ئێران لە نێوان پارێزگاران و ڕیفۆرمخوازاندا

وتار/ 19/05/2017 488 جار بینراوە

خالد فرج احمد

ئێران لە نێوان پارێزگاران و ڕیفۆرمخوازاندا
 

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران بەڕێوە دەچێت و، ململانێ لە نێوان حەسەن ڕوحانی و ئیبراهیم رەئیسی دایە. ئیبراهیم رەئیسی لە باڵی پارێزگارانە و ڕوحانی لە باڵی ڕیفۆرمخوازانە. لەناو ڕیفۆرمخوازەکاندا بێزارییەک لە ڕوحانی هەیە، چونکە نەیتوانیووە ڕووبەڕووی دەسەڵاتی پاسداران و دەزگاکانی ئاسایش ببێتەوە و تا ڕادەیەک نەیتوانیووە بەڵێنەکانی پێش هەڵبژرادنی پێشوو بینێتەدی، بە تایبەتی پرسی بەڕێوەبردنی شارەکانی کەمەنەتەوایەتییەکان.
ئیبراهیم رەئیسی کێیە؟
ناوی "سید ئیبراهیم رەئیسی"یە و لە ١٩٦٠/١٢/١٤ لە شاری مەشهەد لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٩ جێگری دادوەری گشتی تاران بووە و تا ساڵی ١٩٩٤ لەو پلەیەدا ماوەتەوە. وتارخوێنێکی توندڕەوی شاری مەشهەدە و، ئەندامی ئەنجموومەنی پسپۆڕانی سەرکردایەتی ئێرانە.
ئیبراهیم رەئیسی لە ساڵی ١٩٨٨دا سەرپەرشتکاری "لیژنەی مردن" بووە و، هەزاران خەڵکی سیاسیی بە دەستی ئەو لیژنەیە لەسێدارە دراون. رەئیسی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لە گەڵ پاسداران و دەزگاکانی ئاسایش هەیە و، ئەوان بە توندی پشتی دەگرن.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌