دەمووچاوی ماندوی قازی لە کوێ و سورەی سەر کوڵمی ئەمان لەکوێ!!

وتار/ 17/04/2017 710 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

دەمووچاوی ماندوی قازی لە کوێ و سورەی سەر کوڵمی ئەمان لەکوێ!!

قازی محمد ڕۆی، بەڵام مێژوویەک و چەندەها داستان شکۆمەندی لە دوای خۆی بەجێهێشت،  ئەمانەی خۆمشمان دەڕۆن، بەڵام  میژوویەک و چەندەها داستان لە ڕووگیری و شەرمەزاری لەدوای خۆیان بەجێ دەهێڵن.
قازی ڕۆیی و گیرفانەکانی خاڵی و باڵی لە دیناروو درهەم ، ئەمانەی ئێستەش دەڕۆن، بەڵام  لەدوای خۆیان چەندەها بانک و باڵەخانەو کەشتی لەدوای خۆیان بەجێ دەهێڵن.
قازی ڕۆی و پێی ووتین کە سەرکردە دەبێت خۆی بکات بە قوربانی بۆ ئەوەی گەلەکەی نەمرن گەنجەکانی گیانیان پارێزراو بێت،  ئەمانەی ئیستەش دەڕۆن، بەڵام پێمان دەڵێن کە سەرکردە دەبێت گیانی چەندەها گەنج و لاوی ئەم نیشتیمانە بکات بەقەڵغان بۆ گیانی ئەوان و ببن بە قوربانی خۆڵی ژێر پێی پێڵاوەکانیان.
قازی ڕۆیی و کوردانی فێری مەردایەتی و بەرخۆدان و قوربانیدان کرد،  ئەمانەی ئێستەش دەڕۆن، بەڵام قوربانیدان و بەرخۆدان و نیشتیمان پەروەرێتییان لەبەرچاوی زۆربەی خەڵک خست.
قازی ڕۆیی پێی ووتین مردن ئەوەندە ترسناک نییە هەموو شتێکی لە پێناودا بفرۆشی، ئەمانیش  دەڕۆن، بەڵام پێمان دەڵێن، هەموو شتێک بفرۆشە لەپێناوی ژیان و مانەوەو پێگەی خۆتدا.
قازی ڕۆی و پێی ووتین سەرکردە دەبێت بمرێت، بۆ ئەوەی خەڵک بژی،  ئەمانەی ئێستەش دەڕۆن، بەڵام پێمان دەڵێن، دەبێت خەڵک بمرێت بۆ ئەوەی ئەوان بژیین.
قازی ڕۆی و پێی ووتین دەبێت لەناو گەلەکەی خۆتدا بژی و بمری ، ئەمانەی ئێستەش دەڕۆن بەڵام پێمان دەڵێن کە دەبێت لەناو گەلەکەی خۆتدا بژی تەنها بۆ ڕوتاندوەو دادۆشینی داهاتی وڵات،بەڵام لەدەرەوە بژیت و بیخۆی و بمریت..
ئیتر ئایا قازی چۆن یەکسان دەبێت بەمان!!
هەرگیزاو هەرگیز ئەم دوانە یەکسان نابن..
هیوا محەمەد کەریم


نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌