پێویستە خەڵک تێبگات..!!

وتار/ 27/06/2021 434 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

پێویستە خەڵک تێبگات..!!

دوا جار ئەوەی دەسەڵات دەیویست داداگا بەبێ سڵەمینەوە ئەنجامیدا ، وە ھەموو ئەو قسەو نوقڵانەو شیکردنەوانەی پووچەڵ کردەوە کەدەربارەی بڕیارەکە بەگوێماندا دەدران .!
دەرکەوت ئەوەی بەتەمای کاسەی ماڵ ھاوسێ بێت ،ئەوا بەبێ شێو سەر دەنێتەوە !
بەداخەوە خەڵکی ئێمە تا ئێستە خۆیان دەگەمژێنن ، بەوەی کەدەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا پارێزەری مافی مرۆڤەو لەو پێناوەدا قسەو ھەڵوێستی جدییان ھەیە ، بێ ئاگا لەوەی کەڕۆژئاوا ھیچ کات شتی وا لەھەگبەیاندا نەبووەو نییە ، وەتەنھا ھێڵێک کەئەوان کاری لەسەر دەکەن بەرژەوەندییەکانی خۆیانەو لەپێناوی گەیشتن و بەردەوام بوونی ئەوەی ئەیانەوێ ، ھێڵی سوورو قەدەغەیان نییەو  ھەموو ڕێگەو ھۆکارەکان لەبەردەمیاندا ئاوەڵایە، تەنانەت چێژ لەفرمێسک و خوێن و کاولکاری دەرەوەی خۆیان دەبینن و بەردەوام  زەمینەسازی بۆ دەکەن ، تا لەو نێوەدەدا خۆیان وەک فریاد ڕەسێک نیشان بدەن و کەس بیری بەلای دەرکردنی ئەوان نەبێت لەوڵاتدا!
وەک چۆن دەڵێن 🙁 ڕاوچی خراپ لەئاوی لێڵدا ڕاو دەکاو ، دز بازاڕی ئاڵۆزی دەوێت)
ئەوانیش بەردەوام خەریکی لێڵ کردن و ئاڵۆز کردنی بارو دۆخەکەن و بەدەیان سیناریۆی جیاواز نایەڵن ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە ببینێت !
بەکورتی وێنەی ڕۆژئاوا ، وێنەی جەنگەڵێکە ، کەبەسەدان دڕندە لەپێناوی ژەمی خۆش و چەوردا ، لەپێناو لاواندنەوەو ژیانی خۆشی بێچووکانیاندا ، ھیچ سۆزو بەزەییەکیان بەرانەبەر  گیاندارە لاوازو بێ زیانەکانی دارستان نییە!
مەگەر دڵیان بەو ڕێوییە گەڕە بکرێتەوە کە لە گرتن و بەتەڵەوە بوونی گیانداراندا یارمەتییان دەدەن و ، پاشان ڕێگەی پێ دەدەن کەلە پاشماوەی ئەوان کەیف و خۆشی بەسەر ئێسک و پروسکی گیاندارەکانەوە بکات!!
بۆیە ئێستا وێنەکە ھەمان وێنەیە ، ڕۆژئاوا ڕۆژنامە نووسێکی بۆ چییە کەڕاستییەکان دەربخات ، کەسێکی دەستپاک و دڵسۆزی خاوەن مەبدەئی بۆ چییە ،کەسازش لەبیرو باوەڕەکەی ناکاو ، ئامادە نییە مامەڵە بەخاک و ئاوی وڵاتەکەیەوە بکات !
بۆیە ڕۆژئاوا بەردەوام  پاڵپشت و یارمەتیدەری ڕێوییە گەڕەکانی ڕۆژھەڵاتن و ، ڕەنگڕێژو نەخشە دانەری ھەموو ئەو نەھامەتیانەن کەبەسەر ئەم میللەتانەدا دێن.!
لەبەر ئەوە  ھەتا خەڵکی ئەم ناوچەیە ،ڕۆژئاوا وەک خۆی نەناسێ و، بەھەڵوێستەکانی ڕابردووشیدا نەچێتەوەو ،پاشان ھەڵوێست و ھەنگاوە نوێیەکانی لە بەرئەنجامی ئەو ناسینەوە سەرچاوە نەگرێت ، ئەوا ئەم فرمێسک و خوێنە کۆتایی نایەو ، ڕێوییە گەڕەکانی وڵاتیش بێ باکترو مل ئەستوورتر دەبن و ،ئەو خۆرەی سەرماو سۆڵەی زستان دەڕەوێنێتەوەو بێنەواکان لەسایەیدا ئۆقرە دەگرن ھەرگیز دەرناکەوێ و ،نەھامەتییەکان کۆتاییان نایەو ،بەردەوام دەیان و سەدان ڕۆژنامەنووس و خاوەن مەبدەئی ڕاستەقینە  بەسیناریۆی جیاواز  لەگۆڕەپانەکە دەکرێنە دەرەوەو  خۆشترین شوێنیان کونجی زیندانەکان دەبێت..!!!
ھەستار سەنگاوی

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌