جێی خۆیەتی لێکۆڵینەوە لە گەڵ هەندێک لە پەرلەمانتارەکانی کورد لە بەغداد بکرێت

وتار/ 02/04/2017 926 جار بینراوە

خالد فرج احمد

جێی خۆیەتی لێکۆڵینەوە لە گەڵ هەندێک لە پەرلەمانتارەکانی کورد لە بەغداد بکرێت


هەندێک لە پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق بەزانین بێت یان بەنەزانین کەتوونەتە بن کارتێکردنی حیزب و پەرلەمانتارە شیعەکان و، لە سەرەتای قەیرانی مووچەدا هەڕەشەی بردنی ئەو پرسەیان بۆ پەرلەمانی عێراق دەکرد و، ناکۆکییەکانی هەرێمیان لەوێ لەسەر یەکتر دەکردە فشار و، دوای بەڵێنی ناردنی بودجە بۆ سلێمانی و جیاکردنەوەی لە حکومەتی هەرێم کەوتبوون. ئەوەتا ماهیەتی پەرلەمان عێراق و پەرلەمانتارە شیعەکانیان بۆ دەرکەوت کە چۆن پیلانەکانیان دژ بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک یەکخستووە و، دەنگ بە داگرتنی ئاڵاکە دەدەن.
جێی خۆیەتی لێۆڵینەوەیەک بکرێت و ئەو پەرلەمانتارانەی کوردانەی بەغداد کە کەوتوونەتە بن فشارەوە، لە عاقیبەتی کارەکەیان ئاگادار بکرێنەوە. بەڕاستی زۆر سەیرە جەماوەڕ دەنگی پێداون کە بەرژەوەندی میللەت بپارێزن، بەڵام ئەوان ئەو توانایەیان نییە و خەریکە بەرژەوەندی خەڵکی کورد دەکەوێتە گێژاوی فەوتانەوە.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌