كوردستان له‌قوڵایی قه‌یرانه‌وه بۆ ئاوازی نه‌خێری ووڵاتان
وتار/
14/06/2017
1282 جار بینراوە
سه‌لیم كۆیی
كوردستان له‌قوڵایی قه‌یرانه‌وه بۆ ئاوازی نه‌خێری ووڵاتان
نوسینی : سەلیم کۆیی
ئێمه‌ی كورد دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌درێژایی
مێژوو به‌سه‌رمان هاتوه ، به‌تایبه‌ت سه‌د ساڵی ڕابردوو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له‌باشوری
كوردستان هه‌ر له كیمیاباران وئه‌نفال و ڕاگواستن و جه‌نگ وكوشتاری ناوچه‌كه ، خۆشبه‌ختانه
خوای گه‌وره ده‌رووی خێری لێ كردینه‌وه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی
له‌دژی عێراق دروست بوو كه‌بوو به‌نیعمه‌تی ئازادی و ڕزگاری كورد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
دا عاقڵمه‌ندانی سیاسی له‌وه‌تێگه‌یشتون كه له‌به‌رچاوی كاڵی كورد نه‌بوو به‌ڵكو
بوین به‌زیوانی ناو گه‌نمه‌كان ئه‌وه‌مان پێ بڕا .
ئه‌وه‌ی ڕووی دا ده‌رفه‌ت و قۆناغێكی گرنگ بوو بۆ میلله‌تی
كورد چونكه هه‌رێمی كوردستان بوو به‌ناوچه‌یه‌كی فیدڕالی به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو به‌خاوه‌نی
په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆی و بڕیاری حكومڕانی كه‌وته ده‌ست خۆمان بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجی
هیچ كه‌س ولایه‌نێكی به‌سه‌ره‌وه بێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌به‌رچاوی هه‌موو
دونیاوه دیاره چیمان كرد ، ئه‌وه‌ی له‌دونیا نه‌گونجاوبوو لێره ڕووی دا ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا تا ئه‌و چركه‌شی له‌گه‌ڵ دابێت له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو نه‌هامه‌تی وقه‌یرانه
كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سه‌ر هه‌رێم هێشتا بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه
.
ئه‌وه‌ی مه‌ترسی داره ئه‌وه‌یه لێره‌به‌دواوه ئه‌گه‌ر
ڕێگه چاره‌ی گونجاو نه‌گرینه‌به‌ر وئاوڕێك له‌خۆمان نه‌ده‌ینه‌وه ناتوانین به‌رگه‌ی
ئه‌و هه‌موو نه‌خێره‌ی ووڵاتان بگرین ، ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین ڕێككه‌وتن باشتره
له له‌ده‌ست دانی ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كان ، چونكه دواجار پاساو هێنانه‌وه بۆ
شكسته‌كان له‌قوڕولیته‌ی ناوچه‌كه ده‌ربازمان ناكات .
ڕون وئاشكرایه به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتان هیچ كه‌س ناناسێ ،
سیاسه‌ت به‌خزمایه‌تی ناكرێ ، كورد كاتێك سه‌نگی ته‌رازووی ووڵاتانه كه‌هه‌نگاوه‌كانی
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان نه‌بێت ، دیاره ئه‌وه‌ی هه‌مانه به‌به‌رهه‌می خۆیانی ده‌زانن
هه‌ركات گوریس پچڕێنه‌ی تێدابكه‌ن ده‌ستمان لێی به‌رده‌بێت ، گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی
سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌حه‌قیقه‌تێكی تاڵ .
پرسی ڕیفراندۆم باوەک پرسی نەوتی لێ نەکرێت خەڵکی هەرێمی
کوردستان بنیاتی گەورەیان لەسەر هەڵجنی بوو بەڵام ئێستا توشی زک هەڵگوشین وقەرزاری
بێ کۆتا بۆتەوە کەس نازانێ ئێمە نەوت دەکڕین یا دەفرۆشین ، ، خۆ
ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ش بوو ئه‌وه پاساوه‌كان دیارن وكۆمه‌ڵێك هۆكار ئاماده‌ن بۆ خۆده‌ربازكردن
، به‌ڵام ده‌بێت به‌ئه‌زمونێكی تاڵ له‌ئێستاو له داهاتوو هیچ كه‌س ولایه‌نێك خۆی
ناكات به‌خاوه‌نی بچوكترین شكست .
بۆیه پێویسته (نه‌خێر) ی ووڵاتان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت
، شه‌پۆڵی كورد هێزی ئه‌وه‌ی نیه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتان ڕێ بكات ، ته‌نانه‌ت
سه‌رانی سیاسی كورد باش ده‌زانن ئه‌و سه‌روه‌ت وسامانه‌ی هه‌یانه له په‌نای به‌رژه‌وه‌ندی
هاوپه‌یمانانه ، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تیش له‌به‌رچاوناگرن ،
ئاگاداری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆتان بن ، دواجار شاره‌زایانی مێژوو وناوچه‌كه باش
ده‌زانن تا ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ به‌كرده‌یی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندرێت
هیچ گۆڕانكاریه‌كی جوگرافی له‌سنوره‌كان ڕوونادات ، ده‌ستكاری كردنی سنور هێڵی
سوره له‌لای ئه‌و ووڵاتانه‌ی به‌رده‌وام دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه ( پاڵپشتی له‌یه‌ك
پارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ین) .
نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم كۆیی
-
سه‌لیم كۆیی
05/12/2019
-
سه‌لیم كۆیی
08/04/2019
-
سه‌لیم كۆیی
30/07/2018
-
سه‌لیم كۆیی
20/06/2018
-
سه‌لیم كۆیی
15/03/2018
-
سه‌لیم كۆیی
02/03/2018