دڵسۆزانی ڕاستەقینەی میلەت لەسەردەمی سەختی وقەیرانه‌كان؛ دەردەکەون

وتار/ 13/11/2020 437 جار بینراوە

صلاح عه‌لي رشيد

دڵسۆزانی ڕاستەقینەی میلەتی کورد لەسەردەمی سەختی وقەیران و ئەزمەکاندا؛ دەردەکەون

صلاح علی رشید
۱ـ د.علی قەرەداغی کەسایەتی کورد وناوداری جیهانی لەوەتەی هەیە هیچ پۆستێکی عێراق و کوردستانی لانەبووە، بەڵام لەساڵی1987ەوە پارەوهاوکاری وئاوەدانی وخزمەتگوزاری پێشکەشی کوردستان دەکات،
جارێک لەساڵی 1995 لەکاتی شەڕی ناوخۆو حەساری ئیقتصادی لەسەر عێراق وکوردستان هەژاری ونەداری خەڵکدا دەچێت بۆلای شێخ ئەلعەرەبێکی دەوڵەمەندی خلیج ،داوای هاوکاری لێدەکات بۆهەتیوو هەژارەکانی کوردستان ودەڵێت ئەنفال و کیمیاباران کراوین و حەسارمان لەسەرەو هەژارو هەتیوو بێوەژنمان زۆرە، هاتووم داوای هاوکاریت لێدەکەم بۆ ئەوخەڵکە،
کابرا تفێک دەکاتە ناودەستی دکتۆر علی ودەڵێت ئەوە هاوکاری و بڕۆ!!!
دکتۆریش تفەکە دەسڕێت بەجلەکانی خۆیدا ودەڵێت ئەمە بەشی علی و نەفسی علی !!؟؟
دەستەکەی تری ڕادەکێشێت و دەڵێت بێنە بەشی خواو بەشی خەڵکی هەژاری لێقەوماوی میلەتەکەم؟؟!!
کابرا بەتەواوی شەرمەزاردەبێت و دەڵێت وەرەپێشەوە ئەوە 10 دەفتەر دۆلارە بڕۆ بۆیان ببە ، بەخوا تۆ ڕاستگۆو دڵسۆزی ئەومیلەتەی کەهەوڵیان بۆدەدەیت ، تا چەند ساڵێک هاوکاری دەنارد.
۲ـ کاک مسعود و کوڕەکانی و برازا و بنەماڵەکەی و حیزبەکەی ، لەوەتەی هەن بەهۆی خەڵک و داهاتی ئەم میلەتەوە ماونەتەوەو دەوڵەمەندبوون وپلەوپۆست و ناوبانگی ناوخۆیی و جیهانی و بەخێوکردنی حیزبەکەیان و شوێنکەوتوەکانیان دەبەن بەڕێوە ، تەنانەت دەوترێت دەوڵەمەندترین حیزبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن ، بەڵام لەسەختترین کاتی ژیان و گوزەرانی ئەم میلەتەدا یەکجاریش نەهاتن لەوپارە زۆرو کۆکراوەو هەڵچنراوو دانراوانەی هەیانە لەناوخۆو دەرەوەی هەرێم ببنە فریاد ڕەس و ڕزگارکەری خەڵک و میلەتی کورد !!!
کەواتە ئەمانە بوونەتە هۆی بارگرانی و سەختکردنی بارودۆخ و گوزەران و ژیان و بژێوی خەڵکی کوردستان ، ناوبانگی جوانی و جوامێری مێژوویی کوردستانیان خستۆتە ناو سەبەتەی ڕیسوایی و زەلیلیەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەیران و سەختی دێنن بۆخەڵک و خۆشگوزەرانی بۆخۆیان.
۳ـ بنەماڵەی تاڵەبانی و کوڕەکانی و برازاکانی و بەرپرسەکانی حیزبەکەیان ، زیاتر لەنیوەی داهات و نەوت و گومرگ و نفوزی هەرێمیان لەژێردەستا یە، بەڵام ڕۆژێک نەهاتن بڵێن خەڵکینە هیچ خەمتان نەبێت ، دوو دینارمان لابێت دینارێکی بۆ ئێوە سەرف دەکەین ، هەموو بوون و نەبوونمان ، هەیبەت و ناوبانگمان ، بنەماڵەو شوێن کەوتوانمان قەرزاری خاک و خەڵک وخوێنی میلەتی خۆمانین ، ئامادەین هەموو داهاتی بەرپرسان و ئیدارەی گشتی حیزبەکەمان دەکەینە قوربانی بۆ مناڵ و پیرو گەنجی خەڵکی کوردستان و ناهێڵین توشی قەیران و نائومێدی ببن ، ئەگەر خۆمان وحیزبەکەشمان کردبێت بەقوربانی.
ئێستا کاتی هەڵوێست و هیمەتی جوامێرانەی کوردانەیە،
کاتی قسەو خۆهەڵگێشان و تۆمەت خستنەسەر ئەملاولا نییە،
کاتی نواندنی دڵسۆزی و نیەتپاکی و خۆیەکلاکردنەوەیە بۆ ئایندەی خەڵک ومیلەت .
ئەوەنزیکەی 30 ساڵە دەسەڵاتداری ئەم هەرێمە لەلای هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتیە،
چاوەڕێی چەند ساڵی تر دەکەن خەڵک لەمەینەتی و سەختیدا بژی و ئێوە هەڵوێستتان نەبێت؟؟

نوێترین نوسینەکانی صلاح عه‌لي رشيد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌