وەفدی کوردی لەهەولێر قسەیان قەڵەوەو لەبەغداش لاواز
وتار/
13/04/2017
925 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
وەفدی کوردی لەهەولێر قسەیان قەڵەوەو لەبەغداش لاواز
لەمێژە ئێمەی کورد کاتێ سەرکردەیەکمان سەردانی بەغدا،یان ئەنقەڕە، یان تاران ئەکات، زۆر گران ئەبی لەسەر زوبانیان، کە ووشەی کوردستان بەکاربێنن، یان هەر ناتوانن بەکاری بێنن، بەتایبەتیش لەئەنقەرەو تاران،بۆنموونە:جارێکیان سەرکردەیەکی زۆر باڵا، لەچیای سەفین باڵاتر، بەوفدی کوردستانی گەیەشتە تاران لەگەڵ بەرپرسەکانی ئێرانی کۆبونەوەی ئەنجامدا، بەڵام نەک نەوێرا باسی کوردستان بکات، بەڵکو زمانی ڵاڵبوو، ڕەنگی دەموو چاوی گۆراو،تادات خۆی بچوک ئەکردەوە،ئینجا ووتی: تازە کەس ناتوانی پەیوەندی نێوان ئێرانو عێراق تێکبدات، باشە جەنابت وەفدی کوردستانی،یان وەفدی عێڕاقی، من زۆر گلەییان لێناکەم،چونکە ئێمەی کورد توانای ئەنقەرەو تارانمان نییە، بەڵام کێشەی سەرکردەکانمان ئەوەیە ڕاستگۆ نییە لەگەڵ میللەتی خۆیان.
وەفدی ئەمجارەمان بۆبەغدا
هەڵبەت هەمیشە قسەی سەرکردەکانمان لەهەولێر وەک شێری ناودارستان وایەە، بەبێ ترسی باسی ووشەی کوردستان،سەربەخۆیی،ڕفراندۆم،دروستکردنی دەوڵەتی کوردی،گەڕاندنەوەی کەرکوکو ناوچە دابڕاوەکان ئەکەن، بەڵام کاتێ ئەچنە بەغدا-کەبەغدا خۆی لەخۆیدا لەهەموو بارێکەوە لاوازو بێتوانایە-زۆربەی زاراوە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان نایێتە سەر زومانیان، بەڵکو زیاتر خۆیان فێری ڕێزگرتن لەیەکپارچەیی عێراقو، بەپێی خۆمان لەساڵی ٢٠٠٣ هاتینە بەغدا بۆدروستکردنەوەی حکومەتی عێڕاق، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کەئێمە ئەمانەوێ لەگەڵ عێراق بمینینەوە.
ئایە وەفدی ئەمجارە کوردستانیبو؟
وەفدی ئەمجارە پێکهاتبوو لەپارتیو یەکێتی، وەفدێکی زۆر لاوازبو،لەچەند ڕویەکەوە:
یەکەم:کوردستانی نەبوو،چونکە ئەگەر وەفدێکبایە لەسەر ئاستی کوردستان بەڵای کەمەوە ئەبوایە بیروبۆچونی هەموو حیزبەکانی بەشدار لەپەڕلەمانیان وەرگرتبایە.
دووەم:وەفدەکە نەیان ئەزانی بۆچی ئەچنە بەغدا،لەهەولێر باسی ڕفراندۆمیان ئەکرد بۆئەوەی خۆیان ئامادە بکەن بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی، بەڵام لەبەغدا ئەیانگۆت: ڕفراندۆم مانای دەولەت نییە.
سێیەم: وەفدەکە لەئەندامانی بەناو حکومەتی هەرێم پێکنەهاتبوو.
چوارەم:وەفدەکە لەئاستێکی زۆر باڵا نەبوو،بەلام ڕفڕاندۆم بۆ دروستکردنی دەولەتی کوردی کارێکی زۆر باڵایە،چونکە ئێمەی کورد تائێستا بەچاوی خۆمان نەدیوە.
پێنجەم:ڕیفڕاندۆم بۆدروستکردنی دەولەتی کوردی، ئەبێ لەڕێگای سازمانی گەلانی جیهان دابێ.تائێستا حیزبە کوردستانیەکانی باشۆر کێشەی کورد نەبردیتە (الأمم المتحدة).
شەشەم: ئەگەر لەسەرەتاوە ڕەزامەندی ئەمریکا وەرنەگرن بۆدەولەتی کوردی، ئەستەمە دەولەت دروستبکرێ،ئەگەرئەمەریکا بیەوێ دەولەتی کوردی دروستبکرێ، ڕوسیاو، موسیا هیچ نییە.ئەوەتە لەکۆسۆڤۆ دەولەتی دروستکردو،ڕوسیاش هیچی پێنەکرا.
حەفتەم: ئەگەر مەبەستتان دەولەتبایە،لەساڵی ٢٠٠٣ خۆتان ئامادە دکردو، پارەی میللەتتان ناشاردەوە، خەڵکیشتان برسی نەئەکردو، پاڕلەمانتان تێکنەئەدا.
کێشەی گەورە ئەوەیە گەلی کورد چاوی لەئەمریکابوو،ئێستاش وادیارە سەرکردەکانی کورد شەرمەکەن بێنە ئەمریکا، یان ئەمریکا ڕێگایان پێنادا.بەقسەی کاک هێرش عبد الرحمن مەسعود بارزانی ناتوانی بێتە ئەمریکا، ئەگەر بەڕەزامەندی عەبادی نەبی، ئەوەش کێشەیەکیترە بۆکورد.
موحەممەد مەلا مەحمود/ لەئەمریکا
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021