زیاد بوونی ئەگەری شەڕی پێشمەرگە لەگەڵ حەشدی شەعبی
وتار/
19/08/2016
843 جار بینراوە
صلاح عهلي رشيد
زیاد بوونی ئەگەری شەڕێکی تری کورد و هێزی پێشمەرگە
لەدوای نەمانی داعش
لەگەڵ حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراقی
لەمیدیاکانەوە : -
جارێک عەبادی وئێستاش وتەبێژەکەی(سعد حدیسی)
داوای کشانەوەی پێشمەرگەدەکەن لەوناوچانەی بەهۆی شەڕی داعشەوەپێشمەرگەکۆنترۆڵی
کردون ، پێشمەرگەش ڕەتی دەکاتەوە.
٭ سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق
رایگەیاند، دەبێت هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بكشێنەوە كە لە شەری دژی داعشدا كۆنترۆڵی
كردوون.
٭ سعد حەدیسی باسی ئەوەیشی کردووە،کە هەندێك لێدوانی سەركردە سەربازیی
و سیاسییەكان كە باس لەوە دەكەن موسڵ بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان، لێدوانی تاك لایەنەن
و ڕەتدەكرێتەوە.
٭ ماوەیەک لەمەوپێش، لە دوای ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆلەكەی نێوان هەرێم و
ئەمەریكا وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، بەپێی یەكێك لە بەندەكانی رێككەوتنامەكە
دەبێت پێشمەرگە لە و ناوچانە بكشێتەوە كە لە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی نەینەوادا
ڕزگاریان دەكات.
٭٭ چەند رۆژێك لەمەوپێش حەیدەر
عەبادی لە لێدوانێكی هاوشێوەدا داوای وەستاندنی پێشڕەوەییەكانی پێشمەرگە و كشانەوەی
لەو ناوچانە كردبوو، كە كۆنتڕۆڵی كردبوو، بەڵام بەرپرسانی هەرێم رەتیان كردەوە لەو
ناوچانە بكشێنەوە كە كۆنترۆڵیان كردووە.
ـ بۆیە پێویستە هەرچی زووە سەبەبکاران و بەرپرسانی دۆخی خراپی
هەرێم و ئاڵۆزیەکان و درێژەکێشانی ناکۆکییەکان و پەک کەوتنی دامودەزگا شەرعی و
حکومی و مەدەنییەکان ، دەست هەڵگرن و هەمووی وەلاوەبنێن وبتوانن لەسنوری تاکەکەسی
و لێک تێگەیشتنی حیزبیدا چارەسەری ناکۆکییەکانیان بکەن.
ـ ئێمە دەزانین کە ئەگەر ئێستا هاوپەیمانان هاوکاری هێزی پێشمەرگە
دەکەن لەشەڕی دژی داعشدا ، ئەوا لەکاتی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم
، یان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە کەس یارمەتیمان نادات ، وەک کێشەی ناوخۆیی ناوزەد
دەکرێت.
ـ لەدرێژەکێشانی گرفت و ناکۆکی و قەیرانەکاندا و سەرهەڵدانی مەترسی
لەوشێوەیەدا، هەرلایەنێکی بەرپرسیار لەو نەهامەتییانەی ئێستامان دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوحاڵەتەش لەئەستۆ بگرن و چۆن ئێستا
سەبەبکاری ئەم بارودۆخەخراپەن ، لەوکاتەشدا زیاتر هۆکارن.
ـ لەڕوانگەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەخلاقیمانەوە داواکارین
لە هەموو هێزەدڵسۆز و خەباتکارەکانی گەلەکەمان دڵسۆزانەتر و حەکیمانەتر و بەرپرسیارانەتر
مامەڵەبکەن و ناکۆکییەکانیان وەلاوەبنێن و مێژوویەکی نوێ بهێننە ئاراوە .
ـ هەمومان دەزانین کە لەکاتی تەداخولی هێزی دەرەکی بۆهەر هەرێمێک
، شکۆوسیادەی پێشێل دەبێت و دواتر ناگەڕێنەوە ، وەک لەشەڕی نێوان عێراق ـ ئێران وشەڕی
ناوخۆی هەرێم و شەڕی ڕوخانی ڕژێم دا بینیمان کە پاشماوەکانی ئەمریکاو تورکیا و ئیران
لەعێراق و هەرێم ماونەتەوە وجێیان نەهێشتوە .
نوێترین نوسینەکانی صلاح عهلي رشيد
-
صلاح عهلي رشيد
11/12/2020
-
صلاح عهلي رشيد
13/11/2020
-
صلاح عهلي رشيد
21/08/2016
-
صلاح عهلي رشيد
19/08/2016
-
صلاح عهلي رشيد
15/08/2016
-
صلاح عهلي رشيد
10/08/2016