با خۆمان ، ماڵ و کۆڵان و شارمان جوان کەین لەم بەھارەدا

وتار/ 10/04/2017 1224 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

با خۆمان , ماڵ و کۆڵان و شارمان جوان کەین لەم بەھارەدا

ئازیزان : خوای گەورە پاک و جوانە و پاکی و جوانی خۆش ئەوێ کاتێ سەیری شێواز و ماڵ و بەردەرگای ئەم خەڵکەی خۆمان ئەکەیت ، جیاوازی زۆر ئەبینی لە زەوق و گرنگی دان بە پاک و خاوێنی لەش و جل و بەرگ و جوانی باخچەی حەوش و ڕێک و پێکی کەل و پەلی ماڵ و دوکان و خاوێنی بەردەرگا و چەن شتی تر کە ڕۆژانە بەرچاومان ئەکەوێ لە کاتی میوانداری ماڵان و بینینی حەوش و بەردەرگا و کۆڵانی شارەکەمان ، بەڕێزان : گرنگی دان بەوشتانەی باسمان کرد نیشانەی دینداری و زەوقی دروست و سەلیقەی جوان و ھاوکاری وەرگرتنی پاداشتی قیامەتمانە ، چونکە (إماطة الأذى عن الطريق صدقة) واتە : لابردنی زەحمەت و شتێکی ناشرین لەسەر ڕێگا مایەی وەرگرتنی پاداشتە ، جا بۆیە داواکارم لە ھەموو لایەک بە خوشکان و دایکان و برایانەوە ، گرنگی زۆر بدەن بە جوانکاری ماڵ و بەردەرگا و بە باخچەی خنجیلانەی پڕ گوڵ و درەختی جوان بیڕازێننەوە و ھەندێ ماڵ زەوی بۆش نزیکیانە پاکی کەنەوە و مەیەڵن زبڵی تێ بکرێ و دیمەنی گەڕەک ناشرین بکات و ئەگەر حکومەتیش ھاوکار بوایە وەزعەکە زۆر چاکتر و پاکتر و رازاوەتر دەر ئەچوو .

حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌