بۆچی (مه‌سعود بارزانی و نەوشیروان مسته‌فا) كۆنابنه‌وه‌؟

وتار/ 15/08/2016 730 جار بینراوە

صلاح عه‌لي رشيد

پێویستەبەهەموومان ئەم دووبەڕێزە کۆ بکەینەوە
باهەموومان فشار بکەین بڕیارێک بدەن بۆڕێکەوتن
بەڕێکەوتنی ئەم دووبەڕێزە هەموشتێک چاک دەبێت ،
 ئاخر خۆ  ؛
هەردووکتان کوردن
هەردووکتان لەشاخ بوون
هەردوکتان مێژویەک لەیەکترناسینتان هەیە
هەردووکتان جەماوەرێکتان هەیە
هەردوکتان خۆتان بەفریادڕەس دەزانن
هەردوکتان بەڵێنی خۆشگوزەرانی دەدەن بەخەڵک
هەردوکتان خۆتان بەڕاست دەزانن
هەردوکتان لەیەک هەرێم دان
هەردوکتان لەدووشاری نزیکدان
هەردوکتان دووری نێوانتان 250کم
هەردوکتان خۆتان بەبەرپرس دەزانن
هەردوکتان توانای جوڵەو گەڕانتان هەیە
هەردوکتان کۆمەڵێک خەڵک و وەسائلی جۆراوجۆرتان هەیە
کۆمەڵێک حیزب و کەسایەتی پرۆژەیان پێداون
هەردوکتان دەڵێن یاساسەروەریمان دەوێت
هەردوکتان چەندجارێک شەڕو ئاشتی لەنێوانتاندا بووە
هەردوکتان دەبێت وازلە عینادی بهێنن
هەردوکتان ببنەهۆکاری چارەسەری گرفت وقەیرانەکان
هەردوکتان کەمێک دابەزن لەتەماعی سوڵتەو دەسەڵات

ئێمەی هاوڵاتیان ؛ پێویستە ئێستا هەموومان گەیشتبینە ئەو قەناعەتەی کەتەنها بەکۆبونەوەی ئەم دوو بەڕێزە و وازهێنانیان لەشەڕی کۆنەقین و جێبەجێکردنی یاساو لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەرێم و گوزەرانی هاوڵاتیان ،بگەنە ڕێک کەوتن و واز لە عینادی سیاسی و بێ حیکمەتی سیاسی بهێنن ، چونکە دڵنیاین هیچیان ئاگایان لە بارودۆخی ژیان و سەختی گوزەرانی خەڵک نییە ، یان ئامادەن هەمووان بکەنەقوربانی بۆ سەپاندنی ئیرادەی حیزبی و شەخسی خۆیان ،
ـ بڵێی ئەوەندە بێ باک بن لەخەڵک ؟
ـ بڵێی ئەوەندە گوێ بەژیانی خەڵک نەدەن؟
ـ بڵێی تاکەی نایانەوێت چارەسەرێک بدۆزنەوە؟
ـ بڵێی خەڵک بۆ ئەوەدەنگی پێدان تاوایان لێ بێت؟
ـ بڵێی لەپشتی دەرگاداخراوەکانیانەوە چی پلانێکی خراپتر بوونی هەبێت ؟
ـ بڵێی دەورو پشتیان و ڕاوێژکارەکانیان و چاوساغەکانیان ئەم هەموو ناسۆرەیان چۆن بۆ وێنا بکەن؟
ـ بڵێی جارێکی تر ڕویان بێت داوای دەنگ و پشتیوانی لە هاوڵاتیان بکەن و بەڵێنە بێشومارە هەڵخەڵەتێنەرەکانیان بۆ دووبارە بکەنەوە،
مەگەر دواجار پەنا ببەینە بەر لایەنێکی زلهێزی دەرەکی تاڕێکیان بخات .

نوێترین نوسینەکانی صلاح عه‌لي رشيد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌