ئەگەر ئەم بڕیارەی پارتی بچێتەسەر

وتار/ 13/07/2020 570 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

داهاتي لووتەکە..!


ئەگەر ئەم بڕیارەی پارتی بچێتەسەر ، ھەرچەند بۆشی دەچێتە سەر ( چونکەپارتی زۆر باش کلکی خەڵکی کوردستانی پێواوە )، کێشەیەکی تر دێتە پێشەوە کەئەویش یەکێتییە ، یان دەبێت ببێت بەشەریک لەو داھاتەدا (کەدیارە پارتی شەریکایەتی کەسی قەبووڵ نییە) ، یان ئەوا یەکێتیش لەملاوە دەزگاو تاقیگەی خۆی دائەنێ و ھەرکەسێک لەھەولێرەوە ھات پشکنینی بۆ دەکات!

ئەوکاتە لەئەنجامی حیکمەتی ئەم دەسەڵاتەوە ئەمانە ڕوو دەدەن:
١-ئەو ھاوڵاتییانەی خەڵکی ھەولێرن و پیشەیان لەدەرەوەی ھەولێرە ،یان بەپێچەوانەوە ،ئەوا ھەموو ڕۆژێک دەبێت دوو جار پشکنینیان بۆ بکرێت ، جارێک لای حکومەتۆکەی زەردو جارێکیش لای سەوز !
چونکە ئەو ھاوڵاتییەی لەھەولێرەوە دێت بۆ سنووری سەوز پێش ئەوەی داخل بێت پشکنینی بۆ دەکرێت و کاتێکیش ئێوارە گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی لەسنووری زەرد بۆی دەکرێتەوە ،نەک تووشی کۆرۆنا بوو بێت !
دیارە ئەمەش بۆ ھاوڵاتییەکەی ئەملاش ھەمان تاس و حەمامە !
کەواتە ئەم ھاوڵاتییە قوڕ بەسەرە دەبێت زۆر بەشانازییەوە لەگەڵ وتنی سروودی (ئەی ڕەقیب)دا ڕۆژانە ١٠٠ھەزار دینار بدات !
٢- کاتێک ھاوڵاتیانی ئەم دوو دەڤەرە بەو شێوەیەی باسمان کرد ھاتووچۆ دەکەن ، ئەو کێشانەی کەڕووبەڕوویان دەبێتەوە تەنھا ھەڵتەکاندنی گیرفانیان نییە ، بەڵکو گەورەترین کێشە ئەوەیە کەلووتیان پێوە نامێنێت لەئەنجامی ئەو پشکنینانەدا !
٣-لەمەودوا پاسەکانی خەتی ھەولێرو سلێمانی کەس لەگەڵیان سوار نابێت ، چونکە ھەر موسافیرێکی قوڕ بەسەر دەبێت چاوەڕێی سەرەی پشکنینی خۆی و ٢٠ کەسی ھاو سەفەری بکات !
جا وەرە ببینەو بیھێنە پێش چاوی خۆت، دەبێت چەندێک چاوەڕێ بکات!
٤- دیارە لەئەنجامی مانەوەی زۆری خەڵک لەو شوێنەدا ،حیزب بیر لەوە دەکاتەوە کەئیش بۆ ھەندێک لەکۆیلەو نزیکەکانی خۆی بدۆزێتەوە ، ئەویش بەکردنەوەی چێشتخانەو چایخانەو  تەوالێت ، دیارە ئەمەیش بەوە دەبێت کە یەکێک لەبەرپرسەکانی حیزب لەگەڵیان شەریک بێت و بیان پارێزێت!!
٥-دیارە وەک پیشەی ھەمیشەییان بەرپرسانی ھەردوولا لەبازگەکان ڕاناوەستێنرێن ،بەمەش لەکاتی  دەرچوون و ھاتنەوەیاندا لەپشکنین دەبەخشرێن !
٦- وەک ھەموو کاتێکی تر ، خەڵکانی پارەدار  لەنجامی پێدانی پارە بەچەکدارو سەرپەرشتیارانی ئەوێ ،خۆیان لەپشکنین قوتار دەکەن و زۆر بەڕێزەوە بەڕێ دەکرێن!
دیارە لەم بارەیشدا ، وەک ھەموو بارەکانی تر تەنھا خەڵکە ھەژارو بێ پشت و بێ پارەکە دەبنە قوربانی !
٧-ھەرکاتێکیش زانرا کۆرۆنا لەنەماندایە ، ئەوا ھەندێک لەکۆیلەو ماستاو چی و مەسینە ھەڵگرەکانی حیزب دەھێننە سەر شاشەکان و ، لەپێناوی ئافەرین ودەم چەور کردنێکدا ،وەک تووشبووانی کۆرۆنا پیشانی خەڵکە داماوەکەی دەدەن!
٨- پاش چەند مانگێکی تر ،لەکاتی باسکردنی داھاتی کوردستاندا ، پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان ،لەگەڵ داھاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان باسی داھاتی (لووتەکە)ش دەکەن و چەندین ژمارە لەو بارەیەوە بەگوێی ھاوڵاتیاندا دەدەن !
بۆیە ئەڵێم : ئەگەر ئەمانە بمێنن ،بەڕای ئێوە دەبێت داھاتی ساڵانەی لووتەکە چەند بێت ؟!!

ھەستار سەنگاوی

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌