دەبێ جارێکی تر ئەمریکا نێوەندگیریی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بکات

وتار/ 17/03/2017 759 جار بینراوە

خالد فرج احمد

دەبێ جارێکی تر ئەمریکا نێوەندگیریی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بکات

ئەگەر سەیری نەخشەی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئەو ململانێ گرژ و ئاڵۆزە بکەین کە لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە کیشەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کەس گوێ بۆ کەس ناگرێت بە ئیسلامی و عەلمانییەوە.
سەران و ئەندامانی سەرکردایەتی لایەنە سیاسییەکان زۆربەی زۆریان قاڵبووی مەیدانی خەبات و سیاسەتن و، ڕۆژانی سەختیان تێپەڕاندووە و، هەم شارەزای ناوخۆن و هەم شارەزای کوچە و کۆڵانەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتیشن، کەچی ناتوانن لە یەکتر تێبگەن و ڕێگاچارەیەک بدۆزنەوە. لەسەر سادەترین ڕاجودایی هەڵوێستی ڕەق دەنوێنن و دەیخەنە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و شاشەی کەناڵەکان، بە جۆرێک کە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان بوونەتە بەشێک لەو ململانێ گرژانە.
من پێموایە لەم حاڵەتەدا دەبێ لایەنێک یان هێزێکی دەرەکی ڕۆڵی نێوەندگیریی لە نێوانیاندا ببینێت. وڵاتانی دەوروپشت ناتوانن ئەو ڕۆڵە بگێڕن. لە ساڵی نەوەتەکاندا کە کیشەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هەبوو، بە هاتنە ناوەوەی ئەمریکا و لە کۆتاییدا بە ڕێکەوتننامەی درۆگیدا ئەو نزیکبوونەوەیە دروست بوو هەرچەند گرژییەکە هەر ماوە، بەڵام سەربازیی نییە.
ئێستا ئەو هێزەی بتوانێت ئەو ڕۆڵە ببینیت ئەمریکایە. بەڵام ئایا ئەمریکا بە نەمانی ترسی داعش لەسەر عێراق و هەرێم ئەو نێوەندگیرییە دەکات؟!
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌