ئاماژه‌كانی رێكه‌وتنه نه‌وتیه‌كه‌ی سان پترسبۆرگ
وتار/
04/06/2017
747 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
ئاماژه‌كانی
رێكه‌وتنه نه‌وتیه‌كه‌ی سان پترسبۆرگ
شــوان
هه‌ورامی
مێژووی
په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و رووسیا ، به قۆناغی تاریك و خوێناویی و هه‌ورازو نشێودا
تێپه‌ڕیووه ، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستمان هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌تی – به قه‌یسه‌ریی و
سۆڤێتیی و رووسیای فیدراڵ – چونكه ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی به‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا
بووه ، ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتێكی زلهێز بووه له‌سه‌ر حسابی
گه‌لانی سته‌م لێكراو و بێ پشتیوان .
هه‌ڵوێستی
رووسیا به‌رانبه‌ر ئازادیی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست – له‌ناو ئه‌وانیشدا نه‌ته‌وه‌ی
كورد – له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بووه له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا
، به تایبه‌تیی له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا ، ته‌نانه‌ت پارته كۆمۆنیستیه‌كانی
ئه‌م وڵاتانه كه پاشكۆی راسته‌وخۆی سیاسه‌ته‌كانی مۆسكۆ بوون له‌م ناوچه‌یه‌دا ،
زۆربه‌ی جار كراونه‌ته قوربانیی خواسته‌كانی كرملین ، زه‌قترین نمونه‌كانیش به
قوربانیی كردنی حیزبی " توده " له ئێران و حیزبی شیوعی عێراق بوون ،
كه له پێناوی فرۆشتنی چه‌ك و راكێشانی ئه‌و وڵاته دیكتاتۆرانه‌دا ، هه‌میشه
چاپۆشیی كردووه له‌و قه‌سابخانانه‌ی به‌رانبه‌ر به كۆمۆنیسته‌كان كراوه ، جا ئه‌گه‌ر
ئه‌وه حاڵی كۆمۆنیسته هاوپه‌یمانه‌كانی بووبێت ده‌بێ حاڵی گه‌لانی تر چۆن بووبێت
، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌كانی مۆسكۆ‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆران و نه‌یارانی
ئه‌و گه‌له چه‌وساوانه‌دا بووبێت ؟!
لێره‌دا
مه‌ودای ئه‌وه‌م نیه باسی ورده‌كاریی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رووسیا بكه‌م ، خوێنه‌ری
كورد ده‌توانێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نامه‌ی دكتۆراكه‌ی شه‌هید فازڵ ره‌سوڵ به ناونیشانی
" كردستان و السیاسة السوفیتیة فی الشرق الأوسط " بخوێنێته‌وه ، كه ده‌وڵه‌مه‌نده
به سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ورد‌و زانستیی .
هه‌رێمی
كوردستان له دوای بڕیاری 688 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و كشاندنه‌وه‌ی ئیداره‌ی
حكومه‌تی به‌غدا له‌و سێ پارێزگایه‌ی هه‌رێم ، ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كرده دیفاكتۆ ، بۆیه
به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌م هه‌رێمه زیاتر
ده‌ركه‌وت و هیوایه‌كی مێژوویی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌دییهێنا ، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی
ناوخۆ‌و دواكه‌وتوویی و چاوچنۆكی ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌ی هه‌رێم نه‌بوایه
، كه رێگه‌یان نه‌دا هه‌رێمه‌كه به دامه‌زراوه‌یی بكرێت و بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تداریی
دامه‌زرێت ، ئه‌وا گه‌لی كورد به هه‌بوونی زۆربه‌ی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت ئێستا له
قۆناغێكی تردا ده‌بوو .
دوای
26 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی ، هه‌رێم ئێستا وڵاتێكی نقووم بووه له قه‌یرانی
سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ، ده‌ریایه‌ك نه‌وتی هه‌یه و خۆیشی نه‌وته‌كه‌ی
ده‌فرۆشێت ، كه‌چی نه داهاتی نه‌وتی دیاره‌و نه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك باش بووه‌و
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌رێم كه‌وتۆته ژێر قه‌رزی زۆر گه‌وره‌ی كۆمپانیا جیهانیه‌كانه‌وه
، كه ژیانی نه‌وه‌كانی داهاتووی هه‌رێمیش كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه ، كه پێموایه
ئه‌م هه‌رێمه له ریزی یه‌كه‌می وڵاتانی ناشه‌فاف و گه‌نده‌ڵی جیهانه‌وه‌یه . دیاره
دۆخی یاسایی هه‌رێم زۆر خراپتره له دۆخه سیاسییه‌كه‌ی ، په‌رله‌مان به بڕیاری
حیزبێك داخراوه و كه‌چی ئه‌و حكومه‌ته‌ی له‌و په‌رله‌مانه‌وه شه‌رعیه‌تی وه‌رگرتووه
، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی ، له‌رووی جیهانییشه‌وه گه‌رچی شه‌ڕی
داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ناوبانگی باشی بۆ كورد دروستكردووه ، به‌ڵام راپۆرتی
جیهانیی نیه له‌باره‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌وه ، كه هه‌رێمی نه‌خستبێته ناو
لیسته ره‌شه‌كه‌یه‌وه ، له گرتن و كوشتنی رۆژنامه‌نووسان و بێحورمه‌تی كردن به
مافه‌كانی مرۆڤه‌وه .
به‌س
دوو بنه‌ماڵه له‌م هه‌رێمه‌دا ئاگاداری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانن ، نه په‌رله‌مان
نه حكومه‌ت نه لایه‌نه سیاسییه‌كان – ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ش
– ئاگایان له‌و گرێبه‌ستانه نیه ، بۆیه كوردستان كه نه‌وت ده‌فرۆشێت وه‌كو ئه‌وه
وایه نه‌وت بكڕێت ، چونكه نه داهات دیاره به ژیانی خه‌ڵكه‌وه ده‌ربكه‌وێت كه‌چی
له هه‌مان كاتدا قه‌رزێكی كه‌مه‌رشكێنیش هاتۆته سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتووی
هه‌رێم ، كه وه‌كو ده‌وترێت هۆی ئه‌م نهێنیی و ناشه‌فافیه‌ی گرێبه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و كۆمپانیایانه ته‌نیا په‌نجه‌ره‌ی كۆمپانیای تری وه‌كو جینێڵ
ئێنرژی (Jinl Energy International Limited )ن كه یه‌كێكه
له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی رۆچێڵدی جوله‌كه ، كه توانیویانه كۆنترۆڵی
ئابووریی زۆرینه‌ی ره‌های وڵاتانی خۆرئاوا بكه‌ن و سیاسه‌ته ئابووریی و ستراتیژییه‌كانیشیان
ئاراسته بكه‌ن . كه به‌پێی زانیاریی هه‌ندێ ناوه‌ندی میدیایی " دانه غاز
" جگه له په‌نجه‌ره‌یه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری ئه‌و كۆمپانیا جوله‌كه‌یه شتێكی
تر نیه‌و زیاتر وه‌همه نه‌ك حه‌قیقه‌ت .
دوای
ئه‌وه‌ی ئۆباما ستراتیژێكی نوێی بۆ ئه‌مه‌ریكا دیاریكردووه ، بۆ كشانه‌وه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و زیاتر گرنگیدان به خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتین و باشوور ، ئیداره‌ی
نوێش هه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی گرتۆته‌به‌ر ، ته‌نانه‌ت ترامپ – وه‌كو سه‌رمایه‌دارێك
- ئه‌و بنه‌مایه‌ی كردۆته پێوه‌ر بۆ یارمه‌تیدانی هاوپه‌یمانه‌كانی ، له‌بری پشتیوانیی
وڵاته‌كه‌ی ده‌بێ ئه‌و وڵاتانه تێچوونی ئه‌و پشتیوانیه بده‌نه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا
، له ڤیدیۆیه‌كدا كه دۆناڵد ترامپ له پرێس كۆنفرانسێكی ساڵی 1988 دا ده‌رده‌كه‌وێت
، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا له‌بری پاراستنی وڵاتێكی وه‌كو
كوه‌یتدا بڕی 25% له داهاتی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت ، چونكه به‌بێ ئه‌مه‌ریكا
ناتوانێت خۆی بپارێزێت ، ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه هێشتا دوو ساڵی ماوه عێراق كوه‌یت
داگیر بكات ، له‌م رۆژانه‌شدا گرێبه‌سته زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سعودیه‌و
وڵاتانی كه‌نداودا هه‌مان راستیی دووباره ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها میدیای كۆریای
باشوور له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا باسیان له هه‌واڵێك كردووه كه به پێی ئه‌وه
ئه‌مه‌ریكا داوای یه‌ك ملیار دۆلاری له كۆریای باشوور كردووه به‌رانبه‌ر به
دامه‌زراندنی سیستمی دژه موشه‌كیی بۆ پاراستنی ئه‌و وڵاته له ئه‌گه‌ری هێرشی
مووشه‌كیی كۆریای باكوور . ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نیا بۆ ئیسرائیل
ئاماده‌یه هه‌موو یارمه‌تیه‌كی پێشكه‌ش بكات ، به‌ڵام پاشه‌كشه‌یه‌كی ئاشكرا به
سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه دیاره‌و ته‌نیا ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی ئه‌و ململانێیه بكات
، كه ساڵانێكی دوور‌و درێژه به به‌رنامه‌و پلان جێبه‌جێی كردووه . جا بۆ ئه‌وه‌ی
توركیای نوێی به‌هێز كه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووریی له ناوچه‌كه‌و جیهاندا به
ده‌ست هێناوه ، نه‌توانێت قوڵایی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ سوننه‌ی شامدا به‌ده‌ست بهێنێت
، چونكه وه‌كو جاران فه‌رمانبه‌رداری سیاسه‌ته‌كانی خۆرئاوا نیه ، ئه‌مه‌ریكا بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی هێز له‌ناوچه‌كه‌دا ، به ئاگاداریی و ته‌نسیق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا
ئه‌و رۆڵه‌یان داوه‌ته رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌ی ململانێكه رابگرێت و نه‌هێڵێت
بۆ هیچ لایه‌ك ساغ ببێته‌وه ، ئه‌ویش به لێدانی سوننه تا ئه‌وه‌نده بێهێز ببێت
كه نه‌توانێت زاڵ ببێت به‌سه‌ر به‌ره‌ی شیعه‌دا ، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و قه‌یرانه‌یه
كه هێنری كیسنجه‌ر له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئاماژه‌ی پێده‌كات ، كه نزیكه
له نێوان ئه‌و دوو هێزه خه‌وتووه ( واته سوننه و شیعه ) دا ئه‌و جه‌نگ و
ململانێیه به‌رپا ببێت ، كه خۆرئاوا ئه‌و كاته ئیداره‌ی قه‌یرانه‌كه به‌ڕێوه
ببات .
لێره‌دا
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچی ئه‌مه‌ریكای ئۆباما‌و ترامپ هه‌ر یه‌ك سیاسه‌تیان هه‌یه
، له سه‌د رۆژی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی ترامپدا ، ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند "
ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌ی ئیداره‌ی ترامپ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ، جگه هه‌ندێ گۆڕانكاریی رووكه‌شانه ، هه‌مان ستراتیژییه كه
ئیداره‌ی ئۆباما بۆ ناوچه‌كه‌ی داڕشتووه " ، لێره‌دا به‌پێی ئه‌و رۆڵه‌ی كه
به رووسیا دراوه ئه‌و وڵاته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سوریای ئه‌سه‌دو ئێران و عێراق
و هاوپه‌یمانه‌كانیان هه‌یه ، به تایبه‌تی PKK و حیزبوڵڵای لوبنان ، ئه‌مه‌ریكاش له ساڵی 2014 وه تا ئه‌مڕۆ له
عێراق و سوریا وه‌كو پشتیوانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی دیمه‌شق و تاران ده‌ركه‌وتووه‌و
سه‌ره‌ڕای به‌زاندنی گشت هێڵه سووره‌كان له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دو هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه
، به‌ڵام به بیانووی داعشه‌وه چاوپۆشیی له هه‌مان كرده‌وه داعشیه‌كانی ئه‌و
هاوپه‌یمانێتیه كردووه ، به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویشه‌وه ، توركیاش كه
زانیی په‌یمانی ناتۆ پشتیوانیی لێ ناكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاریی ناكات بۆ سه‌قامگیریی
ناو سوریا و شه‌پۆلی ئاواره‌كان بۆ ئه‌و وڵاته و دواتریش به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان
ناوه‌نده خۆرئاواییه‌كان له پشتی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه بوون ،
زیاتر به‌ره‌و رووسیا هه‌نگاوی ناوه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵدا هه‌ڵداوه‌ته‌وه
، رووسیاش له به‌رانبه‌ردا زۆر پێویستی به توركیا هه‌یه ، به تایبه‌تی وا پێشبینیی
ده‌كرێت تا ساڵی 2023 قه‌باره‌ی بازرگانی هه‌ردوو وڵات له 100 ملیار دۆلار تێپه‌ڕێت
، بۆ ئه‌مه‌ش رووسیا ده‌یه‌وێت چه‌ند هه‌نگاوێك بگرێته به‌ر :
یه‌كه‌م
– راكێشانی توركیا وه‌كو پێگه‌یه‌كی گرنگی ســـــتراتیژیی له ناوچه‌كه‌دا ، ده‌سكه‌وتێكی
زۆر گه‌وره‌یه ، كه ساڵانێكی زۆر یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی
له‌سه‌ر یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و رووسیای فیدراڵ دروست كردبوو ، بۆیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
هه‌ردوو وڵات بۆ په‌رپێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسیی و ئابوورییه‌كانیان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
گه‌مارۆ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌كانی خۆرئاوا به‌رانبه‌ریان پێویســــتیان به یه‌كتر هه‌یه
.
دووه‌م
– رووسیا ده‌یه‌وێت – وه‌كو یه‌كه‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری گازی سروشتیی له جیهاندا –
كۆنترۆڵی هێڵی نۆبۆكۆ بكات ، كه بڕیاره گازی سروشتیی وڵاتانی ناوچه‌كه به رێگه‌ی
توركیادا بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ته‌نیا به‌رهه‌مهێنه‌ر بمێنێته‌وه‌و
هه‌ركاتێ ویستی گوشار بخاته سه‌ر ئه‌وروپای خۆرئاوا بیكات. ئه‌ڵبه‌ته رووسیاش بۆ
ئه‌وه‌ی له گوشاری هێڵی گازی سروشتی وڵاته‌كه‌ی كه به‌ناو ئۆكرانیادا تێده‌په‌ڕێت
، زۆر پێویستی به توركیایه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی دووه‌می بخاته گه‌ڕو ئه‌و كارته‌ش
له ده‌ستی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا ده‌ربهێنێت بۆ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك هێڵی دووه‌می
ناردنی گاز له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌ش و توركیاوه به‌گه‌ڕ ده‌خات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه
ده‌یه‌وێت به گرێبه‌سته‌كانی وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ریش بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه
، به تایبه‌تیی ئێستا ئه‌و وڵاته ئاماده‌یی خۆی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌مه‌ریكا
له ناوچه‌كه‌دا له رووی سیاسیی و سه‌ربازییه‌وه نیشانداوه‌ته‌وه .
سێیه‌م
– كوردستان وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وزه‌ی نه‌وت و گاز له ناوچه‌كه‌دا و نزیكیی
ئه‌م وڵاته له ئه‌وروپاوه ، وایكردووه كه چاوی رووسیای بكه‌وێته سه‌ر ، به‌ڵام
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و رووسیا زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه
چوون ، كه دیاره پارتی دیموكراتی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه كۆنترۆڵی گرێبه‌سته‌كانی
نه‌وتی كردووه‌و له سه‌نگه‌ری سیاسه‌ته‌كانی توركیادایه ، وه‌كو پاشكۆیه‌كی سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌و وڵاته ئه‌م گرێبه‌سته نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا رووسیه‌كه‌دا واژۆ كردووه
، هه‌روه‌ها یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیش كه سه‌ر به سه‌نگه‌ری تارانه له‌م سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌دا
و ئێرانیش هاوپه‌یمانی رووسیایه له ناوچه‌كه‌دا ، له‌م هه‌نگاوه‌دا له‌گه‌ڵ پارتیدا
یه‌كده‌گرنه‌وه‌و تاران و ئه‌نكه‌ره ماده‌م گرفتیان نیه له په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ
مۆسكۆدا ، پارتی و یه‌كێتیش گرفتیان نابێت له‌م گرێبه‌سته‌دا . هه‌ر بۆیه ده‌بینین
سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كه نوێنه‌ری دوو بنه‌ماڵه‌و دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری
كوردستانن له پشته‌وه‌ی مێزی واژۆ كردنه‌كه‌وه راوه‌ســـــتاون و میدیای هه‌ردوو
پارته‌كه‌ش وه‌كو یه‌ك رووماڵی رووداوه‌كه ده‌كه‌ن !!
به‌ڵام
كاتێ رووسیا كۆنترۆڵی بازاڕی نه‌وتی كوردستان بكات له ده‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ی
بازاڕ و فرۆشتنی نه‌وت و گازیدا ، ئایا تا نه‌وت و گازی خۆی وه‌ستابێت و بیه‌وێت بیانكاته
كارتی گوشار له‌سه‌ر ئه‌وروپا رێگه ده‌دات وزه‌ی كوردستان ببێته هۆكارێكی سه‌قامگیریی
ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ؟ ئایا مێژووی كۆمپانیا مۆنۆپۆڵه‌كانی جیهانی سه‌رمایه‌داریی
ئه‌وه‌یان نه‌سه‌لماندووه كه ئه‌وان ته‌نیا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا گه‌ڕاون
و هه‌میشه گه‌لانی خاوه‌ن نه‌وت و گازیان له سامانی خۆیان بێبه‌شكردووه ؟ كۆمپانیا
خۆرئاواییه‌كان له ئێران و عێراقدا روونترین نمونه‌ن بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی
ئه‌م ناوچه‌یه‌و تا ئه‌وان كۆنترۆڵی ده‌رهێنانی نه‌وت و گازیان ده‌كرد ، بژێوی خه‌ڵك
له خراپترین حاڵ‌دا بوو ، ته‌نانه‌ت ئه‌وان به كوده‌تاكانیان به‌سه‌ر حكومه‌ته
جه‌ماوه‌ریی و دیموكراتیه‌كاندا هۆكاری ناسه‌قامگیریی سیاسیی بوون ، كه ئێمه ئێستا
له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینین ئه‌و كۆمپانیایانه رۆڵێكی خراپ ده‌گێڕن له‌وه‌دا
كه دیموكراسیی و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یی نه‌چه‌سپێت و به‌ناوی پشتیوانیی له دیموكراسیی
و مافی مرۆڤه‌وه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌فاف و گه‌نده‌ڵ و كوده‌تاچیدا
ده‌كه‌ن ، ئه‌مه رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر
داهاتووی سیاسیی هه‌رێم دروست ده‌كات ، كه بێباكیی بێ منه‌تیی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رانبه‌ربه
جه‌ماوه‌رو هێزه سیاسییه‌كان له‌و راستیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه !!
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018