خوێندنەوەیەک بۆ تۆماهۆکەکانی ئەمریکا.

وتار/ 13/04/2017 666 جار بینراوە

هیوا محمد کریم

خوێندنەوەیەک بۆ تۆماهۆکەکانی ئەمریکا.

سیاسەتی زلهێزان و بەرژەوەندییەکانیان هەمیشە لە پێش گیان و مافی مرۆڤەکانی ترەوەیە، هیچ کات بۆ گیانی مرۆڤەکانی نەتەوەکانی تر، کوڕی خۆیان ناکەن بە قوربانی کوڕی کەس بەبێ هۆ، وەهەروها پارەو چەکی خۆیان ناخەنە ئاوەوە تاکو نەزانن زۆر لەوە زیاتر بەدەست دەهێنن کە دەیبەخشن.
دیارە لای زۆربەی مرۆڤەکان پشتگیری ستەم لێکراوان و بەرگری لێ کردنییان کارێکە هەموان پشتگیری دەکەن و پییان خۆشە کە تۆڵە لە ستەم کار بکرێتەوە، ئیتر لە هەرلاو ناوچەو نەتەوەیەک بێت.
بەڵام ئەبێت هەمیشە ئەو ڕاستییەمان لە بەر چاو بێت کە ووڵاتە زلهێزەکان هەمیشە ئەوەندەی بەتەنگ هەیمەنەو بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوەن لەسەدا یەکی ئەوە بەتەنگ گیان و بەرژەوەندی کەسی تروە نین، سەیری ووتارە سۆزداری و فرمێسکە تیمساحییەکانیان مەکەن کە لە تیڤییەکان و کەناڵەکانەوە دەیڕژێنن.
بەکورتی دەمەوێت سەرپێییانە مەبەستەکانی پشت ئەو موشەکانەی کە ئەمریکا بە ڕژێمە ستەمکارەکەی بەشار ئەسەدییەوە ناوە بخەمە بەردیدی خوێنەران:
1- زیاد کرنی پێگەو هەیمەنەی خۆی لە ناوچەکەدا بەگشتی.
2- نامەیەکی کاریگەر و گورچک بڕ بوو بۆ ڕوسیاو هاو پەیمانەکانی و بەڕوسیای وت ئیتر ئەوەندە تەڕاتێن مەکە لەناچەکەدا، چونکە ماوەیەکە ڕۆڵ و کاریگەری ئەمریکا بەتەواوی لاواز بوو بوو لە ناوچەکەدا، بەڵام بەم مووشەکانە پێگەی خۆی تاڕادەیەک بەهێز کردەوە.
3- پەیامێکیش بۆ بۆ کۆریای باکوروهەڕەشەی پێکانی کڵاوە ئەتۆمیەکانی ئەگەر لەسەر سەرکەشییەکانی بەردەوام بێت.
4- پەیامێک بوو بۆ هەموو عەرەبەکان لە ئەگەری هەر ملەجەڕێیەکیاندا لە ئاست بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
5ـ بەئێرانیشی ووت کڵاوە ئەتۆمییەکانت دەکەم بە قوربان دوو تۆماهۆک.
6- خاڵێکی تری گرنگ ڕاکێشانی سۆزو عاتیفەی عەرەبەکان بۆ لای ئیدارە نوێیەکەی ترەمپ، چونکە ماوەیەک بوو بەهۆی بڕیارە سەر پێییەکانی ترەمپەوە عەرەبەکانی لە خۆی نیگەران کردبوو، بەڵام بەم کارەی تاڕادەیەک توانی سەرنجی ووڵاته عەرەبییەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێی و جۆرێک لە متمانەی بۆ بگەڕێتەوە.
7- هەندێک جاریش دەبێت دڵنیا بێت لە تواناو هێزی خۆی و ڕادەی سەرکەوتوویی کارە سەربازییەکەنی، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت شوێنێک هەبێت چەکەکانی خۆی تێدا تاقی بکاتەوە، دیارە کە موشەکەکانی بە ئاراستەی تەکساس یان کالیفۆرنیاوە ناهاوێژێت بۆڕادەی سەرکەوتوویی و تاقی کردنەوەیان، ئەم ناوچەیە باشترین شوینە بۆ تاقی کردنەوەی چەکەکانیان.
ئەگینا تۆ بڵێی ئەمریکا کاتێک هەڵەبجە کیماباران کرا ئاگای لێ نەبووبێت، کە چوار تۆماهۆکیش بە ڕژێمی سەدامەوە بنێت، ئەگەر بێت و قوربانییەکانی هەڵەبجه بەراورد بکەی بەوەی لە سوریا قوربانییان دا بە کیمییایی، لەسەدا سێی قوربانییەکانی هەڵەبجە نابێت، ئەی ئایا بێدەنگ بونییان لە ئاست کارەساتەکەی هەڵەبجەدا لەوکاتەدا هۆکاری چی بوو!!
ئەم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشترین شوێنە بۆ تەسفیە کردنی حساباتی زلهێزان و شوێنی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوانیان، دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە پەیام بۆ نەیاروو دۆستەکانیان بنێرین، وە هەرگیز خەمی ژیان و مافی مرۆڤی ئەم ناوچەیان نییە تاکو نەزانن باشترینیان دەست دەکەوێت، بۆیە دەبێت هەمشە ئەو ڕاستییانە لەبەرچاو بگیرێن.
هیوا محەمەد کەریم.

نوێترین نوسینەکانی هیوا محمد کریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌