شەقام جڵەوی ئۆپۆزسیۆن دەدات بەکێ ؟؟

وتار/ 20/05/2017 1221 جار بینراوە

أكبر غريب أحمد

شەقام جڵەوی ئۆپۆزسیۆن دەدات بەکێ ؟؟
م. علی باپیر وەک نمونە ....


هەمیشە جەماوەر پێوویستی بەسەرکردەیەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سیاسی وو ئاگادارکردنەوەیان لە گۆڕانکاری و  پێش هاتە سیاسێکان و گەشە پێدانی ڕۆشنبیری تاک و جەماوەر ،

شەقام ئەرکی هۆشیاری گەشەپێدانی سیاسی ئەخاتە ئەستۆی سیاسیەکی کارمێزماو بوێروو هۆشیار ،

لەدوای مردنی هەموو کارەکتەرێکی سیاسی کاریزما خــۆڕسکانە شــەقام عــەوداڵی سیاسیەکی کاریزما دەبێت ،

جێگەی خۆیەتی بڵێین :
ئەمڕۆ ئەو بریندارانەی پڕ بەگەروویان و بەدڵی هەڵقرچراوی برینداریانەوە هاواریان دەکرد :
نــامــرێــت .......!   نــامــرێــت .......!
سواقی برینەکەیان بــە (( م. علی مــــەردە ))  ئەدا ....

لێرەوە پــەیــامی جەماوەر جـۆرێـک لـەگواستنەوەی جڵەوی ئۆپۆزسیونی پێوە دیار بوو ،
چونکە لێک نزیکی ئەم دوو کارەکتەرە سیاسیە لەبڕیاروو هەڵوێستە سیاسیەکانی ڕابردوو لەهەبوونی دەنگی لێک چووی ناڕازیان
لەهەمبەر چۆنێتی سیستەمی حکومڕانی
داواکاری لە فۆڕمێکی تەواو ڕەنگ کراوو بۆن کراو بە داوای شەقام هەبوو ،

ئەوەی بەدی دەکرا ئەمڕۆ لەدەنگ وڕەنگی شەقام دا عەوداڵی بوونیان بوو بە دوای سیاسیەکی (( بوێردا )) ، لە ڕاستی دا مەسەلەی چەمکی بوێری  بەدرێژای مێژوو جەوهەری داخوازێکانی  جەماوەری  شەقام بووە ،
بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکێکانی سیاسی سەرکەووتوو دادەنرێت ،
هەموو ئۆپۆزسیونێک پێویستیەکی تەواوی بەسەرکردەیەکی سیاسی بوێرە ،

ئەو پەیامانەی ئەمڕۆ ئەبیستراو ئەبینرا
بەناڕاستەوخۆ دەستنیشان کردنی م.علی باپیر بوو لەسەر بنەمای بوێری ،

ئەوەی وایکردوە برینی شەقام بە هەبوونی باپیر ساڕێژ بێت ئەم لێک چوونانەی نێوان بەڕێز نەوشیروان مستەفاو م. علی باپیرە کە لەم چەند خاڵەدا بەزەقی دەردەکەوێت

۱ـ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جەماوەر لە بینینی کەمو کڕی دەسەڵاتی حوکم ڕانی

۲ـ بوێری و بڕیاری ڕاشکاوانە گرنگی دان بە بەرژەوەندی گشتی و کێشە هەنوکەیەکان

۳ـ خۆپاراستن لە دەمارگیری ئایدۆلۆژی و حزبی و نەتەوەی و ناوچەی ..

٤ـ هەوڵدان بۆ لابردنی سیاسی گەندەڵ و بەرەنگار بوونەی ئەو لەمپەرانەی بوونە کۆسپی ناخۆشگوزەرانی بەردەم جەماوەر ..

٥ ـ بەرزکردنەوەی ڕۆحی معنەوەی تاکە کەسی و درووست کردنی متمانە لەنێوان خۆی و شەقام دا

٦ـ دڵسۆزی دەربڕین بۆ خواستی شەقام و شرۆڤە کردن و شیکردنەوەو ڕوونکردنەوەی پرسە هەنوکەی و گەرماو گەرمەکانی ڕۆژ

۷ـ پاکی ڕابردوو بە ئاگا بوونیان لە مێژوو فکروو نووسەر بەرهەمی ڕۆشنبیری .
نوسینی
ئەکبەر غەریب

نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌