پارتی سیاسەتەكانی یەكێتی ئاڕاستە دەكات
وتار/
15/04/2017
651 جار بینراوە
جزا احمد فارس
پارتی
سیاسەتەكانی یەكێتی ئاڕاستە دەكات
جەزا
ئەحمەد فارس
ئەو
باڵباڵێنەی كە لەناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا هەیە هەمیشە لە لایەن پارتییەوە
بەكار هێنراوە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئامانجەسیاسیانەی كە هەیەتی، بۆیە دروستكەری بڕیار
لەناوپارتی دیموكراتی كوردستان سیاسەتەكانی خۆی بەرامبەر یەكێتی لە سەر ئەو بنەما
دروست كردووە كە بە هەرشێوەیەك بێت بارودۆخی
ناو یەكێتی بەشلۆقی و ناجێگیری بهێڵرێتەوە
لە پێناو ئەوەی كە یەكێتی و بەو شێوەیە ئاراستە بكات كە لە گەڵ بەرژەوەندیەكانی
پارتی دەگونجێت.
پارتی
لەدوای دروست بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز لە هەرێمی كوردستا كە مەبەستمان ساڵی
(2009)یە دەستی كرد بە داڕشتنی سیاسەتێك بە
مەبەستی ئاڕاستەكردنی یەكێتی بۆ بە دیهێنانی بەرژەوەندیەكانی.
ئەكرێت
بڵێن كە پارتی سەر كەوتوو بووە لە سیاسەتی ئاراستە كردنی یەكێتی، چونكە بەوشێوەیەی
كە خۆی مەبەستیەتی توانیویەتی لە زۆر بەی
بارودۆخە سیاسیەكاندا
یەكێتی
ئاراستە بكات .
لێرەدا چەند نمونەیەك دەخەینە ڕوو سەبارەت بە ئاراستە
كردنی یەكێتی لەلایەن پارتیەوە ،ئەكرێت در ێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی (مەسعود
بارزانی) لە ساڵی (2013) بە گرنگترین خاڵی ئاراستە كردنی یەكێتی دا بنێین لە لایەن
پارتیەوە، لەبەر ئەوەی لەو كاتەدا هەموو یەكێتی
ئەوڕاستیەیان دەزانی كە ئەمە كارێكی نایاساییە بەڵام بەهۆی ئەوەی كە پارتی توانای ئاراستەكردنی سەر كردایەتی یەكێتی هەبوو، پێكەوە ماوەی (2) ساڵ سەرۆكایەتی بارزانیان لە
پەرلەمان درێژكردەوە.
بەكۆتایهاتنی
ئەم (2) ساڵ درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم یەكێتی وەك پارتێكی سیاسی نەیتوانی
رێگربێت لە بەردەم مانەوەی بارزانی لە پۆستەكەیدا، وە هەروەها هەندێك لە بەر پرسانی
ئەم پارتە لە سەر ئاستی باڵا تاوەكو ئێستاش
وەك سەرۆكیكی شەرعی تەماشای بارزانی دەكەن.
كاتێك
بزووتنەوەی گۆڕان رێكەوتنی لە گەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەست پارتی لە رێگەی
شانە نوستوەكانی خۆیەوە لەناو یەكێتی دەستی كرد بە هێرشكردنە سەر گۆران و ئەو رێكەوتنە،
بۆیە رێكەوتنی نێوان گۆڕان و یەكێتی لە
چوار چێوەی حیبری سەر كاغەز مایەوەو نەچووە
بواری جێبەجێكردنەوە.
ئێستاش
پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت جارێكی تر شانە نوستووەكانی خۆی لەناو یەكێتی نیشتیمانی
كوردستان بەكار بیەنێتەوە دژی ئەو سەر كردەو پلە باڵانەی كە لەناو یەكێتی نیشتیمانی
كوردستانن و دەیانەوێت ئەم پارتە بەرەو ئەوە ئاراستە بكەن كە بكەوێتە دژایەتی بەرژەوەندیەكانی
پارتی.
لەپاڵ
ئەوەی كە پارتی بەبەرنامە كار لە سەر دروست كردنی پشێوی دەكات لەناو یەكێتیدا وە مەبەستیەتی
یەكێتی وەك پارتێكی لاواز بمێنێتەوە بۆ ئەوەی كە بەردەوام بێت لە سەر ئاراستەكردن
و بەكارهێنانی.
لەراستیدا
ئەو پەرتەوازییەی كە ریزەكانی یەكێتی گرتۆتەوە
لە سەر ئاستی بەرز شانسی ئەوەی داوە بە پارتی كە بەوشێوەیەی خۆی دەیەوێت یاری بەچارەنوسی
یەكێتی بكات.
نوێترین نوسینەکانی جزا احمد فارس
-
جزا احمد فارس
04/05/2018
-
جزا احمد فارس
02/03/2018
-
جزا احمد فارس
25/12/2017
-
جزا احمد فارس
26/10/2017
-
جزا احمد فارس
24/10/2017
-
جزا احمد فارس
03/08/2017