با كه‌س به‌ فه‌لسه‌فه‌ لێمان تووڕه‌ نه‌بێت !!

وتار/ 07/04/2017 776 جار بینراوە

شوان هه‌ورامی

با كه‌س به‌ فه‌لسه‌فه‌ لێمان تووڕه‌ نه‌بێت !!


جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو مرۆڤه‌كان یه‌كسان و چوون یه‌كن .
خۆرئاواییه‌كان چه‌ندین ساڵه‌ گوێی جیهانیان كه‌ڕ كردووه‌ كه‌ جه‌نگه‌كه‌یان له‌ پێناوی چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسیدایه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ك و جبه‌خانه‌كانیان خستۆته‌كار ، به‌ڵام له‌ گۆڕه‌پانی واقیعدا ئێمه‌ دیمه‌نه‌ قێزه‌ونه‌كانی ئه‌بو غرێب و گوانتانامۆو فه‌لوجه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و ئه‌نبارو تكریت و موسڵی ئێستا ده‌بینین .
له‌ سوریادا خۆرئاوای مرۆڤدۆست له‌ ئاستی گشت هێڵ به‌زاندنه‌كانی "به‌شار ئه‌سه‌د"دا بێده‌نگن ، كه‌ زیاتر له‌ 600 هه‌زار هاوڵاتی كردۆته‌ قوربانیی و به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه‌ چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی كیمیاویی به‌كار ده‌هێنێت و زیاتر له‌ 10 ملیۆن هاوڵاتیشی ئاواره‌ كردووه‌ ، كه‌چی تازه‌ ئه‌مه‌ریكای دیموكراسیخواز رایده‌گه‌یه‌نێت " رووخاندنی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ به‌رنامه‌ماندا نیه‌ " !!
هه‌مان خۆرئاوامان بینیی كه‌ چۆن بۆ دوو بورجه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان و عێراقیان كرد بۆ چاخی به‌ردین .
دیتمان چۆن بۆ رووداوی شارلی ئیبدۆ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهانیان په‌لكێشی پاریس كردو به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌یان جیهانیان هێنایه‌ له‌رزه‌ !!
دیتمان چۆن خۆرئاوا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئاواره‌ی موسوڵماندا ده‌كات ، كه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ ئه‌وان بوون كه‌ رێگه‌یان نه‌دا به‌هاری هیواو ئاواتی ئه‌و گه‌لانه‌ بگاته‌ ئه‌نجام ، دواجاریش بڕیاره‌كه‌ی ترامپ له‌ لوتكه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیدایه‌ ، كه‌ رێگه‌ نادات به‌ ملیۆنان مرۆڤی موسوڵمان به‌ بیانووی تیرۆره‌وه‌ بچنه‌ وڵاته‌كه‌ی !!
ئه‌مه‌ پێمانده‌ڵێت :
- مافی مرۆڤ درۆیه‌كی شاخداره‌ ، ته‌نیا له‌ كاتێكدا بێدار ده‌بێته‌وه‌ كه‌ مافی مرۆڤی سپی پێست و قژ زه‌ردو چاوشینی خۆرئاوایی له‌ مه‌ترسیدا بێت . ده‌نا مرۆڤه‌كانی جیهانی ئیسلامیی و سێیه‌م حسابی مافی ئاژه‌ڵه‌ خۆرئاواییه‌كانیشیان بۆ ناكرێت ، ئه‌و به‌هایانه‌ش كه‌ باسی ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ خۆیانه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ گه‌لانی ژێر چه‌پۆكی دیكتاتۆره‌كانیان لێی به‌هره‌مه‌ندبن .
- كوا ویژدانی مرۆڤایه‌تیی له‌ ئاستی قوربانیه‌كانی ژه‌هربارانی غۆته‌ی خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شق ؟ ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ هه‌ندێ له‌و چه‌كانه‌یان له‌و رژێمه‌ داماڵیی ، كه‌ نه‌ك له‌خه‌یاڵ و خه‌ونیشدا ئاراسته‌ی كوله‌كه‌ی رۆحه‌كه‌یان – واته‌ ئیسرائیل – ی بكات !!
- كوا ویژدانی زیندوو به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌ نوێیه‌ی ئیدلیب ؟ جگه‌ له‌ راگه‌یاندنی نیگه‌رانیی و مه‌حكوم كردنی بێنێوه‌ڕۆك و بێ مانا و بێتام .

نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌