خۆپیشاندان ، یان مدارکردنەوەی ناڕەزاییەکان..!!

وتار/ 26/06/2020 455 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

خۆپیشاندان ، یان مدارکردنەوەی ناڕەزاییەکان..!!

ئاشکرایە گرتنەبەری ھەموو ڕێکارە مەدەنییەکان لەپێناوی گەیاندنی پەیامی ھاوڵاتییان بەدەسەڵات ، مافی ھاوڵاتییانە.
بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵات لەکوردستان زۆر جیاوازەو ھیچ شتێکی لەدەسەڵاتدارانی دونیا ناچێت ، بۆیە گرتنەبەری ڕێکاری مەدەنی ھاوشێوەی وڵاتانی تر لەکوردستان سوودی نابێ و ،تەنھا دەبێتە ھۆی بەتاڵکردنەوەو کوشتنی ناڕەزاییەکان و بەسوودی دەسەڵاتی گەندەڵ کۆتایی دێت ، بەڵکو دەتوانین بڵێین: ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستا ئەنجام دەدرێن دەسەڵات پێی خۆشەو بەپارە دەیکڕێت ، چونکە لەلایەکەوە ڕووی ناشیرین و قێزەونی ئەوان جوان دەکات ،بەوەی کە ڕێگە بەخۆپیشاندان دەدات ،لەلایەکی تریشەوە ڕق و تووڕەیی جەماوەر بەھەندێک ھۆنراوەو قسە وتن بەدەسەڵات ھێور دەکاتەوەو ، بەو شێوەیە کۆبوونەوەی خەڵک لەپارکێک یان شەقامێک  ، کۆتایی  بەو مەترسییانە دەھێنێت کەدەسەڵات ھەیەتی،کەئەویش تەقینەوەی جەماوەرو ڕاماڵینیانە.!
بۆیە من پێم وایە : وەک چۆن دەسەڵات لەکوردستان جیاوازەو ھاوشێوەی دەسەڵاتی شوێنانی تر نییە ، بۆیە دەبێت ناڕەزاییەکانیش ھاوشێوەی وڵاتانی تر نەبێ و ، بەڵکو بەشێوەیەک بێت کەگونجاو بێت بەم ژینگەیەی کەھەیە و گونجاو وشایستە بێت بەبێباکی و ملھوڕی ئەوان و،دەسەڵات لەخەونی شەوە سوورەکان و خەونی ھەمیشەیی بوونی دەسڵاتیان بەخەبەر بھێنێ ..!!!
ھەستار سەنگاوی

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌