ڕیاز و تەل ئەبیب دوو دژو یەک هاوپەیمان!!!!؟
وتار/
02/06/2017
684 جار بینراوە
سهلیم كۆیی
ڕیاز
و تەل ئەبیب دوو دژو یەک هاوپەیمان!!!!؟
نوسینی
: سەلیم کۆیی
دوای
دەست بەکار بونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا دۆناڵدترامپ ، جموجۆلێکی خێرای دوابەدوای یەک
لە ناوچەکە بەدی دەکرێت، ئەوەش زیاتر لەوە سەرچاوەدەگرێت کە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
هەست بەفەشەلێکی گەورەی ئەمریکا دەکرا لە بەرامبەر شەری داعش و دروست بونی هاو پەیمانی
ڕوسیاو ئێران وتورکیا بۆشەری داعش وسوریاو ناوچەکە ، بێگومان ئەوەش مەترسی یەکی گەورەیە
بۆسەر ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی .
بۆیە سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەموو ئەومەترسیانەی
کردە پرۆژەی هەڵبژاردنەکانی خۆی و بڕیاری دا ئەگەر خەڵکی ئەمریکا دەنگی پێ بدات ئەوە
دەتوانێت ئەو گرفتانە چارەسەر بکات و هەموو ئەو مەترسیانە لەسەر خۆیان و هاوپەیمانەکانی
دور بخاتەوە هەر ئەوەشە ئێستادەستی پێ کردوە کەئامانج لێی پاراستنی ئیسرائیل و
پاراستنی ووڵاتانی هاوپەیمانی خۆیەتی دیارترینیان وەکو سعودی یەو ئوردن و میسر ، هەروەها
چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق و دانانی سنورێک بۆ ئێران کە بەلای ڕیازو تەلئەبیبەوە
مەترسی زۆریان دروست کردوە لەڕێگەی عێراق وسوریاویەمەنەوە ئەوەش ئێران ئاماژەی پێکردوە
کە پایتەختی چوار ووڵاتی لەبەر دەستە .
سەیری
پێکهاتەی بەرژەوەندی ئەو ووڵاتانە بکە چەند دژ بەیەکن لەهەمانکاتدا هاوپەیمانی یەکترن
ڕیازو تەلئەبیب چۆن ولەکوێ کۆدەبنەوە مەگەر ئەمریکا نەبێ.
ڕیاز لە هەژمونی ئێران دەترسێ بەڵام تەلئەبیب نا دژی هاوپەیمانی ڕوسیاو
تورکیاو ئێرانە بەڵام ئەمریکا ناهەموو ئەو گرژی و ئاڵۆزیانە لەسەر حیسابی خەڵکی
ناوچەکەو پاراستنی تەلئەبیبە ،کاتێک سەیردەکەی تاکو ئێستا جولەکە هیچ درێغی بە فەلەستین و فەلەستینیەکان نەکردوەو ڕیازیش
تەقەی سەری دێت و ئامادە نەبوە قسەیەک لەسەر ئەو پرسەبکات نەک هاوکاریان بکات، بەڵام
بەرامبەر بە ئێران سوریاو عێراق ئەوە خۆ دەتەقێننەوە ، پێم وایە نەخشە ڕێگای ئەمریکاو
هاوپەیمانەکانی مەترسیدارە بۆ ناوچەکەو گۆڕان کاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت و کوردیش یەکێکە
لەوانەی زۆرترین زەرەر دەکات.
نوێترین نوسینەکانی سهلیم كۆیی
-
سهلیم كۆیی
05/12/2019
-
سهلیم كۆیی
08/04/2019
-
سهلیم كۆیی
30/07/2018
-
سهلیم كۆیی
20/06/2018
-
سهلیم كۆیی
15/03/2018
-
سهلیم كۆیی
02/03/2018