وەزارەتی ئەوقاف....پێش یەکخستی ووتار.

وتار/ 26/04/2017 964 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

وەزارەتی ئەوقاف....پێش یەکخستی ووتار.

هيوا محمد كريم.

     پێش یەکخستنی ووتار مەهێڵن سوکایەتی بە مامۆستایانی سەر بەوەزارەتەکەی خۆتان و سەر مینبەر بکرێت و لە مینبەرەکانیانەوە بەشەق و زلەو بۆکس بهێنرێنە خوارەوە.
    پێش یەکخستنی ووتار، بەدوای کەیسی تیرۆر کردنی مامۆستایانی ئاینیدا بڕۆن، کە بەڕۆژی ڕوناک تیرۆر کراوون و لە خوێنی خویاندا گەوزێنران، ئەگەر ئێوە نەبن بە پارێزەروو بەرگری کاری فەرمانبەرەکانی خۆتان پێم ناڵێن کێ بەرگریکاریان بێت!
    پێش یەکخستنی ووتار، هەوڵ مەدەن مامۆستایانی ئایینی لەسەر دوو ووشەی حەق و ڕاستی کەکردویانە لەسەر کارەکانیان دور بخەنەوە بە بیانوی بێ بنەماو هەڵبەستراو بۆیان.
    پێش یەکخستنی ووتار ڕێزوو شکۆ بۆ ئەو مامۆستایانە بگێڕنەوە، کە بە ڕۆژی نیوەڕۆ ڕیشیان سوتێنراو سەریان شکێنراو ماڵەکەنیان بەر گولە درا، ئێوە نەک پارێزەروو بەرگریکاریان نەبوون، بەڵکوو بەهانەتان بۆ ئەو کەسانەش دەهێنیاوە کە بەو کارە هەستاوون و پاکانەتان بۆ دەکردن.
    پاشان ئەگەر ووتاریشتان یەکخست، با لە هەردوو زۆنگی زەردو سەوز، مامۆستایانی ئاینی بەیەک هەڵوێستانەو یەک ووتارانە باسی دزینی داهاتی هەرێم بکەن، باسی ئەو داهاتە زەبەلاحەی بیرە نەوتەکان بکەن کە کراوون بە موڵکی تاکەکەس و کەس نازانێن سەرمایەکەی دەچێتە گیرفانی کێ وە، باسی پڕ کردنی بانکەکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم بکەن کە بە داهاتی ئەم میلەتە ڕەشو ڕووتە پڕ کراوون لە دۆلارو درهەم، باسی کوژرانی ڕۆژنامەنوسان بکەن، باسی تیرۆری مامۆستایانی ئاینی بکەن، باسی ئەوە بکەن کە چۆن دەکرێت چەندەها گەنجی ئەم ووڵاتە لەسەر بچوکترین شت لەسەر شەقامەکان بکوژرێن و یاساش بێ دەستەڵات بێت لەئاستیدا، بەهۆی داڵدەدانی بەرپرسێکی دەست ڕۆیشتووی حیزبی، باسی ئەوە بکەن میلەت برسییەتی و ئیتر بەسە دزینی داهاتی ووڵات، چونکە ئەمانە هیچیان لەشەرع و ئایندا جێگەیان نابێتەوە.
    ئەگەر ئەمانەتان کرد، ئەوە مامۆستایانی ئاینیش حەقی ئەوەیانە کە بەرنامەکەتان جێ بەجێ بکەن و پاڵپشتان بن و پشتتان بگرن.
    بەڵام زۆر بە دور نازانرێت کە ئەگەر ووتارتان یەکخست بەیانی و دوو بەیانیش نوسراوی فەرمی بنێرن بۆ مامۆستایان و داوایان لێ بکەن کە ئەمڕۆ یادی لەدایک بون، یان مردنی فڵان سەرکردەی حیزبە، دەبێت باسی بکەن و بەشان و باڵیدا هەڵدەن، یان یادی دامەزراندنی فڵان حیزبە دەبێت باسی بکەن بروسکەی پیرۆزبایی بۆ بنێرن و ئەوەی باسی نەکات لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌