ئایە عەزیز موحەممەد دۆستی مەلا مستەفابوە؟

وتار/ 10/06/2017 1358 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

ئایە عەزیز موحەممەد دۆستی مەلا مستەفابوە؟

ئەوە شتێکی باوە کەکەسێکی سیاسەتمەدارو بەناوبانگ،یان گۆرانی بێژێک ئەمری، دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئامەدەباشی خۆیان دەرئەبڕن بۆخزمەتی مردووەکە،ئینجا هەر دەزگایەک بەشێوەک باسی مردوەکە ئەکات،بێگومان لەم ماوەیەدا عەزیز موحەمەد کۆچی دواییکرد لەشاری هەولێر، بێگومان کەسایەتیەکی زۆر بەناوبانگ بوو، چونکە بۆماوەیەکی دورو درێژ سکرتێری حیزبی شیوعی عێڕاقی بووە، ئەو حیزبەی -کەئەڵێن لەشێستەکانی سەدەی ڕابردوو حیزبێک بووە لەحیزبە گەورەکانی نیشتیمانی عەرەبی، بەڵام کاتێ مێژووی لاپەرەکانی ئەم حیزبە هەڵئەتەیتەوە، پڕە لەسیناریۆی خەیاڵی،لەبەر ئەم هۆیەش لەسییەکانی سەدەی ڕابردو،تائێستاش لەگەڵدابێ سەرکەوتنێکیان بەدەستنەهێناوە کەشایانی باس‌بێ، بەڵکو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نزمتر ئەبێتەوە.
دۆستایەتی عەزیز موحەممەد لەگەڵ بارزانی باوک
پارتی‌یەکان‌و سەرۆکیشیان ئەڵێن: عەزیز  مۆحەممەد دۆستی مەلا مستەفابووە، بەڵام کەی ئەو دۆستایەتیە پەیدابووە، بۆچیش پەیدابوو، بەلام لەسەرەتاوە من ئەڵێم: دۆستایەتی عەزیز موحەممەد لەگەڵ مەلا مستەفا وەک دۆستایەتی مام جەلال وابووە لەگەڵ مەلا مستەفا، چونکە مام جەلال تاتوانی شەڕی لەگەڵ مەلا مستەفا کرد،ئینجا لەساڵی ١٩٧٠ کەشەڕ نەما مام خۆیگەیاندە  خزمەتی بارزانی بەدەم پێکەنینەوە. هەڵبەتە ئەوە دۆستایەتیەکی لەناچاریە، ئەگینا مام جەلال نەیئەویست جارێکی‌تر مەلا مستەفا ببنێتەوە.عەزیز موحەممەدیش دۆستایەتیەکەی لەگەڵ بارزانی هەروەک مام جەلال وابووە، بەڵام عەزیز موحممەد چەندجار توشهاتیە بەگەڕێتەوە بۆلای بارزانی باوک‌و کوڕ.
لەشێستەکانی سەدەی ڕابردو حیزبی شیوعی عێراقی لەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی لەچیایەکانی کوردستان بوون، بەلام کاتێ بارزانی ئاگربەستی ڕاگەیاند لەگەڵ حکومەتی عێراقی لەساڵی ١٩٧٠ هێچ حیسابی بۆ دۆستایەتی عەزیز موحەممەد نەکرد، بەڵکو هیچ پۆستێکیان بۆئەندامانی حیزبی عەزیز دیار نەکرد، ئینجا عەزیز موحەممەدیش لە تەموزی ساڵی ١٩٧٣ بەبێ گەڕانەوە بۆبارزانی، بەبێئەوەی حیساب بۆبازانی‌و چیایەکانی کوردستان بکات، ڕێککەوتنی واژۆ کرد لەگەل سەرۆکی عیراق، بۆئەوەی حیزبی شیوعی ببیتە ئەندامی (الجبهة الوطنیة والقومیة التقدمیة)بۆئەوەی ببن بەبرای دایکو باوک لەگەل حیزبی بەعسی عەڕەبی ئیشتڕاکی،ئیتر ئەوکارە بارزانی تەواو توڕەکردوو، بارزانییش فەرمانی بەهێزی پێشمەرگ‌دا ئەندامانی حیزبی شیوعی بخەسێنن،ئیتر کادیرانی پارتی کەوتنە گیانی شیوعییەکان، هەتا بارودۆخی شیوعیەکان گەیشتە ڕادییەک لەهەولێریش کەس ناوێرا بڵێ من کۆمەنیستم،بەڵام شیوعییەکان چاوەڕانیان کرد هەتا ڕێککەوتنی بارزانی و حکومەتی عێراقی کۆتایی پێدێت.
لەئازاری ١٩٧٤ کەشەڕ دەستی پێکردەوە لەنێوان حکومەتی عیراقی‌و مەلا مستەفای بارزانی یەکسەر حیزبی شیوعی عێڕاقی بەسکرتاریەتی عەزیز موحەممەد چەکیان وەرگرت لەحکومەتی عێراق‌و، بەسەدان بنکەو بارەگایان لەهەموو شارەکانی کوردستان کردەوەو، دەستیان کرد بەڕاوە دونانی ئەندامانی پارتی، بگرە شیوعی هەبوە برای خۆی بەگرتنداوە، چونکە پارتی بووە.ئەم بارودۆخە بەردەوامبو تاشۆرشی مەلا مستەفا ڕوخا لەئازاری ساڵی ١٩٧٥.
لەدوای ڕوخانی شۆڕشی مەلا مستەفا لەساڵی ١٩٧٥ حکومەتی عێڕاقی پێویستی بەجاش نەماو، فەرمانی‌دا بەچەککردنی هەموو جاشەکان، لەنێواندا جاشەکانی حیزبی شیوعی بوون، بەڵێ: حیزبی شیوعی بونە خاوەن پۆست لەحکومەتی عێڕاق، ڕۆژنامەو بارەگایان هەبوو لەزۆربەی شارەکانی عێراق، بەڵام بەبێ چەک، هەمیشە لەژێڕ پرسیارو لێکۆڵنەوەدابون لەلایەن حیزبی بەعس، هەڵبەتە لەزۆربەی زانکۆکانی عێراق بێڕێزی بەقوتابیان شیوعی ئەکرا،ئیتر تاگەیشتە ئەو ڕاددەی حیزبی شیوعی عێراقیان لەعێراق قەدەغەکرد،بەڵام لەهەمانکاتدا حکومەتی عێڕاق پەیوەندی بەهێزکرد لەگەڵ باوکی شیوعییەکانی جیهاندا، کەیەکێتی سۆڤیاتی ئەو کات بوو.
لەساڵی ١٩٧٩ کەحکومەتی بەعس حیزبی شیوعی قەدەغە کرد، دوو ڕێگای بۆ شیوعییەکان دیاریکرد،یان زیندان،یان پەیمان بدەی جارێکی تر نابی بەشیوعی، ئیتر زۆر لەشیوعیەکان ناچاربون جارێکی تر خۆیان بەگەیینە چیاکانی کوردستان و، لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی جارێکی تر دۆستیایەتی دروست بکەنەوەو، بۆئەوەی بەشەڕیان بێنن لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی مام جەلال،ئیتر بەهەموو حیزبەکان دەستیان کرد بەکورد کوشتن، بەناوی کوردایەتی.
ئەوەی ڕاستی‌بێ دۆستایەتی هەموو سەرۆک حیزبەکانی کوردستان،حیزبی شیوعیشی لەگەڵدابێ بەرژەوەندی کەسایەتی‌و حیزبایەتی بووە، نەک دۆستایەتی و کوردایەتی.
موحەممەد مەلا مەحمود/لەئەمەریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌