خەونی بەمەرجەع بوون و سەرچاوەی کێشەکان..!!

وتار/ 21/05/2021 400 جار بینراوە

هه‌ستار سه‌نگاوی

خەونی بەمەرجەع بوون و سەرچاوەی کێشەکان..!!

ھەر وەک چۆن یەھود پێی وایە ئەوان گەلی ھەڵبژاردەی خوان و دەبێت کۆی مرۆڤایەتی لەخزمەتی ئەواندا بن ، بەھەمان شێوە بنەماڵەی بارزانیش ھەمان قەناعەتیان ھەیەو پێیان وایە کەدەبێت ئەوان ئاغاو شێخ و سەرکردەو دەم سپی و گوێ لێگیراو بن و ، قسەی ئەوەڵ و ئاخیر لای ئەوان بێ !
وەبۆ سەپاندنی ئەم قەناعەتەشیان بەسەر تێکڕای میللەتی کورددا ھەموو ئامڕازو ڕێگەیەک لەبەردەمیاندا کراوەیەو بڤەو ھێڵی سوور  لەلایان بوونی نییە!
ھەر ئەم قەناعەتەشە وای کردووە کەبەدرێژایی مێژوویان خۆیان لەناو شەڕی جۆراجۆردا ببیننەوە  ،دژی ھەموو ئەوانەی کەبەگەورەیی و سەیدیی ئەوان ڕازی نەبوون .!
شەڕی لۆلانی و ڕێکانی و شێروانییەکان ، تادەگاتە کوشتنی مامە(مەلا شێخ عبدالرحمن) و کەسە نزیکەکانی خۆیان لەو پێناوەدا ،کوشتن و کۆمەڵ کوژی حەمەد ئاغای مێرگەسووری و کوڕەکانیشی باشترین بەڵگەی ئەو ڕاستییەن کەھەرکەسێک  ببێتە مەترسی بەردەم ئەم قەناعەتەیان ئەوا مردن باشترین پاداشت دەبێت بۆی.!
ھەرچەندە  پێشتر ئەم قەناعەتەیان  لەناو سنوورێکی دیاریکراوی ناوچەکەی خۆیاندا تاڕادەیەک بەرجەستە کردبوو  ، وەجیھان لای ئەوان بریتی بوو لەسنووری خێڵەکەی خۆیان و کەمتر گرنگییان بەدەرەوەی ئەو سنوورە جوگرافییە دەداو  لەو پێناوەشدا شەڕی مان و نەمانیان دەکرد.!
بەداخەوە بەھەڵەیەکی مێژوویی بەشێک لەسەرکردە حیزبییەکانی ئەو سەردەمە ئەوانی لەچوار چێوەی خێڵەکەی خۆیان ھێنایە دەرەوەو بەدنیای دەرەوەی ئاشنا کردن ، ئەوانیش بەھەمان قەناعەتی پێشووەوە  شەڕەکەیان لەسنوورێکی دیاریکراوەوە گۆری بۆ ناوچەیەکی بەرفراوان لەکوردستان .تەنانەت ئەم ئاگرە بەشێک لەوانەشی کردە قوربانی  کەڕێگەی سۆڤیەتیان لەژێر سەرکردایەتی ئەواندا  گرتبووە بەرو ،لەگەڵ ئەواندا بوونیش شەفاعەتی دەرباز بوونی بۆنەکردن .!
 پاشان کێشەو  ناکۆکییەکانی بارزانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ، تا دەگاتە شەڕی جەلالی و مەلایی درێژکراوەو بەردەوام بوونی ئەو لۆژیکە بوو  کەتوانای وازھێنانیان لێی نەبووەو نییە..!
پاش ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانیش لەساڵی ١٩٩١، ھەرچەندە بارودۆخەکە تەواو گۆڕابوو ،خەڵکەکەش بەئومێدی حوکمڕانییەکی تەندروستەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کردن .بەم شێوەیە لەجیاتی دەرس وەرگرتن لەڕابردوو  ، پاش چوونی تاڵەبانی بۆ بەغدادو تەسلیم کردنی کوردستان بەوان ، ھەموو توانا سیاسی و ئابورییەکانی کوردستانیان لەپێناوی سازان و بەرقەرابوونی ئەو زەمینەیەدا خستە گەڕ ، تەنانەت لەپێناو بەقارەمان کردن و دەرکەوتنی بارزانی  وەک سەرکردەیەکی نمونەیی چەندین کێشەو گرفتیان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا دروست کرد ، تاگەیشتە ئەوەی ئەم  لۆژیک و دنیا بینییە دوو جار بارەگاکانی یەکگرتووی بەسووتان و جارێکیش دەرگای پەرلەمانی بەداخستنداو  ، پاشان لەدەستدانی لەسەدا پەنجاو یەکی کوردستانی بەدوای خۆیدا ھێنا، ھەربەو ھۆیەشەوە بەفشاری ئەمریکا لەدەسەڵات دوور خرایەوە !
لەگەڵ ھەموو ئەوەی بەسەریاندا ھات لەڕابردوودا ،وەک ئەوەوی  ھیچ نەبووبێ ١٨٠پلە بایانداوەتەوەو کەوتوونەتە سەوداو مامەڵە لەگەڵ ھەموو ئەوانەی کەتا دوێنێ بەدوژمنیان دەزانین و ئامادەی ھەموو سازشێکن بۆیان ،بەس تەنھا ئەوان وەک مەرجەعی کوردستان ببینن !
بەداخەوە  ئێستاش لەجیاتی تێگەیشتن لەوەی کەژینگەو  زەمەنی ئەو لۆژیکە بەسەرچووە ،دەیانەوێ لەڕێگەی حکومەتێکی ئەمنی و کڕینی وەلائی خەڵکەوە ، پاشان لەڕێی ھێنانە پێشەوەی پرسی دەستوورو نووسینەوەی بەو شێوەی کەدەیانەوێ مەرجەع بوونی خۆیان بسەلمێنن، ھەرچەنەدە ئەم پرسە لای ئەوان بووەتە پرسی مان و نەمان و ئامادەی ھەموو قوربانییەکن لەپێناویدا ، بەڵام وەک دەردەکەوێ نەھێزو نەپارە ،نەنووسینەوەی دەستوور ، نەسازش بۆ ھێزە ناوچەیی و جیھانییەکان بەم ئاواتەیان شاد ناکاو ، ژانی گۆڕانکارییەکان ناوی ئەوان و غەیری ئەوانیش تەنھا لەدوو توێی کتێبە مێژووییەکان دەھێڵێتەوە..!!
ھەستار سەنگاوی

نوێترین نوسینەکانی هه‌ستار سه‌نگاوی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌