بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین زۆربه‌مان (حه‌سودین)
وتار/
08/05/2017
798 جار بینراوە
م.حسن شه‌مێرانی
بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین زۆربه‌مان (حه‌سودین)
ئازیزان:چۆن
جه‌سته و له‌شی مرۆڤ نه‌خۆش ئه‌که‌وێ و پێویست ئه‌کات بچین پشکنینی خۆمان
بکه‌ین بزانین تووشی نەخۆشی نه‌بووین و دڵنیابین له(شه‌کره و فشاری خوێن و
سه‌لامه‌تی گورچیلە و مه‌عیده و باقی ئه‌ندامه‌کانی ترمان)به‌و شێوه‌یه و
زیاتریش پێویستە پشکنینی ناو دڵی خۆمان بکه‌ین و بزانین ئه‌و نه‌خۆشیه
کوشندەنهی پێ ی ئه‌ڵێن(أمراض القلوب)واته: نەخۆشیەکانی دڵ,وه‌ک:(خۆبه
گه‌وره‌زانین و حه‌سودی و دوو ڕوویی و فێڵبازی و گومانی خراپ و چه‌نده‌ها
نه‌خۆشی ده‌روونی تر،وه قورئانی پیرۆزیش ئه‌مه باس ئه‌کات و بەرامبەر
کافر و مونافقان فه‌رموویه‌تی(في قلوبهم مرض)واته:له دڵیانا نه‌خۆشی
هه‌یه،جا(حه‌سودی به‌مانای ئه‌وه‌یه که‌سێ حه‌زنه‌کات به‌رامبه‌ره‌که‌ی
نیعمه‌تێکی پێوه ببینرێ و ئه‌گه‌ر بووی حه‌زبکات و هه‌وڵ بدات ئەو
نیعمه‌ته‌ی نه‌مێنێ،ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه و زۆربه‌مان له ئاستی حیزبه‌کان و
که‌سه‌کانیش تووشی ئه‌م نەخۆشییە بووین و حیزبێ سومعه‌یه‌کی جوانی
هه‌یه،که‌سێ هەڵوێست و پرۆژەی جوانی هه‌یه،که‌سێ سه‌یاره‌یه‌کی جوانی
هه‌یه و هه‌ر نیعمه‌تێکی تر که‌چی چه‌نده‌ها پڕ و پاگه‌نده و درۆ و
دیعایه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌کرێ تاکهسایهتی زامدار ئه‌که‌ن و له‌باتی ته‌شجیع
و دوعای خێر هه‌وڵی له‌ناو بردنی ئه‌درێ.جا ئایا من و تۆ سه‌لامه‌تین له‌م
نه‌خۆشیه؟؟
حسن شه‌مێرانی
نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی
-
م.حسن شه‌مێرانی
24/10/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
13/03/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
08/03/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
01/01/2020
-
م.حسن شه‌مێرانی
21/07/2019
-
م.حسن شه‌مێرانی
07/05/2019