ئەو کوڕە بۆچی خۆی سووتاند؟!

وتار/ 18/05/2021 471 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

ئەو کوڕە بۆچی خۆی سووتاند؟!

ھەستار سەنگاوی
زۆربەی ئەوانەی باس لەخۆ سووتاندن دەکەن  ، لەڕاستیدا نایانەوێ خۆیان بسووتێنن ، بەڵکو دەیانەوێ لەو ڕێیەوە سەرنجی دەورو بەر بەلای خۆیاندا ڕابکێشن و فشارێک دروست بکەن بەمەبەستی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان .
ئەو کەسانەی کەئەم ڕێگەی فشارە دەگرنە بەر ، ھەتا خەڵک زیاتر لێی کۆ ببنەوەو تەماشای بکەن ، ئەو زیاتر سوور دەبێت لەسەر کارەکەی و وا دەردەخات دەیەوێت ئەنجامی بدات! چونکە لەلایەکەوە حاڵەتێکی دەروونی وای بۆ دروست دەبێت کەپێی کەمی و عەیبەیە پاشەکشە بکات و لەلایەکی دیکەشەوە ئەو قەناعەتەی بۆ دروست دەبێت کەئەوانەی دەورو پشتی ناھێڵن کارەکە ئەنجام بدات و ڕێگری لێ دەکەن.
 بۆیە کۆبوونەوەو  وێنەگرتن و ئامادە بوونی کەناڵەکان لەکاتێکی ئاوادا  پاڵنانی ڕاستەوخۆ و ناچار کەری کەسەکەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە و ھیچ کەسێک ناتوانێ لەکاتێکی ئاوادا
خۆی کۆنترۆڵ بکات ،ھەرچەند کەسەکە کەسێکی دەروون ساغیش بێت خۆی ڕووبەڕووی کارەساتێک دەکاتەوە.!
بۆیە باشترین کارو  چاکترین خزمەت بەو کەسانە کۆ نەبوونەوەو  قەرەباڵغی دروست نەکردنە لەسەریان و ھێور کردنەوەیانە بەقسەی جوان و بەجێ ،چونکە ئەوەی خەڵک لەخۆی کۆ بکاتەوە تەنھا مەبەستی فشارە ، نەک ئەنجامدانی کارەکە ،مەگەر لەژێر فشاری کۆبوونەوەی خەڵکەکەدا کارەکە ئەنجام بدات.!
 لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا ئەگەر کەسێک ئەوەندە نائومێد بوو لەژیان گەیشتە ئەوەی بەڕاستی خۆی بکوژێ یان خۆی بسووتێنێ ، پێویستی بەناو قەرەباڵغی و بەردەم کامێراکان نابێ و نییە ، تاکەس نەتوانێ ڕێگری لێ بکات لەھەر شوێنێکدا بێت کارەکەی ئەنجامی دەدات.!
 بۆیە بەدڵنیاییەوە دەڵێم : خۆ سووتاندی ئەو کوڕە ئامادەبوونی ئەو کەناڵانە بوو لەوێ و ، لەپێناوی چوار دینارو  چوار لایکدا ناچار بەخۆ سووتاندنیان  کرد..!!!

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌