ئایا دكتۆرعبدالواحد ئه‌بێته‌ مه‌هاتیر موحه‌ممه‌دی كوردستان؟

وتار/ 08/05/2017 1910 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

ئایا دكتۆر عبدالواحد ئه‌بێته‌ مه‌هاتیر موحه‌ممه‌دی كوردستان؟

سه‌ره‌ڕای جیاوازی كات وشوێن  له‌نێوان (د. عبدالواحید و د.مه‌هاتیر موحه‌ممه‌د)دا ، به‌ڵام لێكچوونێكی زۆر هه‌یه‌ له‌ڕووی (پیشه‌و كردارو هه‌ڵوێست)ه‌كانی هه‌ردووكیاندا .
مه‌هاتیر موحه‌ممه‌د 1925له‌خێزانێكی هه‌ژار له‌دایك ئه‌بێ ،سه‌ره‌ڕای ناخۆشییه‌كانی ژیان ده‌توانێت به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆلیژی پزیشكی ته‌واو بكات . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی نه‌هامه‌تی زۆری چه‌شتبوو به‌ده‌ست نه‌بوونی و هه‌ژارییه‌وه‌ ،بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ڕێی پیشه‌كه‌یه‌وه‌ خزمه‌تی هه‌ژارانی ده‌كردو بێ به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌كردن.
شانبه‌شانی كاری پزیشكی و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران تێكه‌ڵ به‌كاری سیاسیش بوو، له‌م بواره‌شداچه‌ندین قۆناغی جیاوازی بڕی.
تا له‌ساڵی 1981 بووه‌ سه‌روه‌ك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی و بووه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئابووری له‌ئاسیاو توانی له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا مالیزیا له‌وڵاتێكی كشتوكاڵییه‌وه‌ بگۆڕێت بۆ وڵاتێكی پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو..
هه‌رچه‌نده‌ له‌كوردستان  حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌‌موو كایه‌كانی ژیانیان قۆرخ كردووه‌ و ئاسان نییه‌ كه‌هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن و بێ ته‌زویروبێ كڕینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ئه‌نجام بدرێت ، هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه‌ تائێستاش به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی ژیان له‌چاویلكه‌ی حیزبه‌كانیانه‌وه‌ ده‌بینن و ناتوانن واز له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بچوكه‌كان بێنن و بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان بكه‌نه‌وه‌و كۆتایی به‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ بێنن كه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌م جۆره‌ له‌كاری حیزبایه‌تی و حوكمڕانی هاتۆته‌ كایه‌وه‌..!
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌شێكی باش له‌خه‌ڵكی له‌شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و حیزبایه‌تی له‌كوردستان بێزار بوون و به‌دوای ڕێگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێن كه‌هه‌موو شته‌كان بخاته‌ سه‌ر سكه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیی و چیتر خه‌ڵك نه‌بنه‌ قوربانی حه‌زی تێرنه‌بووی كۆمه‌ڵێك كه‌سی شكست خواردوو له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌..!
وه‌له‌ربه‌رئه‌وه‌ی دكتۆر عبدالواحدیش به‌كرده‌وه‌ سه‌لماندوویه‌تی كه‌هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌( تواناو ئه‌مانه‌ت پارێزی و دڵسۆزی..) تێدایه و هه‌روه‌هاكوردستانیش خاوه‌ن سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌و ژینگه‌یه‌كی له‌باره‌ ،بۆیه‌ده‌توانێت هه‌مان ده‌وری مه‌هاتیر موحه‌ممه‌د ببینێ و كوردستان له‌زه‌مه‌نێكی كورتدا بكاته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌شایسته‌ی مرۆڤی كوردو قوربانییه‌كانی بێت..!
هه‌ستار سه‌نگاوی

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌