارێزین لە قەرەبالەخی،بۆیە پێم باشە ئەوەی واجبە بۆ مردوو ئەنجام بدرێ و بچین بە دەمیەوە لە شۆردنی و کفن کردنی و نوێژ لەسەر کردنی و ئەسپەردە کردنی و تەلقین و دوعای خێر بۆکردنی تا ئێرە باشە و بەدەم خزمانەوە ببین،بەڵام ئیتر دانیشتن بۆ تەعزیە و چاوەڕێ ی دۆست و خزمان بێن بۆ تەعزیە لەم بارودۆخەدا هەڵەیە و باش نیە داواکارم خاوەن مردوو دامەنیشن و تەلەفون بەس بێت بۆ سەرخۆشی لێکردن و کەسیش گلێ یی ناکات.
خوای گەورە لە مردووانمان خۆش بێت و شیفای نەخۆشەکان بدات و ساغەکان بپارێزێ... ئامین.
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌