بۆ پلاتفۆرمی دابڕان

وتار/ 10/08/2016 1168 جار بینراوە

صلاح عه‌لي رشيد

 تکایە هاوڕێیان بڵێن بەبرادەرانی دابڕان ئەوە من 80 خاڵم داناوە کەئاینی ئیسلام بۆ هەموانە ، تکایە بەهەموتانەوە 80 خاڵی دیموکراسی بۆهەموان دابنێن [[[[[[[[ فـــــــەرمــــــــوون ]]]]]]]]] دەردەکەوێت کەئەم ئیسلامە ئەوەندە بۆڕێکخستن و جوانکردنی ژیانی مرۆڤەکانە بەهەمان پێوەر خێرو پاداشت لای خوابەدەست دێنن؛
 1- حەسودی بەیەک مەبن...
 2- بوهتان بۆیەک مەكەن...
 3- فیتنەیی و ئاشوبگێڕی مەکەن..
 4- نرخ لەسەر یەكتری زیاد مەكەن...
 5- پشت لەیەكتری مەكەن..
 6- برای یەكتری بن...
 7- تفرقە مەكەن... 8- ستەم لەیەک مەكەن...
 9- حەزبەزەلیلی براکانی خۆت مەكە...
 10- درۆ لەگەڵ یەک مەكەن...
 11- جوێن بە یەكتری ودایک وباوک مەدەن...
 12- جوێن بە بێ‌ باوەران وخواکانیان مەدەن...
 13- بێ‌ رێزی بەرامبەر یەک مەكەن...
 14- برای خۆت مەترسێنە...
 15- براکەت تەسلیمی دوژمن مەکە ...
 16- چی بۆخۆت پێت‌ خوشە بۆ براكەت پێت‌ خۆش بێت...
 17- زوڵم لە هەتیو مەكەن ،ماڵیان مەخۆن ...
 18- یارمەتی هەتیو بدەن ، دڵیان خۆش بکەن...
 19- لە گەڵ دایك و باوكتان باش بن،ئازاریان مەدەن...
 20- كاتێك دایك و باوكتان مردن دوعای بۆ بكەن...
 21-بە دەستی خۆتان خۆتان بە هیلاكەت مەدەن...
 22- مشروبات وبێهۆشکەر مەخۆن...
 23- پاك و خاوێن بن،بۆخۆتان وخەڵکی لەگوفتاروکردارتاندا...
 24- نوێژەکانتان ئەنجام بدەن ولەخراپەدووربکەونەوە،
 25- لەکارەکانتاندا ئەولەویەت بەکاربهێنن لەگرنترینەوە
 26- کارەکانتان بەپێوەری ژیری و زانستی بێت.
 27- ئەرکەکانتان بەجێ بگەیەنن و داوای مافیش بکەن.
 28- لەگەڵ درواسێ باش بن ویارمەتیان‌ بدەن...
 29- ڕێزلەگەورەبگرن وڕەحم بە بچوك بكەن...
 30- سەردانی نەخۆش بكەن ودوعای بۆبکەن..
 31- بێ‌ رێزی بە رامبەرمردووان و قەبر مەكەن...
 32- لە كاتی ئیفلاس بوونی كەسێك یارمەتی بدەن...
 33- قوربانی بدەن بەماڵ و سامان و کات وعیلمتان...
 34- زەكات بدەن، یارمەتی هەژارودەستکورت بدەن...
 35- خێر بكەن وڕەوشتی جوان لەنێوانتان بڵاوبکەنەوە ...
 36- چاكەكار بن، یەکتان خۆش بوێت....
 37- صوڵح بكەن لەنێوان براکانتاندا.
 38- دادپەروەروعادل بن، بۆهەمووان وەک یەک بن....
 39- قسەی حەق بكەن، ئەگەرزیانی بۆخۆشتان هەبێت
 40- لەگەڵ جەنازە برۆن، تادەنێژرێت...
 41- كەسێك مردبادراوسێ وخزمەکانی یارمەتیان بدەن
 42- مرۆڤی بێ تاوان مەکوژن ...
 43- سزای ئاژەڵ مەدەن و مەیانکوژن...
 44- لە جیهاددا منداڵ و پیرو ئافرەت مەكوژن...
 45- لەجیهاددا ئەوانەی نەجەنگاون مەکوژن...
 46- لەجیهاددا ماڵ وباخ مەسوتێنن دار مەبڕن....
 47- سەیری ناموسی یەکتری مەكەن...
 48- بەناحەق سزای کەس مەدەن ڕقتان لەکەس نەبێت..
 49- لە كڕین و فرۆشتن دا فێڵ لەیەک مەكەن...
 50- ڕیبا مەخۆن، ماڵی کەس مەکەن بەهی خۆتان
 51- قەرز بدەن بە یە كتری، دەستی یەک بگرن...
 52- ماڵ وزەوی وسامانی کەس داگیر مەكەن...
 53- دیاری بگۆرنەوە خۆشەویستیتان زیاد دەکات...
 54- سڵاو لەیەک بکەن و هەواڵی یەکتری بپرسن...
 55- سیلەی رەحم وپیوەندی خزمایەتی مەپچرێنن.
 56- داوێن پیس مەبن وزینا مەكەن...
 57- دزی مەكەن و چاومەبڕنەماڵی یەکتری ...
 58- جەنگ وكاول كاری بەرپا مەكەن...
 59- زیادە ڕۆیی لە خواردن وخواردنەوە مەكەن...
 60- ڕێزلەمناڵەکانتان بگرن وجیاوازی لەنێوانیاندا مەكەن...
 61- سوکایەتی بەکەس مەکەن وبه چاوی کەم سەیریان مەكەن...
 62- ڕێزلەخەڵک بگرن وگاڵتە بە یەک مەكەن...
 63- تەكەبور ولوت بەرزی بەسەریەکدامەکەن...
 64- یارمەتی رێبواران وغەریبان بدەن...
 65- ڕێزلەئافرەتان بگرن وچاك بن. بۆیان....
 66- ئامانەت وسپاردەی نێوانتان بپارێزن...
 67- وەعد وبەڵێنەکانتان ببەنە سەر...
 68- ڕووتان خۆش بێت بەرامبەر یەکتری...
 69- رەگەزی خۆتان مەگۆرن وخۆتان مەشوبهێنن..
70- جاسوسی لەسەر یەكتری مەكەن...
 71- بەدوای عەیبی یەکەوە مەبن....
 72- چاوپۆشی لەیەک بکەن ..
 73- ناوو ناتۆرەی ناشیرین لەیەكتری مەنێن...!
 74- خواردن بدەن بەهەژاراران دڵیان خۆش بکەن..
 75- لەگەڵ دوژمن ڕێک مەکەون لەدژی براکانتان...
 76- بەسەرزەویدا بگەڕێن و جوانیەکان ببینن...
 77- خزمەت و ئاوەدانی بەسەرزەویدابڵاوبکەنەوە...
 78- گفتوگۆی جوان بکەن ،زۆرلەیەکتری مەکەن....
 79- ئاسانکاری بۆیەکتر بکەن و شت لەسەیەک قورس مەکەن ...
 80- هەمووتان بەندەی خواو برای یەکترین...
 ئەمانە ڕەوشت و ئەخلاق و پەروەردەی موسڵمان کەهەمووی بۆ دنیا ونێوان مرۆڤەکانەو لەهەمان کاتدا پاداشتیش وەردەگرن لەسەری .. ئەگەر ئەمانە هەبن لەکوێدا ژیان ناخۆش و خەمە؟

نوێترین نوسینەکانی صلاح عه‌لي رشيد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌